چپەیەک (٢٩)

Sunday, 27/03/2016, 20:40

1434 بینراوە


بەینی خۆمان بێت ، لەڕاستیدا ئەم حکومەتە کە هەربەناو  حکومەتە .. نازانم چۆن هەندێک ناوزەندی دەکەن بە (حکومەتی هەرێمی کوردستان)!!؟؟ چونکە سەرجەم فەرمانبەران بە‌هۆی بێموچەییەوەو وادەی درۆ و بێمتمانەییەوە ، نەدەوامیان دەوامە و نەبایکۆت کردنەکانیشیان بایکۆتە و نە مانگرتن و ناڕەزاییەکانیا ناڕەزاییە .. کار گەیشتۆتە قەیرانی بێشیرازەیی لە هەموو بووارەکاندا.. ئەوەشی ناوی لێنراوە حکومەت ‌هەر لەجێیخۆی (ڕاوەح ) دەکات و نە بایدیوە نەباران ...؟ 
بۆیە دەڵێم بەینی خۆمانبێت .. دێیتەوە بیرم لەچلەکاندا کە جولەکەکان لەناوماندا بوون ، دەیان ووت بۆنەیەکیان هەیەبەهەموویان تێیدا لە {هامان} ئەدەن و دەیکووتن  ئەمەندە گوناهبار بووە ؟؟! پیێدەچێت  چارەسەری ئەمەی پێیدەڵێێن حکومەت  بەدەردەکەی  ئەو هامانە بێیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە