دوو حیزبی تر بۆ هەریمی کوردستان پێویستە

Friday, 01/04/2016, 21:57

1592 بینراوە


کاتێک باس لەدروست بونی حیزب دەکەین دەگەرێتەوە بۆ ئەو دۆخە سیاسیەو ئەو جوگرافیایەی لێی دروست دەبێ ،دروست بونی حیزب لەسەردەمیکەوە بۆسەردەمێکیتر دەگۆرێت لەهەمان سەردەمو کاتدالەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆرێ بەڵام دروست بونی حیزب هەموی یەک هۆکار نیە ،بەشیوەیەکی فەلسەفی حیزب لەپێناو هۆکارێکدا دروست دەبێ بەکۆتای هاتنی هۆکارەکە رۆلێ حیزب کۆتای پێ دێت بۆیە پێویستە بەگوێرەی گۆرانکاریە سیاسیەکان رۆلێ خۆی بگۆریت تاکو لەگەڵ ئەو واقعە بگونجێ کە تێی کەوتوە ئەگەر نەگونجائەوا کۆتای پیدێ ،ئیمە لیرەدا بەپیویستی دەزانین بگەرێنەوە بۆ پێناسەو مێژوی  حیزب؟هۆکارەکانی دروست بونیان بەگویرەی ئەوژێنگەیەی تێیدان ؟ و چ جۆرە پارتێکی بۆ ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان پیویستن؟ لەپێناو گۆرانکاری چەقبەستوی لە هەرێمی کوردستاندا. .حیزب بریتیە ژمارەیەک ئەندام کۆدەبنەوە لە ئامانجێک یان ئایدۆلۆجیایەک بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و نوێنەرایەتی کردنی چینیکی دیاری کراو نەک نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم کۆمەڵگا،ئەم پپێناسەیە تاکە پێناسە نیە بۆحیزب لەجەندین روەوە پێناسەی حیزب کراوە بەڵام  بەگوێرەی ئەم پێناسەیە دەردەکەوێ مەرج نیە هەمو ئەودەنگ دەرانەی دەنگ بەم حیزبانەی هەریمی کوردستان دەدەن رازی بن بەم پارتانە یان ئەندام بن لەو پارتەدا هەروەک چۆن بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەنگایان بە پارتی یان یەکێتی دەدا بەبێئەوەی ئەندابن یان پێان رازی بن پێش دروستبونی ئۆپۆزسیۆن بەهەمان شیوە دوو چین یان توێژی تر لەکۆمەڵگادا هەیە بەبێئەوەی هیچ حیزبێکی تر نوێنەرایەتیان بکات دەنگ دەدەن بەحیزبەکانی تر لەکاتێکدا دروست بونی حیزب بۆ کۆکردنەوەئەو دەنگانەو نوێنەرایەتی کردنیان پێویستە هۆکاری دروست بونی حیزب لە ئەوروپا لەدوای جەنگی جیهانی دوەمەوە گۆرانی بەسەرداهاتوە واتە بەمەبەستی پاراستنی نەتەوە نەبوە بەهۆی پێش کەوتنی شۆرشی پیشەسازی بوە وەک دابەشبونی کۆمەڵگا بەسەر لادێی وشاردا یان سەرمایەدارو کرێکاردا حیزب دروست بوە ،ژمارەیەک پارت بەناوی کرێکارانەوە دروست بوە لەزۆر وڵاتی ئەوروپا یان لەئەوروپا حیزبەکان دروست بون لەپێناو مافە مەدەنی وسیاسیەکان مۆریس دۆفرجی کە بیرمەندێکی سیاسی فەرەنسیە و شارەزای بواری پارتەکانە پێی وایە بەگشتی بونی دەنگ دانو جۆری دەنگ دان هۆکاری دروست بونی پارتەکانن چونکە لەکۆندا لەئەوروپا دەنگدان بۆئەو کەسانەبوە کە برێکی دیاری کراو لە داهاتیان هەبوە ،سۆسیۆ لۆجیەکان پێیان وایە دابەش بونی کۆمەڵگا هۆکارە بۆ دروست بونی پارت وەک پارتی کرێکارانی بەریتانی پارتی ژینگەی سویدی پارتی محافز کاری ئەمریکی کەزیاتر  نوێنەرایەتی سەرمایەداران دەکات دیارە ئەم دابەش بون بەواقع لەهەرێمی کوردستاندا بونی هەیە بۆیە دوپارتی تر بۆهەرێمی کوردستان پێویستن ،
لەگەڵ هەمو ئەمانەدا هۆکاری دروست بونی پارت لە ئەورپا جیاوازە لە دروست بونی لەخۆرهەڵاتی ناوەراست ،دروست بونی پارت لە کوردستاندا جیاوازە لە ئەوروپاو خۆرهەڵاتی ناوەراست ،بەشیوەیەکی گشتی ئەوپارتانەی لە خۆرهەلاتی ناوەراست دروست دەبن بەمەبەستی رزگاری نشتمانین یان بەمەبەستی رزگار بونە لەدەدسەڵاتێکی دیکتاتۆری، بەشیکی زۆری ئەوحزبانەی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی دروست بوون پارتی کوردی بون یان پارتی عەرەبی وەک حیزبی تەعالی تەرەقی کوردی لەسالی ١٩٠٨یان حیزبینشتمانی عیراقی دژی دەسەلاتی پاشایەتی بوولەساڵی ١٩٢٢ یان حیزبی نهێنی عیراقی دژی دەسەڵاتی ئنگلیزەکان بوو، بەڵام لە کوردستان حیزبەکان بە دومەبەست دروست بون لەساڵی ١٩٠٨ تا ساڵی ١٩٥٠ بەشیوەی گشتی حیزبەکان خەبات کردن بو لەپێناو مانەوەی یان پاراستنی گەلی کورد بوە بۆ لەناو نەچون بەڵام لە١٩٥٠ تاساڵی ١٩٩٠لەباشوری کوردسستان بەدواوەبەشیویەکی گشتی هۆکاری دروست بونیان خەبات کردن بوە بۆڕزگار بونی نشتمانی یان رزگار بون لە دە سەڵاتە دیکتاتۆرەیەک لەدوای یەکانی عێراق ،بەڵام لەدوای راپەڕینی ١٩٩١ بەدواوە هیچ حیزبێکی تری کوردی بەو مەبەستە دروست نەبوە ،لەدوای نەمانی هەڕەشەی دەسەڵاتی عێراقی وچەند کابینەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی حیزبی لەم هەرێمە کەمو کوری هەبو پێویستمان بە بونی ئۆپۆزسیۆن هەبو بەڵام دوا جار ئۆپۆزسیۆن بۆ کامل کردنی پێک هاتەی حیزبی یان بۆ پرۆسەی سیاسی بەس نیە  چونکە بەشیکی زۆر لە تاکی کوردی یان چینو توێژی کۆمەڵگای کوردی هەیە کە ناتوانێت وجودی خۆی یان مافەکانی خۆی لەناو هەریەكێ لەم حیزبانە بدۆزێتەوە وەک( سەرمایەدارەکان یان فەرمانبەران)ئەم دو توێژە یان چینە بەشیکی زۆر لە کۆمەڵگای کوردی پێک دەهێنن بەتایبەت
 چینی فەرمانبەران کەنزیکەی ١ملێۆن موچەخۆری خانەنشین نەبون ئەم چینە هیچ حیزبێک نیە نوێنەرایەتیان بکات بەسەر حیزبەکانی تردا دابەش بون یاندەنگ دەری ئەو حیزبانەن بەراست وچەپ بە بێئەوەی بتوانن مافەکانیان بەدی بێنن یان لایەن گریان بن لەم کاتەی ئێستادا باسی قەیرانی دارای دەکەن کە حکومەت ناتوانێ موچەی فەرمان بەران دیاری بکات لەلایەکەوە سەرجەم حیزبەکان لە ڕیگەی میدیاکانیانەووە داکۆکیان لێدەکەن بەڵام بەواقع ئەمە وانیە ئەمە وانیە چونکە جیاوازی زۆر هەیە مەستم لێرەدا باسی فەرمان بەر نیە بەڵام بونی حیزبێک کەنوێنەرایەتی فەرمانبەران بکات دەی توانی هاوکێشەی حیزبی وهاوسەنگی سیاسی بگۆرێت بۆئەوەی چیتر لەلایەک فەرمانبەران نەبن بە قوربانی دەستی دوپاری دەسەڵات دار لەلایەک لەلایەکی تر بۆ گۆرانکاری کردن لە پێکهاتەی پەرلەمانی بەدەسست هێنانی زیاتر لە وەزارەتێک لێرەدا دۆخەکە لەبەرژەوەندی پارتی نەدەبو،ژیانی سیاسی گۆرانکاری بەسەردادەهات
چینێکی تر یان پێکاتەیەکی تر سەرمایەدارانن ئەوانیش بەهەمان شیوەی فەرمانبەران زیاتر قوربانی دەستی سیاسەتەکانی هەردوپارتی دەسەلات دارن لەلایەک دەبێت ببن بەشەریکە بەشی کەسێکی دەسەڵات دار یان رێگریان بۆ دروست دەکرێت لەوکارانەی دەیانەوێت بیکەن بەکورتی  دەسەڵات رێگرە لەبەردەم سەمایەدارە ناوخۆییەکان ئەم ریگریەش دوکەس باجەکەی دەدەن یەکەم هەژارە بێکارەکانو دوەم سەرمایەدارەکان خۆیان ،بونی پارتێکی سەرمایەدارەکان زۆر پێویستە چونکە سەرمایە دارەکان دەتوانن کارێکی زۆر بۆتاکەکانی کۆمەڵگا دابین بکەن بەرژەوەندی هەژاران دابین بکەن پارتیکی لەم شیوەیە پارتیکی زیاتر لە دوسەرەیە واتە لەلایەکەوە دەنگی کرێکارەکانی خۆی کەلەسەرکارن یان هەژارەکان بەدەست دێنی لەلایەکی ترەوە بەرژەوەندی سەرمایەدارەکان خۆیان  لەلایەکی ترەوە لەبەرژەوەندی هەردو حیزبی دەسەڵاتدار دەدات کەچی تر رێگری بۆ کارو سەرمایەو پرۆژەکانیان نەکرێت،لەلایەکی تر ئەمانیش وەک حیزبی فەرمانبەران بەشدارن لەگۆرانکاری لەسیستەمی حیزبیو گۆڕانکاری کردن لەهاوكیشەی سیاسی  
ئەگەرگریمانەی لەوشیوەیە بکەین کە دوپارتی فەرمان بەرانو سەرمایەداران لەهەرێمی کوردستان بونی هەبوایە یان یان پارتێک کە نوێنەرایەتی ئەودوچینە بکات ئەوا بەدڵنیاییەوە پرۆسەی سیاسی وەک ئەوەی ئیستا نەدەبو جونکە دەیان توانی جێگەی ئەوپارتانە بگرنەو کە بونو نەبونیان وەک یەک وایە یان پارتی سێبەرن یان پارتێکن بودجەی گشتی دەدۆشن لەلایەکی ترەوە پارتێکی لەم دوشیوەیە بتوانێت وەزارەتی پێشمەرگە یان وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی یان دەستەی وەبەرهێنان بەدەستەوە بگرێت یان لەرێگەی پەرلەمانەوە یاسای گونجاو ترو ورد تر دەربکرایە بۆئەوەی سەرمایەداری سێبەر زۆر لەکارەکانی بەگەندەڵی بەرێ نەدەکرد یان سامانی سروشتی بەسەرمایەدارەکانی ناوخۆ بەکۆمانیا سەربەخۆکان  بدرایە نەک سیاسیەکان خۆیان تێکەڵ بەسەرمایەبکان  هەمو ئەمانە بەلایەک لەلایەکی ترەوە دەکرا هەندی پارتی دەسەلاتدار ئەو ڕیژە کورسیە بەدەست نەێنن کە بتوانن زۆرینەی دیکتا تۆری دروست کەن  یان لە کاتی درێژ کردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمدا یان لەکاتی دواین کۆبونەوەی پەرلەماندا ژمارەی یاسای خۆی تەواو کردایە  ژیانی سیاسی و سەرۆکی هەرێم بەم دۆخەی ئێسا نەدەگەیشت بەڵام لەگەڵ هەمو ئەمانەدا بونی ئیرادەیەک کە مەبەستی بێت ژیانی سیاسی بچیتە سەر رێگەی راست نەک هیچ ئیرادەیەکی نەبێت ئەوا هیچ لەدۆخەکە ناگۆرێت.      
ئێمە لەهەێیمی کوردستاندا لە سیسیتەمێکی فرە حیزبی پر کەمو کوریداین 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە