سیاسەتی بەڕێوەبردنی نەوتی کوردستان و بەهێزبوونی دەوڵەتی تورکیا

Thursday, 28/04/2016, 22:13

2080 بینراوە


ئایا ڕاپەرینی باشوری کوردوستان و بون بە خاوەن نەوت و سەرۆکایەتی لەلایەن "مەسعود بەرزانی"بۆتە هۆی دەرئەنجامی بارودۆخی ئیستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ؟
بەملکەچکردنی مەسعود بەرزانی و بەزۆر بەخشینی نەوت بە (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان)ی سەرۆکی تورکیا، وای کردوە کە توورکیا ببێتە سامناکترین و بەدەسەڵاترین هێزی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنانەت سواربوونی کۆڵ و شانی  ئەورووپاش و بەتایبەتی ئەڵمانیا.
ئەردۆگان لەسەردانی ئەمجارەی Chancellor ی ئەڵمانیا " خاتو مێرکەل" بۆ تورکیا، دووپات و جەخت لە داوای ڕێپێدانی (فیزەی ئازادی) سەفەرە بۆ هاووڵایانی تورک بۆناو ئەوروپا، کە ئەمە ترسێکی گەورەی ئەڵمانیای بەپاکردوە بۆ بڵاوبوونەوەی کوردێکی زۆری ئاوارەی باکووری کوردوستانە بۆ ئاڵمانیا و پاشان هەنگاوێکی گەوررە بۆهاتنەناوەوەی تورکیا بۆناو یەکێتی ئەوروپا، بە بۆچوونەکانی من پاڵپشتی گەورەی تورکیا کە ئەم داوایەی هەیە و پۆز و هەڕەشە لە یەکێتی ئوروپا ئەکات، هۆی گەورەی دەستبەسەراگرتنی نەوتەکەی باشوری کوردوستانی خۆمانە.
پێی ئەچێت ئەردۆگان بەم نەوتەی بەرزانی، بە نهێنی چەکی قورسی عەسکەری لە دەوڵەتەکانی وەک دوورگەی عەربی بکڕێت و پایوەندی توندو تۆڵ لەگەل ووڵاتە بەدەسەڵاتە ئیسلامیە سوونیەکانی وەک میسر و سعوودی عەررەبی ڕێک ئەخات و پلانی دامەزراندنی (بەرەیەکی ئیسلامی سوونی) هەیەو ڕێگە بەخۆی ئەدات بتوانێت فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا بخاتە خوارەوە، تەنانەت ڕووسیا هەتا ێستاش نەیتوانیوە هەقی ئەم زیانە عەسکەریە گەورەیە لە تورکیا بکاتەوە و هەڵوێستی ڕووسیا بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لەگەڵ تورکیا لەلایەن ئەروپاو بەتایبەتی ئەڵمانیاوە پشتگوێ خراوە.
پاشان هەبوون و دەستبەسەراگرتنی ئەم نەوتەی باشوور لەلایەن تورکیاوە و ڕەتکردنەوەو نەوویستنی پشتگیری هێزی چەکداری ئەڵمانیا و ئەمەریکا بۆ جەنگ دژی داعش، واتا: بەپیی بڕیاری مەسعود، تەنها داواکاری چەکی هەبوە وە نەک هێزی چەکداری ! کە پێیئەچێت ئەمە فەرمانی تورکیا بە مەسعود بەرزانی کرابێت، ئەمە بەپێی ڕاگەیاندنیکی تەلەفیزیۆنی ئەڵمانیا N24، وە ملکەچکردن و بەکۆیللە بوونی مەسعود بەرزانی بۆ ئەردۆگان، بۆتە هۆی سەلماندن و بەڵگە هەبوون بەدەست تورکیاوە وەک بیانوویەک یان نەبوونی ڕەزامەندی کورد خۆی بۆ ڕاگرتنی هەڵوێستی ئەروپا دژ بە بەردەوام بەونی Genocide کورد لە هەرسێ پارچەکەی کوردوستان وبگرە بەئاشکرا لێدانی لە PPK لە چیاکانی قەندیل و YPG لە خۆرهەڵاتی سووریا فشارکردنە سەریان لەللایەن پارتیەوە ڕێپێدانی هێنانەناوەوەی میتی تورکیا بۆ سەری ڕەش و شەقلاوە ناوچەکانی تری کوردوستان، کە ئەمە شکاندنی سنوورە نێودەوڵەتیاکانە لەلایەن تورکیاوە، تورکیا بەئاسکرا شوڵی لێهەڵکێشاوە و هەڕەشەی ترسناک و گەورە لە یەکێتی ئەوروپا ئەکات، ئەوەشی ڕەخنەی قورسی سیاسی( گاڵتەپێکردن لە میدیاکانەوە) لە ئەردۆگان بگرێت، خێرا شکاتی لێئەکات و ئەییات بەگرت.
بەپێی ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەڵمانی (Die Welt) تورکیا بۆ بڵاو کردنەوەی ئیسلامەتی، لەماوەیەکی کەم دا هاتا ئێستا ٩٧٠ "Preacher ئیمام" مەلای ئاینی بەناو مزگەوتەکانی ئەڵمانیا بڵاو کردۆتەوە و بەنیازی دروستکردنی مزگەوتی زیاترە لە ئەوروپا و ئەڵمانیا، ئەمە جگە لە زیاتر لە ١٨٠٠ شکایەتی شەخسی (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان) خۆی لە کەسایەتی و هاوووڵاتیە تورکەکانی تورکیا وەک ڕۆژنامەنووس و خوێنکاری سەرەتای و مامۆستاو پزیشک هتد.. کردوەو هەوڵی بەتەواوی سەرکوت کردنیان هاتا ڕادەی زیندانکردنیان ئەدات، تەنانەت ئێستا تورکەکان لە ئەنکەرەو ئەستەنبوڵ بەئاشکرا و لەسەر شەقامەکان فێری دەست درێژکردنە سەر کوردە بێلایەنەکان ئەکەن و لییان ئەدەن ئەمە بەپێی هەواڵێکی (KJD e.v) گەنجانی کوردی ئەڵمانیا .. تەنانەت شکاتکردنی لە بێژەر و ڕەخنەگرە سیاسیە میدیایەکانی ئەڵمانیا وەک(یان بۆممەرمان) "Satire" بەهۆی گاڵتەپیکردنی میدیای بە ئەردۆگانەوە، کە ئێستا لەژێر چاودێری ئاسایشی ئەڵمانیایە و ترسی سزایەکی پارەی لەسەرە، ئێستا بارودۆخەکە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی تەنانەت هەموو ڕەخنەیەکی میدیای پێشئەوەی بڵاوبکریتەوە لە ئەروپا لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت  وهەتا گەر بشکرێت قەدەغە بکرێت.
بەگشتی و ئاسکرا ترسێکی گەورە باڵی کێشاوە بەسەر ئەورپایا لە دەسەڵاتە ترسناکەکەی تورکیا و ئەردۆگان.
بەپێ بۆچوونەکان: ئەردۆگان بە چاوی کاڵی مەسعود و نەوتەکەی باشوور چەند هۆکارێکی ئیسلامی وەک داعش و هتد.. بەتەمای دورستکردنەوەی (دەوڵەتێکی عوسمانی ئیسلامی تازەیە)
ئێستا تورکیا بە ئاشکرا هەڕەشە لە ناردنی ئاوەرەکانی سوریا ووڵاتانی ئیسلامی وەک ئەفغانستان و پاکستان چەندێکی تر لە ئوروپا ئەکات، گەرئەوروپا هەنگاوی تازە نەنێن بۆ فیزەی ئازادی سەفەر لە تورکیا بۆ ئەروپا وە هاتنەناوەوەی بۆ یەکیتی ئەوروپا، هەرئەمەش وای کرد کە لەکاتێکی چاوەڕوانەکراودا لە ٢٤.٠٤.٢٠١٦ ئەڵمانیا داوای کۆبونەوەیەکی خێرآی نێوان (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و تەنانەت ئەمەریکا) لە ئەڵمانیا بخوڵقێنریت و بەپێی ڕاگەیاندنە تەلەفیزیۆنیەکانی ئەڵمانیا، ئەمانە بەتەمان بەزوترین کات بەرەنگاری هەڕەشە ترسناکەکەی تورکیا داعش لە ئەروپا بۆ دامەزراندنی دەووڵەتی عوسمانی ببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە