ئەمجارە تەڵاقەکەی بەغدا سێ بەسێیە!

Friday, 06/05/2016, 2:53

1416 بینراوە


[ئەگەر سەرکردە پینەچیەکانی کورد لێگەڕێن]
ئەو پینەوپەڕۆیەی کورد هەرلەساڵی ٢٠٠٣ەوە بۆ یەکێتی خاکی عێراقی کردووە ئەگەر بۆ ناوماڵی خۆی کردبا ڕەنگە، ئێستا لەقۆناغێکی زۆر پێشکەوتووتردابووباین،یان لانی کەم ئەم کێشە ئابڕوبەرانەی ناوخۆمان نەبووبان!.
ئەگەر ئەوسا هێشتا ئاسۆی بیرکردنەوەی شیعەمان لا ڕوون نەبووبێ کە هاوخەبات وهاو چەوسانەوەی دەستی بەعس بووین،ئەوا ئێستا دوای دژایەتی ئەوان بەسووننەو شیعەوە بۆ هەردەستکەوتێک کەدەستوور بەکوردی ڕەوادیبێ وجێبەجێنەکردنی هیچ یەکێک لە پرسە چارەنوسسازەکان دوای ١٣ساڵ دان بەخۆداگرتنمان، وەک؛کەیسی پێشمەرگە،مادەی ١٤٠بودجە،سنوور...وگێچەڵەکەی مادەی ٢٣ وهێرشەکەی ناوهۆڵی پەرلەمان وهێرشی خۆپێشاندەران بۆ سەر ئەندام پەرلەمانەکانمان،بەغدا،نەک وەک هاوبەش ئێمەی نەویستووە،بەڵکو ئەو بەدوای عێراقێکی سەنتراڵەوەیەو هەوڵی وەلاخستنی فیدڕاڵیەکەش دەدا.ئێمەش هەربەردەوامین لە هاوکاری ئەو بەسەنتراڵ کردنە بێ ئەوەی بزانین چیمان دەوێ وستراتیژێکی ڕوونمان هەبێ بۆی!.لەکاتێکدا دونیامان پڕکردووە لە دەستەواژەی ڕیفڕاندۆم وڕاپرسی بۆ دەوڵەتی کوردی،کەچی کەبێنووی دەستوری وئەخلاقیمان دەدرێتەدەست بۆ وەڕێخستنی ئەومافە، دەستدەکەینەوە بە قسەکردن لەسەر یەکێتی خاکی عێراق وبەهێزکردنی برایەتی کوردوعەرەب لەوان گەرمتر!
ئەمجارە بەغدا کەهیچ لەسیاسەتەکەی نەگۆڕاوە پێدەچێ سێبەسێ تەڵاقی کوردو سوننەی دابێ و لەکۆڵ خۆیان بکاتەوە! بەوەش شیعە ئەودەوڵەتەی مەبەستێتی بۆخۆی بەدیدێنێ.
ئەگەر کورد ئەمجارە بەئەرکی ڕاستەقینەی خۆی هەستێ وسەرکردەکانی نەبنەوە پینەچی! لەبەر خاتری بەشبەشوکێنەی بەغداچارەنوسی پرسەکەیان نەخەنەوە مەترسیەوە،دەبێ هەرچی زووە ماڵی خۆی ڕێکخاتەوەو بەرنامەیەکی ڕوون دابنێ وبکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ بەغداولەسەر جیابوونەوەو دانانی سنوورو بەهەمان شێوەش لەگەڵ ووڵاتانی ئیقلیم بەتایبەت ئێران وتورکا پاشان ووڵاتانی زلهێز بەتایبەت ئەمریکاو ئەوروپاو روسیا!ئەمەش زەمینەخۆس دەکات بێ شەر عێراق کە،بەرەو لەتبوون گلۆربۆتەوە،دابەشبکرێ و وەک پڕۆژەکەی جۆبایدن بکرێتە سێ دەوڵەت،تەنهابەمەش کێشەوجەنگەکانی ناوچەکە کۆتایی دێت وخەونی یەکجاری گەلی کوردیش دێتەدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە