كەسایەتییە هەوەسبازو دوو ڕووەكانی كۆمەڵگای كوردی

Thursday, 12/05/2016, 22:08

4052 بینراوە


زۆرن ئەوانەی لەگوفتارو بەرگی دەرەوەیاندا خۆیان وەك فریشتە نمایش دەكەن و شتێك دەڵێن كەپێچەوانی ئەوەیە كەلەهەناو و ناخی كاول بویاندا خۆی مەڵاس داوە. 
ئەگەر كۆمەڵێك كردارو ئەتواری نامۆ بۆ كۆمەڵێك كەسی ئاسای جێگەی بایەخ نەبێت بۆ كۆمەڵگاو ڕای گشتی، ئەوە هەرجوڵەو خۆنواندنێكی كەسایەتییەكانی دیكە كەچاوی چینێك یاخود زۆرێك لەخەڵكیان لەسەرە، بۆ هەموولایەك جێگای هەڵوەستە لەسەركردن و گرینگی پێدانن. ئەگەر بۆ دەورو بەرمان بڕوانین،
دەبینین هەموو كەسایەتییە سیاسی و ئاینی و هونەری و ڕۆشنبیرییەكان، چەند چاوی ڕاگەیاندن و كۆمەڵگایان لەسەرە، هەرلەوەی چی دەخۆن،چی دەپۆشن،چۆن بیردەكەنەوە هتد٠ 
ئەگەر دوور نەڕۆین نمونەی سێ كەسایەتی كۆمەڵگای كوردی لەبەرباسن
عەبدولەتیف سەلەفی و چاوانی هاو٢٢ ساڵە و نزیکەی ٣٥ ساڵ لە عەبدولەتیف سەلەفی بچوکترە
عەبدول لەتیف
ئەگەر لەسكانداڵە بێڕەوشتیەكەی عەبدول لەتیف سەلەفییەوە دەست پێبكەین، دەبینین ئەو مرۆڤەی ڕابەرەی بەشێك لەپەیڕەوانی سەلەفییەت، چۆن ڕێبازە ئاینییەكەی بەكار هێناوە بۆ فریودانی هاوسەری كەسێكی دیكە، بەتایبەت كەسێكی وەك ئەو كەبەردەوام قسەی لەبارەی بابەتە خێزانی و
ئاینییەكانەوەدەكرد، هانی كچان و كوڕانی دەدا كەدووركەونەوە لەڕێگاكانی خۆشەویستی و هەربەركەوتنێكی نێوان، چونكە بەقسەی ئەو بەردەوام شەیتان وەك 
كەسی سێیەم بەلاڕێیاندا دەبات، بەڵام لەكۆتادا خۆی بوو بەشەیتان و چووە بەینی ئەوژن و مێردە گەنجەوە. جیا لەو بابەتە لەڕووی مۆڕاڵەوە، ئەوپەڕی بێ ڕەوشتیە گرێدانی پەیوەندی هەوەسبازانە لەنێوان مامۆستاو خوێندكار.لەكاتێكدا لەو پەیمانگا ئایینیە ئەو ژنە خوێندكار و عەبدول لەتیف مامۆستا بووە
فه‌رهاد پیرباڵی 50 ساڵە و ئاڵای‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵەی هاوسەریی
فەرهاد پیرباڵ
ئەو كەساڵانێك لەئەورپا ژیاوەو خوێندویەتی، بەڵام كاتێك وەك پیشەی مامۆستا دەست بەكار دەبێ لەهەولێر، چەند جارێك لەسەر نواندنی كرداری نامۆ و هەڵس و كەوتی هەوەسبازانە لەگەڵ خوێندكارەكان، ئاگادار دەكرێتەوە. دوای ساڵانێك ژیان لەدەرەوە، لایەنی كەم دەبوو فێری ئەو ڕەوشتە ببوایە كە پەیوەندی عاشقانە لەگەڵ خوێندكاری خۆت نەك هەر كوفرو بێ ڕەوشتیە، بەڵكو دەركردنیەتی لە پیشەكەی و سزادانیشی لەسەرە. وەلی ئەو لەناو پۆلی خوێندكارەكانیدا عەشقی خوێندكارێكی دەبێت و دەیكات بەهاوسەری خۆی. هەربۆیە دوای چەندین ساڵ هاوسەرەكەی لەسەر نواندنە نامۆو بێ مۆڕاڵەكانی فەرهاد پیرباڵ لێی جیابۆتەوە.
ئەوەش ڕەوشی مامۆستای زانكۆو ڕۆشنبیرە بیر نەخۆشەكانی دەوری بنەماڵەن.
لەبەریتانیا پەیوەندی مامۆستایەكی قوتابخانە لەگەڵ كچە خوێندكارێك ئاشكرابوو، سەرباری لادانی مامۆستاكە لەپیشەی وانەووتنەوە ، دادگا سزای هەشت ساڵ زیندانی كردنی بەسەردا سەپاند.
کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر شوی بە کابرایەکی ئەردەنی زۆر پیر کرد
كەژاڵ ئەحمەد
ئەویش كەخۆی بەشاعیری هەست ناسك و ژنێكی فیمنیست دەناسادو دژی فرە ژنی و خۆی بەكەسێكی سیكۆلار دەدا لەقەڵەم، خۆی درۆی لەگەڵ ناخی خۆی كرد، بەوەی شوی بەپیاوێك كرد نەك ژنیك بەڵكو دوو ژنی دیكەی هەبوو. مافی دوو ئافرەتی دیكەی خستە ژێر پێكانی بۆ مشتێ دۆلار. ئەو پیاوە تەنها بازرگانێكی
خاوەنسەرمایەبوو لەگەڵ ئەوەی تەمەنی باوكی كەژاڵ ئەحمەدی هەبوو. ئەو شاعیرو ڕۆشنبیرو پێشكەشكارە ژنە، بەردەوام دەیگوت دەبێ ژن و پیاو یەكسان و هاوبەش بن لەمافدا، بەڵام ئەویش هاوشێوەی مەلای سەلەفی كەهاتە سەر زەوق و سەفا،هەموو شتێك پێچەوانە دەبێتەوە. تەنها چانسێك كەئەو ژنە شاعیرە هەیبوو، ئەوەیەكەلەو سەردەمەدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەك ئێستا لەبەر دەست نەبوون، تا ناخی ژەنگنی ئەویش شەن و كەو بكرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە