کۆیله یی

Friday, 13/05/2016, 20:50

1774 بینراوە


له مرۆڤ بووندا
خوو ڕه وشتی ناشایسته و  نابه جێ
زۆرن به بێ هۆ
له ڕق و کینه و تانه و ته شه نه و دوو ڕوو
تاده گاته زمانی زبڵ و جوێن و درۆ
که زۆربه یان  به هه وڵ و ووچان 
دێنه وه  سه ر سروشتی خۆ
بۆ نموونه : 
ڕق و کینه دائه مرکێ
به ووته ی شیرن و له سه ره خۆ
تانه و ته شه نه و جوێن 
 هێواش هێواش به گفت و گۆ
 زمانی زبڵ و درۆو  دوو ڕووش 
به ئامۆژگاری  ئه م و  ئه و  من و  تۆ 
به ڵام هه رگیز  فرچك گرتوو به کۆیله یی
له ڕه گه وه تا په لو پۆ
خووێکی شازه و گرتوویه تی  به ری نادا
هه موو دونیاش بۆی بێته گۆ 
ئه نجامه که ی هه ر  له  سفره و
خۆتی پێوه ماندوو  مه که و
هه ردوو ده ستی ڕێك  لێ بشۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە