ئایا ئیسلام کرانەوە قبوڵ ئەکات ؟

Tuesday, 31/05/2016, 21:37

5336 بینراوە


لە  ٢٠  ئایاری  ٢٠١٦  دا (ڕاشد غنوشی) ڕابەری بزوتنەوەی نەهزە ی  تونسی ,  ڕایگەیاند  : " بزوتنەوەکەمان  سورە لە سەر جیا کردنەوەی دین لە دەوڵەت  " ئەم هەڵوێستە هەنگاوێکی کەم وێنەیە ، لە نێوەندی ئەو بزاڤە ئیسلامیانەدا کە ئەم بزوتنەوەیە یەکێک بو  لەوان .. وە دوپاتی کردەوە حزبەکەیان  واز  لە و تەیارە ئیسلامیانە  دێنێ ، ئەبێتە حزبێکی مەدەنی وەک هەمو حزبە سیاسیەکانی تری تونس .... وە دڵنیایی ئەوەی دا حزبەکەیان تەنیا خەمی گەورەی   تونس ە و هیچی تر ..
غنوشی لەو وتەیەدا کە لە  دەستپێکی کۆنگرەی دەیەمی حزب دا پێشکەشی کرد ، سور بو لەسەر دورخستنەوەی دین لە ململانێ  سیاسیەکان ، وە بێلایەنی  مزگەوتەکانی  تاکید کردەوە لە دژایەتیە سیاسیەکان و بە کارهێنانیان بۆ کاری حزبی .. .. تا مزگەوتەکان ببنە شوێنی کۆبونەوە ی هەمو ڕەنگەکان ، نەک شوێنی دژایەتی  .. لە هەمان کاتا پێی داگرت لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی هەر لایەنێک  بیەوێ  دین لە ژیانی گشتی  دوربخاتەوە ..
 لە وتارەکەیدا ڕونی کردەوە کە پەیوەست بونی دین بە حزبێکەوە هیچ  سودێک  بە دین ناگەیەنێ  " نامانەوێ سیاسەت دین بەکاربێنێ وەک ئامرازێک بۆ خۆی .. وە دین سیاسی بەکار بێنێ " ..
غنوشی باسی ئەوەی کرد بزوتنەوەکەیان سەرەتا بزوتنەوەیەکی پەیمانی بوە ، پاشان بۆتە بزوتنەوەیکی ناڕەزایی گشتگیر ، بۆ بەرەنگاربونەوەی  ڕژێمێکی شمولی دکتاتۆری  ، خۆی تەرخان کرد بۆ کاری سیاسی ،..پاشان بۆتە حزبێکی دیموکراتی ، ئێستا  تەنیا  مەرجەعی  نیشتیمان ە ،  وە  پیرۆزیەکانی ئیسلامیش  ئەپارێزێت ..
غەنوشی ئەوەی باسکرد  " بزوتنەوەکەمان ئەو جیاوازیە  تۆخ  ئەکاتەوە لە نێوان موسوڵمانە دیموکراتیەکانا هەیە وەک ئێمە . وە ئەو تەیارە توند ڕەو و تیرۆرانەی بە ناڕەوا خۆیان ئەدەنە پاڵ ئیسلام .." .
 هەڵوێستی ئەم بزوتنەوەیە و ڕابەرە مێژوییەکەی ، نیشانەی گۆڕانێکی گەورەیە لە ڕێبازی بزوتنەوەکەدا ، وە جیابونەوەیە لە  ئایدیای حزبە  ئیسلامیەکانی تر ، ئەوانەی .بە فکری ئیخوان موسلمین تێر کراون ، یا سودیان لە ئەزمونی ئەو وەرگرتوە ..
تەیارە لیبڕالەکان لە ئیسلامی سیاسی دا ، ئەم گۆڕانەی نەهزە بە دەرچونی ئەم حزبە دائەنێن  لە لیستی حزبە ئیسلامیەکان ، ئەوانەی جیابونەوەی دین لە دەوڵەت قبوڵ ناکەن ..هەروەها دەوڵەتی مەدەنی و علمانیش قبوڵ ناکەن ، هەندێک لایان وایە گۆڕانێکی ئاساییە ، پێویستە هەمو حزبە ئیسلامیەکان شوێن پێی نەهزە هەڵبگرن ...
وەک باس ئەکرێ ، لە هەڵبژاردنی دوایی دا لە تونس ، ( نەهزە ) ئاگاداری هەمو لایەنگرانی کردۆتەوە تا دەنگ بە حزبەکەیان نەدەن ، بۆ ئەوەی نەچێتەوە دەسەڵات  و وەک ئیخوان موسلیمینی میسری بەسەر نەیەت ...
 ڕۆژنامەی لۆمۆندی فڕەنسی ، لەو گۆنگرەدا لە  زمانی غەنوشی  یەوە ئەڵێ :" " ئیسلامی سیاسی لەمەودوا لە تونس دا جێی نابێتەوە ، لە دوای بەهاری عربیەوە ، ئێستا تونس دەوڵەتێکی دیموکراتیە ، دەستوی ٢٠١٤ ڕێگری لە هەمو جۆرە توندڕەویەک ئەکات ، دینی بێ یا علمانی ..
لە ڕۆژەڵاتی  جیهانی ئیسلامیشدا  ، حزبی عدالە  و تەنمیەی  تورکیا ، هەگاوێکی گەورەی نا ، لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە ، بە کۆی دەنگ  قەدەغەکردنی فرەژنی دەنگی پێدرا ، کە ئەمە دژ بە حوکمێکی شەرعیە لە ئیسلام دا ، کە ڕێی بە  فرەژنی  داوە ...
تونس  و  تورکیا دو پەنجەرەی هیوان ، لێیانەوە  ڕوناکیی ئازادیی و  چاکسازیی ئایینی ، جیهانی ئیئسلام  ڕوناک ئەکاتەوە ، گۆڕانێکی گەورە بە خۆیەوە ئەبینێ ... وەک ئەو گۆڕانەی لە چاخی ڕۆشنبیری لە ئەوروپا سەری هەڵدا ، بوە هۆی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی کەنیسە  ..
هیوادارین لەمەو دوا مزگەوتەکان  ، لە جێی ئەوەی شوێنی  کۆکردنەوەی خەڵک  بێت  بۆ کاری سیاسی  و دژایەتی حزبایەتی ، ببێتە  شوێنی داڵدەدانی هەژار  و بێکەسان و بەخێوکەری مناڵە بێباوک  و دایکەکان ، کەبەهۆی جەنگەکانەوە  هەتیو کەوتون ، وەک ئێستای کەنیسەکانی ئەوروپا . شوێنی داڵدەدانی هەزاران ئاوارەو درەبەدەرن ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە