چەند تێبینیکی ڕەخنەگر لە سەر دوایین چاوپێکەوتنی مەلا بەختیار لە گەڵ کەناڵی ڕووداو دا

Tuesday, 14/06/2016, 21:13

3885 بینراوە


لە چاوپێکەوتنیکی تەلەفیزیونی کەناڵی ڕووداو، لەگەڵ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی نووسینگەی ڕامیاری (المكتب السياسي) یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، هێمای کرد بۆ چەند خاڵیکی گرنگی ناوە وە و دەرەوەی یەکێتیی و هەرێمی کوردستان. لە بەشێ سەرەتایی قسەکانی دیار بوو بۆ بینەرانی کەناڵەکە مەلا وەکو ئەکتەریکی خولیا کە زۆر نگەرانە لە دەستی هاوڕێیەکانی، کاتی کە گوت: "لەناو یەکێتیی و گۆران تەفسیراتی هەڵە و نا بەجی بۆی کراوە، وای نیشان دراوە کە من دژی ڕێکەوتنەکەم". بەڵام ئێمە لە وتاریک دا پێش ئەم چاوپێکەوتنە گوتین ئەمە سیناریوە یکێتیی کردویەتی بۆ کەم کردنەوەی تووڕە بوونی پارتی و ئەگەرەکانی دوا ڕۆژ؟.  
لە هەموو خالەکان گرنگتر کە باسیان کرد کاکە مەلا، خاڵەکەی (کەرکووک) بوو، قودسی کوردستان، بە قەوڵی جەلال تاڵەبانی سکرتێر گشتی یەکێتیی. بەڵام پارێزگای کەرکووک نجم الدین عمر کریم وتەکەی تاڵەبانی لە بیر کرد و بە بێ پرسیار کردن لە نووسینگەی ڕامیاری پارتەکەی گوت کەرکووک ئەکەینە ‌هەرێمیکی سەر بەخۆی!!. نازانم قودسەکەی تاڵەبانی چێ پێکرد پارێزگاری کەرکووک!!. لە ڕاستیا نازانم ئەمە چ پارتیکە، کە ئەندامیکی نووسینگەی ڕامیارییەکەی وەها کێشەیک بە قەبارە و گرنگی کەرکووک باس بکا لە ڕاگەیاندن بێ ئەوەی پرسیار لە حیزبەکەی خۆی بکا!!، بە پێی قسەکەی مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنەکە دا کە تیا گوت ئەو هیچ پرسیاریک لە نووسینگەی ڕامیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نەکردووە!!، ئایا بە گوێرەی نەریتی ڕامیاری وحیزبی نەبایەت ئەم کابرایە لە سەر ئەم ڕەفتارە نا مەسئوولانە لێپرسینی حیزبی لە گەڵیا بکری و سزای توند بدری؟، ئەمە ئەگەر یەکێتیی بەڕاستی حیزبە، نە کۆمپانیایکی خێزانیە و خاوەنەکەیشی تاڵەبانی و خێزانەکەیە  ؟؟. 
لە ناو قسەکانی بەشێوەیکی لابەلا (عَرَضي) نکوڵی کرد لە خانەقینی بوونی خۆی، کاتی کە گوت:"من خەڵکی دەوروبەری قەرەداغم" نازانم ئەم قسەی هیچ و پووچ و بێ سەروبەرە چیە!. ئەتۆ لەخانەقین لەدایک بۆی، یەعنی خانەقینیت. ئەگەر بە گوێرەی قسەکەی تۆ بێ، هیچ کەس خەڵکی ئەو شارە نییە کە تیا هاتوتە جیهان؟ چونکە هەر کەسیک لەسەرەتاوە باب و باپیرانی لە شاریک یان گوندیکی تر هاتنە بۆ ئەم شارە کە نەوەکانیان تێ ئەژێ؟؟. ئە لەسەر ئەم قسەیە خەڵکی خانەقین بایستی هیچ کات ڕێ پێ نەدەن بای بۆ شارەکەیان و نکوڵی ڵێ بکەن. جاریکی تریش گوت:"من باب و باپیرانم هەموویان هەر سونی بوون، قەت یەکیک لێان شیعە نەبوو". ئەمە چیە کاکی مەلا، ئەتۆ پارتەکەت لە پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ ئەڵێ ئێمە پارتیکی بێ ئایینین (لا ديني) لێرایش جەنابت زەم و زەمکاری (مزايدة) لە سەر شیعە و سونە بوونت ئەکەی!! کاتیش قسە ئەکەی لە ڕاگەیاندنەکان خۆت ئەکەی بە سوسولوفی سلێمانی! لە مشت و مڕەکەی لە نێوان جەنابت و عەلی باپیر دیار بوو کاتی کە ووتەیکی اللەی کرستیانەکان بە هەڵە خوێندیتەوە کە ئەڵێ: اعطوا ما لقيصر لقيصر وما لله لله" بەڵام تۆ گوتی:" اعطوا ما لله لله وما للناس للناس" ئەمەیش هەڵەیکی گەورەیە هەڤاڵی بەڕێز؟. لە بڕگەیکی کاریکاتیری دا جەنابی مەلا ووشەیکی تازە هاوردە ناو فەرهەگی کوردی کە ئەوەیش ووشەی" کوردستانەکان" بوو. نازانین چەند کوردستان هەیە جەنابی مەلا!!. ئەگەر وایە بۆ ناوی پارتەکەتان یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە! بۆ ناڵێن کام کوردستان! چونکە تۆ ووڵاتی کوردان کردی بە کوردستانەکان بە مانای چەند کوردستانیک، ئیتر ئەگەر وایە بایستی پاش ناوی کوردستان کە دواهمین ناوە لە ناوی حیزبەکەتان بڵێن باشووری کوردستانە یان "کوردستانی عێراقە" تا بە قەوڵی خۆد خەڵکی"کوردستانەکان" بزانن کام کوردستان مەبستتانە لەو کوردستانە کە لە کۆتایی ناو حیزبەکەتان هاتووە!!. ئەگەر وەهایە بایستی خەڵکی فەلەستینیش بە ووڵاتەکەی خۆیان بڵێن فەلەستینەکان، چونکە هیچ سنووریکی ئەرزی و ئاوی لە نێوان کەرتی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا دا نییە؟ غەزەیش لە ژێر حوکمی میسر بوو، کەناری ڕۆژئاوایش لە ژێر حوکمی ئەردن بوو، هەروەکو کوردستانەکەی ئێمە، بەڵام هی ئێمە چوار بەشە ئەوان دوو بەشە. هەر لەبەر ئەوەی کە سیاسی کورد ووشە بەکار بردن لای گرنگ نییە، لە کاتێکدا سیاسەت بە ووشە دەستی پێ ئەکاو بە ووشەیش هەر کۆتایی پێ دی، ئەم ملا بەختیارە وەکو سیاسی کوردەکانی تر بە هەڵە ناوی کۆماری کوردستان کرد بە کۆماری مەهاباد!!. ئەگەر وەها بێ بایستی بە کۆماری عێراقیش بڵێن کۆماری بەغدا!. دیسانەوە، بە دەم قسەکردنەوەکەیەو دوو جار لەسەر یەک گوت: "خودای نەکردە، خودای نەکردە" ئەمن نازانم کەسیکی بێ ئایین و عەلمانی بێ، چۆن باوەڕی بە خودا و میتافیزیک (غیبیات)هەیە!. لە درێژەی قسەکانی زۆر بە بەژن و باڵای نەوشێروان شت گوت، وای پیشان دا کە هیچی بە ئەو نە گوتووە لە ڕابردوو، مەگەر ئەوە خودی مەلا نەبوو پاش جیابوونەوەی نەوشێروان لە کەناڵەکانی تەلەفیزیون سوێندی خۆارد کە هیچ کات ڕێ نادەی نەوشێروان دوو بارە بایتەوە ناو یەکێتیی!. لە درۆیکی شاخدار دا، بمبورن بۆ بەکار هاوردنی ئەم ووشەیە. ئەڵێ یەکێتیی پارتیکی بنەماڵی نییە، ئەگەر وا نییە چۆن لەو کاتەوە جەلال تەڵەبانی ئیفلیج بووە ژنە سەربۆزەکەی پارتەکە بە ڕێەوە ئەبا!، یان لە کۆبوونەوەکانی نووسینگەی ڕامیاری یەکێتیی لەسەرەوە دا نیشی و هەموو ئێوە بە هەردوو جێگیرەکەی تاڵەبانی لە خۆاریەوە دانیشن! بێجگە لە مەیش کورەکەی کە تا ئێستا کوردی باش نازانی کردی بە ئەندامی نووسینگەی ڕامیاری پارتەکە و جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم!، ئێستایش پەیتا بە پەیتا ڕێکلام بۆی ئەکەن بۆ دوا ڕۆژ تا جێ بەوکی پڕبکاتەوە!. دیسان بە شێوازیکی نەڕاستەو خۆ ماستاو ئەکا بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی، کاتی کە ئەڵێ: "ڕەمز گرنگە لای ئێمە!، نموونەی ئوروپی لای ئێمە ناخۆ، ئەوە صلاح الدين بهاء الدينه دووبارە بوو بە سکرتێری یەک گرتووی ئیسلامی". هەڤاڵ بەختیار،خۆد گێل مەکە ئەو لە نێوان دووبارەکە یەکیکی تر بوو بە سکرتێری پارتەکە، ئایا پارتەکەی تۆ دەتوانی وەها بکا!!!. بۆ ڕاستیەکە بە خەڵکی کوردستان و ئەندامانی خۆدان ناڵێن!، ئێوە بە گوێرە پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ شەرعییەتتان نەماوە وەکو حیزب، بۆ خودان هەر چڕکە ساتیک ئاوازیک لێ ئەدەین. ئەوە چەند ساڵە سکرتێری پارتەکەتان ئیفلیجە قسە ناکا ...؟ ناتوانن بێگورن بە کەسیکی تر!!. ئێوە هیچ بوونیکی حیزب پیتانەو نەماوە، تایبەت ئەو چەند پێشمەرگە هەتانە خۆدان پیان ئەپاریزن و نە شتیکی تر. مەلا لە نێوان قسەکانی گوت یەکگرتو ئیسلامی حیزبیکی بێ لایانە، ئەگەر بێ لایانە بۆ کاتی دەنگدانەکی پەرلەمان لای دوولایان گرت بە کۆی (١٠) ئەندامەکەی لە پەرلەمانی کوردستان (٥)ەکەی بەهدینان دەنگی نەدا و (٥)ەکەی سۆران یا ڕاشکاو تر بڵێن سلێمانی دەنگی دا، ئایا ئەمە نیشانە بێ لایانیە، یا نیشانەی ترسە لە هەردوو لایانەکە!!. لە ناو قسەکانی، مەلا گوت گۆران لە دوو هەڵبژاردن دنگەکانی کەم بوتەوە. یەعنی چێ، دەگەکانی یەکێتییش لە ساڵێ (١٩٩٢)وە تا دوایین هەڵبژاردن هەر لە دابەزینایە. مەلا لە  وڵامی پرسیاریک  کە (رەنج سنگاوی) ئارەستەی کرد، گوت ئیحتمال هەبوو گۆران یەک گرتنەوە لەگەڵ لایانیکی تر بکردبایە. لە قسەکەی مەڵا دیارە لە ڕێکەوتننامەکە بڕیاری یەک گرتوویان داوە؟؟ ئیمجا نازانم پارتەکە پاش یەک گرتن بە چ ناویک ئەمینیتەوە؟ هەر ئەمێنی بە ناوی یەکێتیی یا ناوی گۆران بە خۆیەوە ئەگری، یا ناویکی نوی بۆ خۆی ئەنا کە ناوی هەردوو لا پیاو بێ وەکو کە لە وتارە پێشوەکەمان گوتین ناوی گۆکێتیی زۆر گونجاوە بۆی بە مانای گۆران و یەکێتیی لە قاڵبیکی نوێ؟. لەسەر ڕێفراندومیش کە سەرۆک بارزانی پرسیار (طرح) کردووە، بەڵام مەلا ویستی بە قسەی بێ مەعنا یەکێتیی بیکا بە شاسوارەکەی! لە کاتیکدا هەموو خەڵکی کوردستان ئەازنن کە یەکێتیی لە گەڵ ڕێفرادوم دا نییە لەبەر ئەوەی کە بارزانی پرسیاری (طرح) کردووە!. لە جاوپیکەوتنەکە مەلا گوت گەندەل لە ناو یەکێتیی هەیە و نفرینیان ئەکەم. ئەمن لێرا وەکو هاووڵاتیکی کوردستانی پرسیار ئەکەم توهمەت ناکەم، جەنابی مەلا من بیستومە کە مندالەکانت چەند رێستورانگیان (مطعم) کڕینە لە سوێد بە چەنها ملیون کرون، ئایا جەنابد چێ ئەڵی لەم بوارەوە؟. کاک مەلا زۆر جار دووپاتی گورانکاری سیستیم لە کوردستان کرد، لەو لایش گوت ڕەمز لەکوردستان گرنگە، بەمانای مانەوەی تاڵەبانی هەتا بەم حالەتە؟ لە سەر دەسەڵات زەرورەیە!!. لە ڕاستیا هەندی جار قسە دەر ئەچی لە دەمی مرۆڤ بێجگە لە وەی بیر لێ بکاتەوە، ئیمجا لە بیرتان بێ ئەو قسەیە سەد دەر سەد ڕاستە، مەلا لە ناو قسەکانی لەسەر عێراق گوت: "ئێستا خەتەر (مەترسی) لەسەر دابەش بوونی عێراق هەیە" باشە بۆ تۆ ئەمە بە مەترسی ئەزانی! بۆ، مەگەر لای تۆ خەراپە ئەگەر عێراق دابەش بێ!!، مەگەر تۆ چ سیاسەتمەداریکید نازانی لەحالەتی دابەش بوونی ئەم قەوارە دەستکردە یەکەم لایان مافی خۆ بێ شەڕ ئەکەویە دەستی کوردە!. بەڕێز مەلا بەختیار لەم چاوپیکەوتنە گوت:"سونە باش نییە کەرکووک و خانەقین بە بەشیک لەکوردساتان نازانی، بەڵام شیعە باشترە" ئێمەیش وەکو نرخاندنی خەراپی شیعە و خەراپتری سونە بە هەردوو لا ئەڵێن "قوم خاسە تا کاشان نەعلەت بە هەردوو لاشان". ئەمانە خاڵە سەرەکیەکان بوو کە تێبینی ڕەخنە گری خۆمان لەسەریان گوتین. 
ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان ... هەر شەکاوەبێ تا ئاخر زەمان. (قانع) 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە