دادگای جەنگەڵ

Saturday, 18/06/2016, 20:55

2134 بینراوە


له جە نگەڵێك بڕیار درا که زەڕافە دەستگیر بکرێ
له ناو هەموو ئاژەڵەکان بوو بە باسی ژوورو  دەرێ 
ڕێوی بەلای فیل تێ پەڕی  بینی کەوا شڵەژاوە
ووتی ئەی فیل وا ئەتبینم  پەشۆکاوی چی ڕووی داوە
ووتی ڕێوی بۆ نازانی دادگای جەنگەڵ  بە پێ ی یاسا
بڕیاری دا  کە زەڕافە دەستگیر بکەن سووك و  ئاسا
لەبەر ئەوەی ئاسایشی  ناو جەنگەڵی گشت تێك داوە
مەڕو بزنی لە کاك گورگی لەمەڕ  خومانی  هان داوە 
ووتی بەڵێ ،  بەڵام خۆ  تۆ  زەڕافە نی  بۆ  ئه ترسی
ووتی ئاخر  بڕیارەکە  کەر داوویەتی  بە بێ  پرسی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە