کوڕێکی عیماد ئەحمەدی ئیتیلاعات دەستدرێژی لە ماڵی هاوڵاتییەک دەکات

Saturday, 09/07/2016, 19:58

8075 بینراوە


ئەم بەرپرسانەی کورد کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە کەوتوونەتە گیانی خەڵکی کوردستان، وەکو کوللە داویانەتە خێر و بێری ئەم وڵاتە  لە ریشەوە هەڵیان کێشاوە، کەچی هێشتا تینوون بۆ خوێن چاوبرسیترن بۆ دزیی، بەو هەموو شتانەی کە کردوویانە تێریان نەخواردووە، وا کوڕ و منداڵەکانیشیان فێرکردووە، لەو خەلکەیان بەرداوە، تا ئەمانیش ئەوەندەی بۆیان بکرێت وەکو خۆیان فێری سەرسەرێتیی و بێناموسی و دەستدرێژیکردنیان بکەن، تا ئەو جوانییە کەمەی کە تیاماندا ماوە ناشرینی بکەن و دەستدرێژی بکەنە سەر ناموسی خەڵکی کوردستان.
لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، چ لە رابردووی نزیکدا، لە مێژووی دووریشدا، براوناکەم وەکو ئەم دەسەڵاتدارانەی کوردی تیا هەڵکەوتبێت، کە کۆمەڵێک چەتە و خوێڕی، دز، داوێنپیس، خائین بەم شێوەیە و بە رێکەوت، یەکیان گرتبێت و بەناو ئەو خەڵکەدا وەربووبن، هەرچی خوا، سروشت و یاسا پێی خۆشبێت، ئەمانە بیکەن، ئەم بێشەرمانە شەرمیش نەکەن. ئەوەتا لە تازەترین رووداوادا کوڕێکی عیماد ئەحمەد بەناوی ئارام کە تەمەنی تەنیا ١٩ ساڵە، ئەمیشمان لێپەیدا بوو، پاش ئەوەی ئەم هەتیوەی عیماد مەستی دەرمان دەبێت، لە سەرگەرمی نێرگەلە کێشاندا، هەڵتەکوتێتە سەر ماڵێک بۆ بێناموسی، گوایە لە سەر مەسەلەی نێرگەلەیە،. ئەم هەتیوەی عیماد پێرێ شەو لەگەڵ چەند پاسەوانێکدا هەڵ دەکوتێتە سەر ماڵێک و تا گوللەی پێ نامێنێت ٧٣ فیشەک دەنێت بەو ماڵەوە، ماڵە فەقیرەکەش لە تاواندا بۆ ئەوەی گوڵڵە بەر کەسیان نەکەوێت، فزە لە خۆیان دەبڕن، ئەوسا ئارامی کوڕی عیماد ئیتلاعات، ملی دەشكنێت و بەسەرخۆشیی و بێئاگایی ئەو ناوە بەجێ دەهێڵێت، ماڵەکە لە گەرەکی بەختیاری شاری سلێمانییە.  شەقامی پۆزەکە (ئەو شەقامەی کە کوڕی بەرپرسەکان بە سەیارەکانیانەوە بە خێرایی لێدەخوڕن و پۆز بەسەر خەڵکییدا لێدەدەن) تا ئیستا نە پۆلیس چووە بە دەنگیانەوە، نە دادوەر قسەی کردووە و نە هیچ لایەنێکی دەسەڵات خۆی لەو رووداوە گەیاندووە.
 لە کۆتایی ئەم کورتە نووسینەمادا کە زۆر بە توڕەییەوە نووسیومە، داوی لێبوردن لە خوێنەرە بەڕێزەکان دەکەم کە وشەی ناشیاوم بەکار هێناوە، لەگەڵ رێزیشم  بۆ بێناموسەکانی جاران، بۆ سەرسەرییە کۆنەکان، بۆ دزە بە ویژدانەکانی سەردەمی پێش راپەڕین، بۆ لەشفرۆشە هەژارەکان، بۆ هەموو ئەوانەی لە رابردوودا لە ناو کۆمەڵگادا ناوزڕاو بوون و بە خراپی باسدەکران، پێیان دەڵێم ئێوە زۆر لەم بەرپرسە دز و خائین و ناپاکانەی حیزبانە شەریفتر، بە ویژدانتر، جوانترن، سەد رەحمەت لە گۆڕی بابتان، نەفرەتیش لە گۆڕی دایک و بابی ئەم بەرپرسانەی کورد، کە ئەمانەیان بۆ خستینەوە و ئاوایان بەسەر ئەو میللەتەدا هێنا. نەفرەت لە رابردووی شاخیان، لە جل و بەرگ و کڵاشی پێشمەرگایەتییان، لە دەمانچەی دەستیان، لە تفەنگی سەرشانیان، لە دەست و قەڵەم و یادگارەکانیان، لە هەموو شتێکیان.
رۆژتان دێت سەری خۆتان و منداڵەکانیشتان پان بکەینەوە، ئەوانەی، کە فێرتان کردوون وەکو خۆتان هەموو شتێک بن، بەڵام جوان و بە ئەخلاق نەبن، فێرتان کردوون دەستدرێژی بکەنە سەر هاوڵاتیی و خەڵکی برسی و بێ موچە، هاوڵاتیی بێ ئاو و کارەبا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە