جاش دەوڵەتەکە و ئەقڵى بچۆلەی جاشێکی جامانە سوور

Wednesday, 13/07/2016, 20:54

5875 بینراوە


مەسعود بەرگدرویەکى ساختەچیە ، ئەیەوێت ئەو جلانەى کە بڕیار وایە بۆخەڵکى بدورێت ، بەبەرى خۆى دەیبڕێت و دەیدورێت ، ویستى  دەستورێک بە باڵاى خۆیدا ببڕێت بەڵام دەرزیەکەى بە دەستى خۆیدا کرد ، هەتا ئێستاش بە ئازارەکەیەوە ئەڵێت قەبیلى ناکەم ، ئەم وڕێنەى ڕیفرانۆمەشى بۆ ئەوەیە زۆڵە ئیمارەتێک بەباڵاى خۆی و کوڕەکانیدا بدورێت ، بەڵام کوتاڵەکەى عەمارە پۆ و ڕزیوە .
     ئەم  جاش دەولەتەى مەسعود ، کە گوایە دەڵێن ئەردۆگان ناوکى ئەبڕێت و بە شیرى تورک گۆش ئەکرێت و  مەڵاشوى بە ئاشبەتاڵ هەڵئەدرێتەوە  ، داعش ناوێکى دینى پیرۆزى بۆ ئەدۆزێتەوە و بە لایلایەى عەرەبى قەتەر چاوى ئەچێتە خەو ، هەتا نەکڕوزێتەوە  مەمکە مژەى وەهابیەکانى سعودیە ئەخرێتە زارى ، دواتر لە قوتابخانەکەى بارزانى داخڵ ئەکرێت  هەتا وانەکان بخوێنێت :
    لە وانەى  مێژودا ، مێژوى  قیادە موەقەتە و دیل کوشتن و نۆکەرىی ساواک و ساواما و میت و  ٣١ ئاب  و داوەتى دەبابەى بەعس  بۆ داگیرکردنى پەڕلەمان بخوێنێت و لەوانەى جوگرافیادا  فێرى  سنور جیاکردنەوە و داخستنى و خەندەق لێدان و ئابڵوقە بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان پاراستنى سنورى دێگەڵەى نێو دەوڵەتى ببێت  ،  لەوانەى یاسادا فێرى کەڵەگایی و ملهوڕى و کڵۆمدانى دەرگاى پەڕلەمان ببێت ، لە وانەى جل و بەرگدا فێر ببێت جامانەى سور لە هەموو بۆنە و ئاهەنگ و فلیم و سەما  ، قوتبکرێتەوە  .  لە وانەى دەوڵەت و حوکمدارى فێر بێت کە پۆستى حکومى و دەوڵەتى تەنها بۆ بنەماڵەى تاڵانچى بەرزانى  قۆرخ ببێت ،   لەوانەى وەرزش فێرى ڕاکردن و هەڵهاتن ببێت  ، لەوانەى ئابورى چۆنیەتى بە تاڵانبردن و دزین نەوت و سەروەت و سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى موچە و نانى سەر سفرەى هەژاران ببێت ، لە  وانەى بەعسلۆژى  فێرى دەستەواژەکانى بەعس ببێت  وەک :  سەرۆک و سەرکردە  و سەرۆکى لێهاتوو سەرۆکى بێ ئەڵتەرناتیف، هەروەها بڕینى بە باڵاى کەللە پوتى ژێر جامانە سورەکەى سەرى ڕەش ، .لەوانەى ماف و دیموکراسى ئەبێت ئیلهام لە دیموکراتى سعودیە و لە مافەکانیش ئەردۆگان سەرقافڵەیە ،  هەرکاتێک کە تەخەروجی کرد  بە پلەى نایاب باوەڕنامەى خیانەتى  نێو دەوڵەتى پێبدرێت.
    ئەم  زۆڵە دەوڵەتە کە هەتا ئێستا: نازانرێت لە پشتى ئەردۆگانە یان شێخە هەوەسبازەکانى خەلیجە مادام دەرچوى قوتابخانە کەى بارزانیە ، ئەوە  بە ئەقڵى چۆلەکە ئیش ئەکات ، ئەوەش چیرۆکەکەیەتى:
    مەلا مستەفاى بارزانى ، ئەیەوێت هەندێک کەس ڕەشەکوژى واتە تیرۆر بکات ، ئەم هەواڵە لە مستەفا قەرەداخی کە ئەو کاتە سەرۆکى مەجلیسى تنفیذى بوە دزە ئەکات وهەواڵە ئەگاتەوە بە مەلا مستەفا ئەویشت بڕیارێکى بەرزانیانەى بۆدەر ئەکات ، کە بەناوى ڕاوەوە بیکوژن ، بڵێن تفەنگ لە دەستیان دەرچووە ، ئەوەبوو ، کە مستەفا قەرەداخى لەم پرۆسە سەربازیە ستراتیجیەى بەرزانى  بریندارو لاشەى ساچمە ڕێژ بوو، ئە چێتە لاى مەلا مستەفا هەتا مۆڵەتى بدات بەرەو هەندەران بچێت بۆ چارەسەرو دەرهێنانى ساچمەکانە ناو لەشى ، مەلا مستەفاى بەرزانى پێیوتووە :( مستەفا تۆ ناوت مستەفایە ومنیش ناوم مستەفایە هەردوکمان ئەقڵى چۆلەکەیەکمان نیە )  *
جاش دەوڵەتێک بەزۆڵى لەدایک ببێت ، کەس نەزانێت لە پشتى کێوە کەوتبێتە خوارەوە و بە ئەقڵى چۆلە کە ئیش بکات تەنها و تەنها شایستەى مەسعود و بنەماڵە کەیەتى ، ئاوا بەسەرشۆڕی :
*بڕوانە نامیلکەى بەراوردێک لە نێوان ١٩٦٦و ١٩٩٦ – حیلمى عەلى شەریف ، ل ٢٨و٢٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە