نابێت بە پاساوی داعش و تیرۆر پیاوی بچوک ببێتە دیکتاتۆر

Thursday, 14/07/2016, 18:15

4833 بینراوە


نابێت بە پاساوی داعش و تیرۆر ، دیموکراسی و ئازادی لە هەرێمی کوردستاندا بخرێتە بەردەم مەترسی دروست بونی دیکتاتۆریەت و دۆخی ملکەچ بون و رازی بون بەوەی کە هەیە ، لەهیچ شوێنێکی دونیادا نەبووە هاونیشتمانی نیشتمانێک بخرێتە بارودۆخێکی نادروستی سایکۆلۆجیەوە لە پێناو مانەوەی تاکەکەسێک لەسەر پۆست و کورسی ، ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت دەرئەنجامی نا ئەخلاقیاتی سیاسی و ناهۆشیاریی میللەتێکە ، کە بەهێزی و توانایی سەرۆک دەبەستنەوە بە بونی چەکداری زۆرو هێزی عەسکەری ، کە لەهەقیقەت دا سەرۆکی بەهێزو ڕاستەقینە ئەو سەرۆکەیە بەتەنیا بتوانێت بەشەقامەکانی نیشتماندا بڕوات و هەموو هاونیشتمان و چین و توێژێکی کۆمەڵگە بە بەشێک لە خۆی بزانێت ،بونی کونسوڵخانەو میواندارێتی بەهێزو بەخێرهاتنی سەرۆک ،مانای بەهێزی سەرۆک نیە ، ئەمە ئەرکێکی دیوەخانانەیەو رێزگرتنە لە کەلتوری دیوەخانانەی سەرۆک لەلایەن کەسانێکەوە کە کتێبەکان و مێژوو عقڵی گەلان دەخوێننەوە ، ئەرکی سەرۆک هەست بە بەرپرسیارێتی کردنە بەرامبەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی ژیانی هاونیشتمانی ،بەڵام ماوەی چارەکە سەدەیەکە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی مافیاکان و نیشتمان فرۆشەکان ڕوو لە زیاد بونە ، تاڵانی نیشتمان و شەریکە بەشداری کردنی یەکتر بۆتە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانپەروەری ،کەواتە لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە لوتکەی نادپەروەری لە ژیان کردن و رسوا بونی ئینسانی کورد ،بۆیە بەرپرسی یەکەم لەم ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی ژیانی هاونیشتمانی ئەم نیشتمانە سەرۆکە ، هەروەک چۆن ئینگلیزەکان دەلێن هەموو ژیانێک پێویستی بە نمە بارانێکە ، سەرۆکیش ئەو نمە بارانەیە کە گەشەی بە نادادپەروەری کۆمەڵایەتی ژیان کردنی هاونیشتمانیانی ئەم نیشتمانە ئازار دراوە داوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە