کورتە وەڵام3

Wednesday, 27/07/2016, 11:36

2689 بینراوە


کوردستانی نوێ ژ 7024:لەئەمریکا کۆنگرەیەک دژ بەداعش بەڕێوە دەچێ و هەرێم بانگهێشت نەکراوە.
1-باشتر. وانەبوایە لەم بێپارەییەدا ئەبوایە چەن ملیۆنێک بدرایە بەوەفدی هەرێم بۆ چون و مانەوەو دیاری و شتیترو گەڕانەوەیان بەدەستی بەتاڵ.
2-راوچی بازی هەر بۆ راو ئەوێ.
3-با چاوێ بەخۆمانا بگێڕینەوە بزانین محەلمان لە ئیعرابدا چیە؟ فاعیلین یا هەر مەفعول بیهی!
هەمان ژمارە:یەکێتی پێگەیەکی بەهێزی هەیەو پەرۆشی چارەسەری کێشەکانە.
1-ئەبێ ئەو پێگە بەهێزەی لە هاتنەکەی ئەمدواییەی مالیکییەوە وەرگرتبێ، ئەگینا بۆچی چل ساڵە، لەدامەزراندنیەوە، کێشەکانی چارەسەر نەکردوە؟
2-جارێ چارەسەرێکی باڵەکانی خۆتان بکەن!
 -خەبات 21/7/2016:دوای نیگەرانیی مەسرور بارزانی، بەیان سامی عەبدولرەحمان وەک نوێنەری کورد بەشداریی کۆنگرەکەی دژ بەداعشی کرد لە ئەمریکا.
1-وەک نوێنەر یا وەک میوانێکی بەپەلە ؟
2-ئەگەر بە ئەندام وەگیراوە لەو کۆندرەیەدا، کوا بۆ دەنگێکی نەبو سەبارەت ئەنجامی بەشدارییەکەی؟
-سایتی روداو26/7/2016: سەفەر لە زەکەریا عەبدوڵا قەدەغەکرا لەسەر نەدانەوەی زیاتر لە 6ملیۆن دۆلار قەرزی بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان!!
1-هەر ئەو پارەیە نیە، دەیان دۆنم زەویی مڵکی گشتیشی لە پارێزگاکان دراوەتێ!
2-ئێستە ئەبێ، جگە لەو تولفە نازدارە،لێپرسینەوە لەمانەش بکرێ:
١-ئەو بەرپرسەی ئەو قەرزەی داوەتێ بەبێ بارمتە.
٢-ئەو بەرپرسەی ئەو هەمو دۆنمە زەوییەی داوەتێ بەخۆڕایی.
٣-ئەو بەرپرسەی لە فڕۆکە خانەی هەولێر، بەسەریا تێپەڕی، زەکەریا بەناوێکیترەوە دەربازببێ! ئاخر کەس هەیە لەهەولێر ئەو گۆرانیبێژە ناودارە نەناسێتەوە!؟ ئەی پەنجەمۆرەکەی!؟ خۆ پەنجەی کەسێکیتری نەخواستبو! 
٤-ئەو بەرپرسەی 4 ساڵە بێدەنگبوە لەو قەرزە کە ماوەکەی تەنیا 6 مانگە! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە