یاخی بون ئەرکی ڕاستەقینەی گەنجانە

Saturday, 06/08/2016, 11:53

3519 بینراوە


خوێندنەوەیەکی سۆسیۆلۆژیانە بۆتێ‌ گەیشتن لە  یاخی بونی گەنجان لە کوردستاندا
دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناس 
--------------------------
یاخی بون وەک ئەرکێکی ئینسانی و گەڕانەوە بۆ ناساندنی خودی خۆمان بەخۆمان لەو چرکەساتەوە دەست پێ‌ دەکات کە فێربین بڵێین نەخێر.
نەخێر بۆ سیاسەتێک بۆ نیشتمانێک بۆ مێژوویەک بۆ ئایینێک بۆ کەلتورێک بۆ پەروەردەیەک بۆ تەمەزای ناو دیسکۆیەک و گەرشۆی ناو ئاسای ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و کۆیلەیەتی و هەمو ئەو مەرسایانەی کە ژیانی داگیر کردوین ، نەخێر وەک دەرهاویشتەی یەکەم چرکەساتی بیرکردنەوە دەست پێ‌ دەکات ، بیرکردنەوەش وەک دەرهاویشتەی یەکەم چرکەساتی هەست کردن بەخود بۆ دۆزینەوەی خودو گۆڕانکاری لە ژیاندا دەست پێ‌ دەکات ، هەست کردن بە خودیش وەک یەکەم چرکەساتی ژیان دەست پێ‌ دەکات ، ژیانیش وەک یەکەم چرکە ساتی تێ‌ گەیشتن لەوەی کێین و بۆچی دەژین و ئەرک و ماف و شکۆمەندی و کەرامەتی ئینسانی بون دەست پێ‌ دەکات ، شکۆمەندی کەرامەتی ئینسانی و یاخی بون لە چرکەساتی مامەڵەکردن  لەگەڵ ئیستاو ئایندە و لێدان لە ڕابردوو دەست پێ‌ دەکات .....ئەمە کرۆکی یاخی بونی گەنجانەیە لە کوردستان  پشت   بکاتە ڕابردوو  ...ڕابردوویەک  کەهەموو ژیانی گەنجانەی کۆبەند کردووە بۆ خەبات و  تێکۆشانی چەکداری و بەرژەوەندی گروپ و پارت و چینێکی دیاریکراو کە هەمیشە  بەناوی ڕابردووە شانازی و شەرەفمەندییەکانیەوە  ژیانی گەنجانەیان لەگەنج داماڵیەوە بۆ قبوڵکردنی کۆیلەیەتی و چەوساندنەوە و لە پێناو بە دەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانی ژیان ....لە بەرامبەر ئەم رابردووە دەبێت گەنجان دیکارت ئاسا بن کەدەڵێت (من نامەوێت ئەوەش بزانم ئاخۆ پێش من خەڵکی تر هەبوونە یان نا  ْ )
کەواتە یەکەم ئەرکی یاخی بونی گەنجان یاخی بونە لە ڕابردوو ...بەتایبەت لە کۆمەڵگایەکدا کە ڕابردوو وەک ستایشی پاڵەوانێتی سەرکەوتوو دە بەخشرێتەوە بەگەنجان کە لە فاکت و واقیع  دا پڕە لە ستایشی درۆزنانە و هەمیشە بۆ گەنجان کراوە بە پاساویی قبوڵکردنی چەوساندنەوەی ئێستاو بێ‌ بەش بون لەماف و ئەرکەکانی لەناو کۆمەڵگایەک دا ...کە لێوان لێوە لە سیاسی و بزنسمانی درۆزن کە دوو دوانەی تەواوکەری یەکترن هاوشانن بە خەباتی مێژووی و خیانەتکردن ...بە ئاڕاستەیەک کە لە هەر چرکەساتێکی ڕزگار بون لە دوژمن ...ئەرکی گەنجانەو بیری گەنجانەیە بیر لە خۆ ڕزگاربون بکاتەوە  لەو دۆخەو ژیانکردنەی کە کەسێک یان حیزبێک خۆی دەکاتە جێگای بیرکردنەوەی هەموان ...ئەمە تراژیدیاترین دۆخی ژیانکردنە  کە تەنها شکاندن و شکۆمەندی گەنجانەیە ...کە هەڵقوڵاوی ئەو دۆخەیە کە مەولەوی شاعیر لە سەنتیزی شعری خۆیدا ئاماژەی بۆ دەکات دەڵێت ( ئەی میران رزگار بوین لە نەخۆشی دەرەکی ...بەجێما نەخۆشیەکی لەوە خراپتر لە دەرون ).
بۆیە لە دۆخێکی ئەوادا کە ئازارە دەرەکیەکان دەبنە ئازاری ناوەکی و ژیانکردن لە کۆمەڵگایەک دا دروست دەبێت کە لە پاساوی ستایشی ڕابردوو ئێستاش  دەکاتە دۆزەخ بۆ ژیانی گەنجان ...ئەوە ئەرکی گەنجانە کە  گوو لەو کۆمەڵگایە بکەن و  مامەڵەی خۆیان لەکەڵ ئێستا رێکبخەن ، ڕێکخستنێک کە تێ‌ بگەن لە جوزای ئەو ژیانەی کە لە ئێستا هەیە  ...تێ‌ بگەن لەوەی کە فەزاحەت و قەزاحەی  بەرپرس و سیاسی و کۆیلەی ئەم گۆمەڵگەیە چیە ؟هەروەک چۆن بێ‌ عقلیە گەنجان ژیانی خۆیان دەکاتە ناڕەحەتیەوە لە بەرامبەردا  بەرپرس و سیاسی و مێژوو فرۆش و سەرمایەدارەکانی کە خۆیان کردۆتە شامی شەریف و نیشتمان پەروەر کەتەنها لە ناو تۆماری قەحپەو لەشفرۆش و تیاترۆکاندا دەتوانرێت دۆخی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیان بخوێنرێتەوە ....ئەمە ئەحمەقیە لە دۆخێکی ئاوادا گەنجان خۆیان ناڕەحەت بکەن ...بەڵکو دەبێت گەنجان خۆیان نارەحەت نەکەن ئەوانە نارەحەت بکەن کە ئەم دۆخە نادادپەروەرو دژە مرۆڤیەیان بەرهەمهێناوە لە کۆمەڵگادا .بەڵام بەداخەوە ئەمە لەگەنجانی ئێمەدا بە چەپ و راست نەبۆتە هێزێکی لەرزێنەر کە شەقام و کۆڵان شارو لادێ‌ پڕ بکات لە هاواری گەنجان ....کە تیادا بە جۆرێک چۆک بە و دەسەڵات و بەرپرس و هێزانە بهێنێت  کە هەمیشە لە خەونی ژیانێکی ئاسودەو خۆشبەختانە نەبونە بۆ گەنجان ....ئەم دۆخە لە کۆمەڵگای ئێمەدا  بە هۆی پەرتەوازەیی و 
دابەش بونی گەنجان نەهاتۆتەدی بە جۆَرێک ئەوەتا گەنجانی ئیسلامی بەنمونە هەمیشە لە رابردوو ئیستاش دا شەق لێدراو بونەو خراونەتە زیندانیەکان هەمیشە نەیان توانیوە بە ئازادانە لە مزگەوتەکانی خوداش بێن و بچن هەمیشە وەک ترسێکی گەورە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وێناکراون ....هەمیشە لە بەرامبەر ئەم بێ‌ ڕێزی و کەرامەت شکاندنی گەنجانە نەبینراوە گەنجانی ئیسلامی (حیزبە ئیسلامیەکان )بێنە سەرشەقام و ڕاپەڕینی جەماوەری بکەن و بە خۆیان بلێین ئەوە ئێمەین و هەین ، هەمیشە خۆیان داوەتە دەستی پیرو عەقڵە پیرێک مامەڵە بە ژیانی گەنجانەیانەوە بکات ....ئەوەتا گەنجانی عەلمانی و چەپەکانیش هەمان وێناو شێوازی ترسنۆکانەن کەناتوانن بە بوتڵێک شەراب و باوەشی گەنجانەی یەکتری کچان و کوڕان و ماچی عاشقانەوە لە شەقامەکانەوە راپەڕن وخۆیان دڵخۆش بکەن و بەرپرس و دەسەڵات داران  بێ‌ خەو بکەن ..ئەو کات قەحپەو تیاترۆکانیش بهێنە سەر شەقام تاوەکو ئەوانیش بۆنی عاشق بکەن و شەق لە پارە بدەن و لە و نەخۆشانە بگەن کە وەک کاڵا مامەڵەیان بە جەستەیانەوە دەکرد ...بەڵام بەداخەوە  لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دابەش بونی گەنجان تەنها بە ئیسلامی و  عەلمانیەوە نەوەستاوە خۆی لە عیشرەت و خێڵ حیزب و بنەماڵەو خیزان و ...هتد ...دەبینێتەوە کە هەریەکەیان جوغزو یاساو مەرسایی تاییبەت بە خۆی هەیە بۆ ڕێگە گرتن لە  یاخیی بونی گەنجان ...بۆیە ملکەچ بونی گەنجان بۆ هەموو ئەو دۆخە ناهەموارە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کەلتوری  و  ..هتد کەهەیە بەمانا ڕازی بونە بە کۆیلەیەتی بە چەشنە جوداکانیەوە ، بەلام بە پێچەوانەشەوە بەرزبونەوەی هاواری ناڕەزای گەنجان و بێ‌ بەها کردنی هەموو ئەو ناعەدالەتی و نادادپەروەرییەی کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسیی بە شەرەفمەندی و کەرامەت و سەرکەوتن بەگەنجان دەفرۆشرێنەوە تادەگاتە ئەوەی لە ئەمرۆدا بەشداری کارای سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و کەلتوری و ...هتد . بکەن بە شێوازێک کەلە ئێستادا یەکەم ئەرکی یاخی بونی گەنجانە  ئەوەیە بە تەواوی فکرو ئایدیاو هێزەوە ڕوبەڕووی هەموو ئەو دۆخە ناەهەموارە تیرۆری  دژە مرۆڤانە بنەوە کە روبەروی کوردستان بۆتەوەو ، هاو کات پەیامێکی توند بدەنە ئەو سیاسیانەی کورد کە بەناوی سیاسەتەوە سیاسەتیان لەم کۆمەڵگایەدا گەیاندۆتە لوتکەی بێ ئەخلاقی ...بێ ئەخلاقیش بە مانا فەلسەفیەکەی کە تیادا  جوانی مرۆڤ بچوک لەکەدار بکرێت ... کەئەم بە بجوکردنی مرۆڤ و لەکەدار کردنەش  دیارترین سیمای سیاسەتی حیزبە لەم جوگرافیایەی کە ناوی هەرێمی کوردستانە .... کەواتە بەڵێ‌ بۆ یاخی بونی گەنجان و نەخێر بۆ هەموو ئەو ناعەدالەتی و نادادییەی کە ئەمرۆَ لە کوردستاندا هەیە ، بەڵێ‌ بۆ سەرکەوتنی گەنجان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە