2550 رۆشنبیر، یان 2550 خالید خۆشناو!؟

Wednesday, 10/08/2016, 21:54

3042 بینراوە


هیچ شتێک لە قەڵەمى نووسەرێکی خائین ترسناکتر نییە، چونکە فیشەکێک کەسێک ئەکوژێت، بەڵام قەڵەمی ئەو نووسەرە  نەتەوەیەک ئەکوژێت ...   گیڤارا
--------------------------------------------
میدیا خۆماڵیەکان باس وخواسێکى دێرین و بەتامێکى تازەى هێناوەتە ناوە وە ، کە ئەویش خاوەنى شیعرى سەدام زێرەیە ، گۆرانیەکە کاتى خۆى بەسەر سەدامدا وتراوە و شاعیرەکەى خالید خۆشناوە و ئێستا بە پلەى لیواى سەربازى لاى حیزبەکەى مەسعودى مەلا خانەنشینە.
بپرسین ئاخۆ بۆ مەسعود زێڕنەبێت ، کاتێک بە سێ جانتاى پرلەزێڕەوە لەکاتى هەڵبژاردنەکەى تورکیا ئەچێتە ناوچە کوردنشینەکان زێڕ ئەبەخشێتەوە هەتا دەنگ بۆئەردۆگانى باوەپیارەى کۆبکاتەوە و کارێکى وەها بکات کەحیزبى هادەپى کوردى دەنگ نەهێنێت ، ئەوەى ئەم دەیکات بەبیرى کاکە سەدام (هەروەکو لەگۆرانیەکەدا هاتووە ) یشدا نەهاتووە.
 کوا سەدام لیواى شاعیرى هەبوو ، کوا سەدام پلەى سەربازى بەشاعیر داوە ، پلەى سەربازى لاى مەسعود پاداشتى خیانەتە  ، چ جاش و کورد کوژو مەفرەزەخاسەو مستەشار هەیە لاى پارتی پلەى بەرزى سەربازى نەبێت ، هەتا ئێستا ئاشکرانەبووە هەزار پیاوەکەى بەرزانى پلەکانیان چیە ، بەڵام پلەى سەربازى و ئەستێرە و داڵى مناڵ و برازاکانى مەسعود کۆبکەیتەوە لەوانەیە بەقەد سوپاى ئەمریکا جەنەراڵمان هەبێت  .
ئەوانەى شیعرو شانامەیان بۆ سەدام ئەنوسى کەم نەبون ، بەلام پلەى سەربازیان نەبووە  ، بەڵکو بەئاشکرا و یەکدیوو ئەوانەیاندەکرد .
ئاخر مەسعود بۆ زێر نەبێت ..؟  ئەوەتا پار ئەم کاتە  نوسەران و شاعیران و مامۆستایانى زانکۆ ...  بەلیست ئیمزا بۆمانەوەى مەسعود لەسەر کورسیەکەى سەرى رەش کۆ ئەکەنەوە ، لە  گەڵ ئەوەى لەڕوى یاساییەوە ماوەى سەرۆکایەتیە کەى کۆتایى هاتووە ، ئەگەر ئەم مەخلوقانە لە ئەمریکا بونایەو داواى مانەوەى ئۆبامایان بکردایە پاش تەواو بونى وادەى سەرۆکایەتیەکەى ، ئەیانبردن بۆ شێتخانە یان ڕەوانەى زیندانى گوانتانامۆیان ئەکردن .  بۆ بینینى لیستى ناوەکان بڕوانە  ئەم لینکەی کوردستانپۆست:
ڕێبوار سیوەیلى (٧ - ڕێبوار سیوەیلی/ نووسەر و مامۆستای زانكۆ) کەسەردەستەى کۆکردنەوەى ئیمزاکانى هەولێرە خۆى بە پێشکەوتوو کۆمەڵناس و وەرگێڕ هەلئەخات، ماستاوەکەى ئەوەندە سەختە مەلامستەفایەکى نەخوێندەوار بە فەیلە سوف ناوزەدە ئەکات.
بڕوانە ئەم لینکەی کوردستانپۆست
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=60008

ئاخر خۆ خالید خۆشناو بەمەلا مستەفاى نەوتووە فەیلەسەف و لە دەرگاى ئەم و ئەوى نەداوە بۆ ئیمزاکۆکردنەوە  ئیمزاى کۆنەکردۆتەوە .
قادر سەرچنارێکى پاراستن (٣٤ - عەبدولقادر سەرچناری/ شاعیر و ڕۆماننووس)، کە نەیتوانى ئابڕوى هەندەرانى بپارێزێ ، دەمێک خۆى بە چەپا ئەسوێ و گاهێک لچ بە یەکێتیا ئەهێنێت ، سەردەستەى ئەو نوسەرانیە کە لیستى ئیمزاى وەلائو ملکەچى بۆمانەوەى مەسعود لە سلێمانى کۆئەکاتەوە ، ئەوەندە ڕیسوا بووە مێشکە بێمۆخەکەى بێجگە لە کەڕوى هەندێ جنێوى سواو هیچى تیانەماوە،  ئاخر خۆ خالید خۆشناو نەخۆى بەچەپ و نە خۆى بەیەکێتیا هەڵواسیوە ، شیعرى بۆ سەدام نوسیوە و بەعسی بوە و پاداشتى ئەوانەى لە مەسعود وەرگرتووەو ئێستا لیوایە .
مەسعودێک سەرقاڵى خیانەتى خۆیەتى ، قەت لە خیانەت و نەوت دزى و ولاتفرۆشى سڵى نەکردۆتەوە ، ژیانێکى شاهانەى بۆ کوڕاوکوڕى و بنەماڵەکەى فەراهەمکردووە، کەواتە ئیمزا کۆکردنەوە بۆ مەسعود ئیمزایە بۆ پشتگیرى دزى و خیانەت و وڵاتفرۆشى ، شاعیرو نوسەر ئیمزا بۆمانەوەى نایاسییى کۆبکەنەوە ،  خۆشناو ئاسا خانەنشینى لیوایان مسۆگەرە و ,  کەواتە :
زێڕە مەسعود ..  مەسعود زێڕە
کورسی مەسعود بۆ ئێوە خێرە
ئەو نوسەرانەى بەیعەت دەکەن، هەریەکە و مۆرێکى زەردى خیانەت بە پاشەڵیانەوەیە ، هەریەکەیان بەجۆرێک لە جۆرەکان کلکیان بە بە پارتیەوە گرێداوە ، کامیان بگریت وەک گوێرەکەیەک بۆلاى مەسعود ئەقۆڕێنێت ، ئەوە ئیمزایانە بۆ؟ ... هەتا  مەسعود کۆڵ لە خیانەت نەکاتەوە بۆ ئەوەى سامانى وڵات و وڵاتتیش تاڵانفرۆشى بێگانە بکات، ئەوە ئیمزایە ... هەتا شەنگال بدا بە بەداعش ،  ئەوە ئیمزایە  ... بۆ تەسلیمکردنى ژنان و کچانمانە بە داعش ، ئەوە ئیمزایە ... بۆ بەردەوامبونى مەسعود لەسەر ئابلوقەى رۆژئاوا و دژایەتیکردنى کانتۆنەکانى کورد ، ئەوە ئیمزایە  ...  هەتا پەڕەکانى خیانەتى لە ویکلیکسدا ئەستورتر بیت ، ئەوە ئیمزایە هەتا وڵات و سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى هەڕاجى سولتان ئەردۆگان بکات .   ئەوە ئیمزایە  ... بۆ ئەوەى بنەمالەى بەرزانى وەکو زەروو بەردەوامبن لەمژینى خوێنى میللەت  .  ئەوە ئیمزاى کەسانێکە  لە مەسعود سەرشۆڕترن . چونکە ئیمزا بۆکەسێک ئەکەن کەبکوژى خودى نوسەرانێکى گەنج و خێر لەخۆ نەدیوى وەکو سەردەشت و سۆرانە .
ئیمزا بۆ سەرۆکێک بکەن ئەگەر تۆزێک ئابرووى هەبێت ، کەماوەى تەواو بوو ، خۆى وازى ئەهێنا ، ئیمزا بۆ مەسعود ئیمزایە بۆ بنەماڵە و حوکمى بنەماڵە ، ئیمزایە بۆسەرۆکى حکومەت کە برازاو زاواى مەسعودە و ئەلیت : ستراتیجى من : تورکیایە ، تورکیایە ، تورکیایە .کەواتە ئێوەش زەردە نوسەران ، وەک لەبەیانامەکەتاندا هاتووە :
( دەبێ هەموو لایەك پشتیوانی لە بەڕێز (مسعود بارزانی) بكەین بۆ مانەوەی لەو قۆناغە كەسێكە لە ساڵانی ڕابردوودا توانیویەتی باڵانسی هاوسەنگیی ئەو هاوكێشە سیاسییە نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و ناوخۆییەی ئێراق و كوردستان ڕابگرێ .)
ئێوە ببنە پشتیوانى ، ئەمجارە باڵانسى هاوسەنگیەکەى زۆر ستراتیجیە و داهێنانێکى تازەیە شایستەى ئەوەیە ئاکادیمیستان ئەم ڕۆڵەى فەرامۆش نەکەن ، ئەوەش ئەوەیە کە بەڕێز مەسعود بەرزانى بووە بە پەشتەماڵى کۆشى شێخە هەوەسبازەکانى سعودیە و قەتەر ...
شێعرێک خالید  خۆشناو ، سەرۆکمان پەشتەماڵە ، نە لە ئاواز پەکت ئەکەوێت ,  نەلەکۆرس ، ژمارەیان زۆرە  ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە