بیری وازهێنان لە دەستەڵات

Sunday, 21/08/2016, 19:02

1889 بینراوە


نزار قەبانی .....وەرگێڕانی / ئازاد حەمدی  
هەرچەند بیر دەکەمەوە ، واز لە دەستەڵات بهێنم ؟!
ویژدان ڕێگەم پێنادات ..!!
کێن ئەو پیاو چاکانەی لەدووای من دێن و حوکم دەکەن ..؟
کێ چاک کەرەوەی شەل و
                پەککەوتە و
               کوێرانە ..؟؟
کێ ئێسکی مردووان زیندوو ئەکاتەوە ..؟؟
کێ لە بنقۆڵیەوە  رووناکی مانگ دەردێنێت ..؟؟
کێ بارانیان بۆ دەبارێنێت ..؟؟
کێ ئەبینێت ، نەوەد جەڵدەیان لێبدات ..؟؟
کێ ئەبینێت بەدرەختدا هەڵیان واسێت ..؟؟
کێن ئەبینێت مانگا ئاسا بژین..؟؟
         وەکو مانگاش بمرن ..؟؟
هەرچەندە بیر ئەکەمەوە ..؟؟ وازیان لێبهێنم ..؟؟
                       واز لە دەستەڵات بهێنم ..؟؟
فرمێسکی چاوەکانم وەکو دەریا لافاو دەکات ..؟؟
بۆ یەکا پشتم بە خوا بەست و بریارمدا..؟؟
هەر لە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت بمێنمەوە .
سىىىىىىىىىىىىىىواری گەل  بم .........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە