خودانى هەرێمى کوردستان

Sunday, 21/08/2016, 20:02

3966 بینراوە


شێخ ئەحمەدى بەرزان براى مەڵا مستەفا، کە خودانى بەرزان و ناوچەکانى ژێڕ قەڵەمرەوى بوو، لەگەڵ نەخوێندەوارییەکەى خۆى سەر پشک و خاوەنى هەموو بڕیارێک بوو، قسەکانى دەستورتى ئیشکردن بوو نەپرسى بە کەس کردووە و نە بۆهیچ کەس بووە سەرپێچى بکات.
مەسعودى مەلا، لەگەڵ شێخ ئەحمەددا بەراورد ناکرێت، مەسعود کەسێکی مرۆڤکوژى کوڕى ئینسانکوژە خۆی بە خودانێک دادەنێت، بەڵام خودانی شەڕ و ئیبلیس، لە قەلەمڕەوێکى گەورەترو خاوەنى مریدێکى بێشومار لە کۆیلە و مەسینەهەڵگر، بەر لە ساڵێک.
خودان مەسعود ماوەى سەرۆکایەتى هەرێمى تەواو بوو، لکا بە کورسیە ڕەشەکەى سەرى ڕەشەوە و پەڕلەمان ویستى نوێڵێک بخاتە ژێرى و هەڵیببڕێت، بەڵام ئیخوانەکانى یەکگرتوو داعش ئاسا نەعرەتەیەکى قەرزاوییانەیان لە بڕیارەکە وەشاند، بۆ یە خودان تۆزێک ڕوگیرە لەوانەیە لە پاداشتى ئەم مانۆڕەدا ئیتر بارەگاکانى یەکگرتوو نەسوتێنێت.
خودان مەسعود بە پلەیەک سەرى قاڵە بە کارە گرنگەکانەوە نایپەرژێتە سەر ئەوەى کە جامانە سورەکەى دابگرێت، ئەمەش سەرپێچى قوتابخانەکەى بەرزانیە (بڕواننە وێنەکە ).خودان..سەرقاڵە، سەرقاڵى خوێندنەوەى ئەو نامەیەى کۆسرەتە کە ژێر بەژێر لەکاتنى هاتنى مالیکى بۆسلێمانى بەدزیوە خۆى گەیاندبووە هەولێرو بۆخودانى ناردبوو، لە پاداشتى ئەمەدا خودان بڕیار ئەدات کە ئیتر کۆسرەت لە هیچ بازگەیەک نەوەستێنرێت، و ئەگەر کۆمپانیاى دەرمانەکەى چاوى لایەک لە خەڵکى هەولێر کوێربکات، یەک لیژنەى بۆ دروست نەکات.
خودان هۆگرى پاداشتە، ئیستا پاداشتى ئەو دزو جەردەو ڕێگرو پیاو کوژانەى پارتى ئەدات کە لە سلێمانى حوکمدراون و زێندانین و لێبوردنى تایبەتیان بۆ دەرئەکات، بەڵام خودان کەمێکیش دڵگرانە، ماوەیەکە مەلا بەختیار پەیامى بۆنانێرێت بە سەرۆکى هەرێمى دابنێت و شێخ جەعفەریش نوزەى لێبڕاوە لەوانەیە باڵانسەکەى دۆلارى لێبڕابێت کاروا بڕوات خودان ئەمیش ئەکات بە مەزەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەکو ڕێبوار کەریم وەلى.خودان..لە فێڵەکەى حەمەى حاجى مەحمودیش نیگەرانە، هەمو جارێک سەفتە دۆلار بە گیرفانى قەمسەڵەکەیدا ئەخنێت، بەڵام حەمە زوو ززو قەمسەڵەکەى ئەگۆڕێت بۆیە خودان فەرمانیدا لە میدیا ئەهلیەکاندا ئاوڕێک لە قەمسەڵەکەى حەمە بدرێتەوە.
 سەرقاڵیەکەکەى خودان بێتام بووە، ئەوەندە لیژنە دروست ئەکات، وایلێهاتووە، خەریکە حاکمەکان تەرازوەکانیان بپێچنەوە، مادامێک مەسرورى کوڕەکەى خودان هۆگرى ڕۆژنامەنوس کوشتنە ئێستا لیژنەیەکى هەمیشەیى بۆکوشتنى ڕۆژنامەنوسات پێکهێنا، بۆ ئەوەى ئیتر کاتەکانى بەدانانى لیژنە بۆ کوشتنى رۆژنامە نوسان نەکوژێت، ، خۆ ئەوەندە لیژنەى دروست کردووە هاکا ناوەکەى ببێت بەمەسعودى مەلا لیژنە، کاتى بەدەستەوە نیە، چونکە سەرقاڵى ئەوەیە چۆن پیلان بۆ داڕمانى ڕۆژئاوا دا بنێت، گەورەکەى لە تورکیا نیگەرانە چۆن خودان چالاکیەکانى سست بووە، لەو پرسەدا ناهەقى خودان نیە لەبەر ئەوەى سەرقاڵى دان ڕۆکردنە بۆ مستەفاى هیجرى و هاوکارەکانى هەتا تۆزێک گارە گار لە مەرزەکاندا بکەن.
خودان وەکو ئەوەى چاوەڕوان نەئەکرا، پێکەنینى بە ڕاپۆرتەکانى ویکلیکس ئەهات، هەرچەند جەنابیان هەتا ئێستا نازانن وشەى ویکلیکس بخوێنێتەوە وائەزانێت فسبوکە، فەرمویەتى : وام ئەزانى ئەوەندە ڕاپۆرت لەسەر چالاکى و سامان و نەوت و گاز و مڵکى ناوەو دەرەوە ئەنوسن، بەساڵێک نەخوێندرێتەوە، ئەوە چنینە.
خودان خویەکى خراپیگرتووە و زو زو بەخۆى ئەڵێت پێشمەرگە، بەڵام هەندێک لاکەوتە کە بەناوى پێشمەرگەوە ئەچنە دیوەخانەکەى سەرى ڕەش خودان دبیژێتن : ئاگاى لە حاڵى پێشمەرگە نیە کە چەند شپرزەیە، پێشمەرگایەتى جەنابى خودان زۆر خۆشبووە، ئەو نەشەرو کوشتن و بریندارى و نەبرسیەتى ونەتونیەتى و ڕاکردن و خۆشاردنەوەى نەبینیوە بەڵکو لە دەزگایەک بۆ پاراستنى بنەماڵەکەى کاریکردووە و لە زینداى ڕایات کوردى کوشتووە، کەواتە جەنابى خودان بەم مۆدێلە لە پێشمەرگە نامۆیە و ناهەقى نیە.
 خودانى هەرێمى کوردستان بە دۆسییەى خوێڕیکردنى یەکێتى نیشتمانى کوردستاندا ئەچێتەوە لە ئەجینداى سەرەکى کارەکانیەتى، ئەدهەم بەرزانى ناردوە بۆ سلێمانى هەتا هەڕەشە لە باڵە شکاوەکانى یەکێتى بکات، ڕۆژانە ئامارى ئەو کەسانەى بۆ بنێرن کە دەمیات چەورئەکەن و دەست بە پاشەڵیاندا ئەهێنن.
جەنابى خودان لە پێشوازى محەمەد حاجى هەولێرى، کە سیخوڕێکى چێندراوى پاراستن بوو لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاندا، پاش وەرگرتنى دۆسیەکانى سیخوڕیکردنى، ووتى : دەرگاى حیزب و حکومەت ئاوەڵایە بۆت، ئەوە ئەو دەرگایەیە کە خودان بۆ حیزبە کوردستانیەکانى کردۆتەوە و نەرمینواندوە هەتا پەڕلەمان کارا بکرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە