توو شەرەفێک کە نیتانە، ئا ئەمەیە بەرەکانی جەنگ؟

Wednesday, 24/08/2016, 1:58

7095 بینراوە


 هەرشتێک پێویستی بەپاساو هێناوە بێت، هیچ بەهایەکی نییە، بۆیە لەماوەی شەڕ لەگەڵ چەتەکانی داعشدا، هەر بەرپرسی سەربۆیاخکراو قات لەبەرو ترسنۆک هەیە، بەئۆتۆمۆبیلی گوللەنەبڕ و حیمایەوە دەچن لە سەنگەرە دوورەکانەوە وێنە دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و سایتەکاندا وەک پاڵەوانێکی پەشمەک نمایشی خۆیان دەکەن، خەڵکانی پوچی وەک خۆیان هەیە لایکی دەکەن و قسەی قۆڕیان بۆ دەنووسن و ستایشی ئازایەتیان دەکەن. 
 ئەم بێ ئەقڵانە لە نەگبەتی کورددا بوونەتە سیاسیی و سەربازیی و تۆسقاڵێک دڵسۆزیان تێدا نییە، نە بۆ خۆیان، نە بۆ گەلەکەیان، بەپلان و بە مەبەست خۆیان دەبەستن بۆ خۆنواندن بەجلی پاک و تەمیزو تفەنگی تازە و دوو مەغزەنەوە، دەچنە بەرەیەکی دواوەی جەنگ وێنە دەگرن، خۆشیان لە ناخەوە دەزانن چ ساختەچیی و خائینێکن. تاکتیکی شەڕ وایە کە نابێت وێنەی سەنگەر و جۆری چەک و ژمارەی جەنگاوەر و باری دەروونی و سایکۆلۆژییاان بۆ دوژمن ئاشکرا بکرێت، بەڵام ئەم بەرپرسە بێ ئەقڵ و مێشک پووتانەی کورد، چونکە زۆربەیان شەڕی راستەقینەیان نەدیوە، زۆر بە ئاسانی ئەم زانیارییانە بۆ دوژمنەکانیان بە دەستەوە دەدەن، چونکە خوێنی میللەتێکی خەوتوو لایان هیچە و بازرگانی پێوەدەکەن 
 ئەوەی جێگەی نیگەرانییە وێنەی سێڵفی ئەو چەکدارانەیە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە و دوربینی گەردنی بەرپرسەکان و دەمانچەی لاقەدیان چیرۆکی قەشمەری ئەمانەمان بۆ دەگێڕنەوە.
 
 مشێل فۆکۆ دەڵێت : "ئەوە باجی بێدەنگی میللەتە، لەلایەن دەسەڵاتێکی خوێڕیەوە دەبێتە هۆی شکاندندنی کەرامەتی".
 تۆ سەیری ئەم چەکدارانە بکەن وەک ئەوەی " باوکی لەیلا " یان مامەڕیشە یاخود شەهید موسا چوبێتە لایان، لەکاتێکدا بەرهەم ساڵح نە جەرەناڵی سەربازییە و نە زانستی سیاسەتی خوێندووە، نە لەتەمەنی دەرکەوتنیدا خزمەتێکی کردووە، تەنانەت رۆژێکیش چییە وەک هاوتەمەنەکانی خۆی لە شاخیش نەبووە و پێشمەرگایەتیی نەکردووە، بە پێچەوانەوە سیخوڕ و بەعسییش بووە، مرۆڤێکی درۆزن دووڕوو، ترسنۆک، بێ پەیمان و خۆپەرست بووە. وەکو یەکێتییەکان خۆیان و خەڵکییش دەڵێن، کە نازانن بۆچی ئەم بەرهەم ساڵحە چووە بۆ گەرمەسێر؟ بەڵام وەڵامەکەش ئاسانە، کە ئەم کابرا دزە، لەگەڵ مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینادا بەشي نەوتییان لەوێ هەیە، هەربۆیە پێکەوە چونە ئێران تا زیاتر تەنکەرە قاچاخەکانیان ئاودیوبکەن.
 
 کاتێک مرۆڤ سەرنجی ئەم وێنانە دەدات بۆی دەردەکەوێت چون ئەم تڕۆیانە هێندە نەشارەزا و شپرزانە وێنەکانیان دەگرن، راستگۆیی تێدا نابینیت، بەڵکو تۆپەڵێک خۆنواندن و خۆبادانی بەسەر خەڵکەوە تێدا دەخوێنیتەوە. ئەمانە خۆشیان نازانن سۆراغی چیدەکەن، چەتەکانی داعش دەتوانن سود لەم شێوە سەنگەرە پوچانە وەربگرن، کە ئاوا وێنەی سەنگەرەکان نمایش دەکەن، ئەو کەناڵە زۆڵانەی کە سەردانی پشتەوەی شەڕەکان دەکەن و لە گوزەرانی بێموچەیی و داماویی چەکدارەکان دەکۆڵنەوە، لە باری دەروونییشەوە ئامادەیان دەکەن بۆ ورە بەردان و لەگەڵیشدا وێنەی سەنگەر و جۆری چەک و بیرکردنەوەی چەکدارەکان دەگوازنەوە. گەر وەزارەتی پێشمەرگە و وەزیری پێشمەرگە تۆزێک کەرامەت و شەرەفی یاسای جەنگیان پەیڕەو بکردایە، دەبوو ڕێگەیان نەدایە، هیچ کەناڵێکی زۆڵ و هیچ ڕۆژنانووسێکی نەخوێندەوار و هیچ بەرپرسێکی تڕۆی وەک خۆیان ڕوو لەو جێگایانە بکەن. بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەیەک، کە بەدەستی کەریم سنجارییەکی سیخوڕ و شێخ جەعفەرێکی فاشل و فاسادەوە بێت، کەی ئازایەتی و شتی وایان هەیە؟
 
لەکۆتاییدا تێچونی سەفەری ئەم سەرتاپا بۆیاخەنە نازانین چەندە کە لەگەڵ خۆیاندا دەیان کامێرا وێنەیان دەگرن!؟ ئەی ئەگەر ئەمانە شەرەفیان هەبوایە وەک سەرۆکی خێڵی بارزان، کە دڵنیام نیانە، دەهاتن و ئەم سەفەرانەیان ڕادەگرت، هەم بۆ ئەوەی نەبن بەسیخوڕ بەسەر سەنگەرەکانەوە، هەمیش بۆ ئەوەی ژینگەی سەنگەرەکان پیس نەکەن، پاشانیش تێچونی ئەو گەشتانەی پشتی بەرەکانی جەنگ بەو چەکدارانەی بەناوی پێشمەرگەوە دەگرین و سواڵ دەکەن لە بەر دەم مزگەوتەکاندا بەرماڵ دادەخەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە