ئێرە ، هەولێرە !

Wednesday, 24/08/2016, 2:04

2657 بینراوە


هەموو دەسەڵاتێک و هەموو وڵاتێک ئەو مافەی هەیە کە دان وساندن دەگەڵ دەورووبەرو وڵاتی جیران و دونیای دەرەوە بکا. ئەوە بەشێکی لە رێکاری / یاسا / ویاساش بەشێکە لە رێگوزەری دێمۆکڕاسی. بەوواتایە دێمۆکڕاسی بێ یاساو بە بێ ئەخلاق وبێ مرۆڤایەتی وەک کەسێکە کە پای شەلە وناتوانێ جوان بمەشێ. هەتا ئێڕە دەسەڵات ئۆخلۆکڕاتی سەردەستی باشوور ٢٥ ساڵە بە هەموو شێوەیەک درێژە بە ژیانی زەبروزەنگی خۆی دەدات. دەسەڵاتیک کە داگیرکارزیاتر بڕیاری سیاسی لە سەردەدا.تا بۆخۆی خاوەن بڕیار بێ.
لە رووپەڕی سایتێکی کوردیدا ( رووداو ) بینیم کە / ئابووری ناسان / و ئابووری زانانی دەسەڵات بڕیاریان داوە کە لە مەوبەدوا بۆری نەفتی باشوور بۆ وڵاتی ئێڕان راکێشن و نەفت هەناردەی ئێران بکەن ! ! چون هەم هەرزانترە وهەمیش تێچووی کەمترە.! ئەو ئابووری ناسانە دەڵێن ناکرێ تا سەر پشت بە هەناردەکردنی نەفت بۆ تورکیە ببەستین. چەند سەیرە تاقمێک مافیاو دزو گەجەرگۆجەری پیروپاتاڵ بوونەتە پیاوی مەسعود بارزانی وخەریکن ساف لە ساف ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە مل بەکۆتە هەڕڕاج دەکەن ودەیدەنە داگیرکار، پاشآن ناوی نابووری ناسیان لە خۆیان ناوە ! بە پێی زانستی سەردەم کەسێک دەتوانێ پلەی ئابووری ناسی وەرگرێ کە لە زانکۆکانی خاوەن باوەڕی جیهانیدا سەرکەوتوانە زانکۆی تێپەڕآندبێ. ئابووری زان ، پیشەیەکە لە زانستی کۆمەڵناسی بۆ رێکاری ئابووری . ئابووری ناس دەبێ توانای شی کردنەوە ولێکدانەوەی پرسە ئابوریەکانی وڵات و جیهانی هەبێ لە چوار چێوەی ئابووری وردومەزندا . ئەوانە چۆن بوونە ئابووری ناس لە مەسعود بارزانی بپرسن ؟
وادیارە ئیدی هێدی هێدی ژێر تەختی بەختی ئەردۆغان سست دەبێ ووەک جاران پێگەی سیاسی خۆی ناتوانێ قورس وقاییم نیشآن بدا. ئێستێ پاش نمایشی کودتا سەربازیەکی ئەودژە کوردە دونیای ئازاد گەیشتۆتە سەر ئەو باوەڕە کە ئیدی / ئا، کە ، پە / وئەردۆغان خەریکن دەبنە ناوەندێک بۆداعش و ترۆریزمی مەترسیداری لە سەرجیهان . سالار دزەکانی باشووریش لەوە حاڵی بوون. بۆیە بۆریە نەفتەکانی وڵات بەرەو ئێڕان رادەکێشن. دەسەڵاتی هەیی لە باشووروەک زەلامێکی کەللە کلۆری گێژووبێهۆشی بەسەرهاتووە کە نازانێ ئەو دەسەڵاتەی تاران هیچ جیاوازیەکی دەگەڵ ئانکارا نییە.
" هەناردەی کۆماری ئیسلامی بۆهەولێر "
تەماتە رزیو ، خەیاری ڕزیو ، هێلکەی ماوە بەسەرچوو، تریاک ، حەشیش ، شیشە ، هێڕۆئین ، سیخۆر، گش پشکن ( سیخۆری نەهێنی کە راستەوەخۆدەگەڵ دەسەڵات پەیوەندی هەیە ) ، بکوژ، ئایدز ! ئەوانە بەشێکن لە هەناردەی تاران بەرابەر بە نەفتی خاکی باشوور بۆ کورد. لەوەش بترازێ تازە سەرەتای کارەساتە. لە سەر رووپەڕی / فەیسبووک / ئەو بابەتەم خوێندەوە کە سرنجڕاکێش بوو.ئەویش ئەوەیە :
وتووێژی چەند لەش فرۆشێکی فارس وچەند لەش فرۆشێکی کوردە کە پێمان دەلێ ئەو دەوڵەتەی بارزانی قەرارە رایبگەیەنێ بەرەو کام نەهامەتی دەڕوا ؟ ئەو ژنە لەشفرۆشانە دەیانگووت : ئێمە کاتێک کە دێینە شاری هەولێڕ بۆ ماوەی ٢ حەوتوو ئیزنی مانەوەمان پێدەدرێ. لەو ماوەیەدا دەرئامەدی ئێمە لە رێگای لەش فرۆشیەوە دەگاتە ٣٠٠٠ دۆڵار! ئەوە پارەیەکی یەکجار زۆرە بۆ ئێمە جگە لەوەش لە مانگدا ٢ جار دەتوانین هەمیسان لەو بەری سنوورەوە بگەڕێینەوە ناو شاری هەولێر یانی دوو هێندە زیاتر ئەو پارەیەمان وەگیر دەکەوێ. ئەوە پڕۆژەی / ئابووری ناسانی / بارزانییە. هەناردەی نەفت بۆ ئیڕان وهاوردەی لەشفرۆشی بۆ هەولێر !
خاڵی سرنجڕاکێشە ئەو وتووێژە لە وەدا بوو کە ئەو ژنە لەشفرۆشان دەیانگووت زۆر جار بەتایبەت بە شێوەی تایبەتی خۆی دەچینە باوەشی بەرپرس وکاربەدەستە باڵاکانی حكومەت  کە پارەی چاکمان دەدەنێ.! من لە سەر ئەو باوەڕيم کە کاتێک دەسەڵات لە باشوور نیشتمان بۆ مانەوەی خۆی دەفرۆشێ هەزار جار سووکترە لەو ژنەی کە بۆ بژیوی ژیانی رۆژانەی لەشی خۆی دەفرۆشێ.( لەوانەیە من ئەو مافەم نەبێ بە ژنێک کە لەشی خۆی دەفرۆشی پێی بڵێم سووک چون لە زۆروڵاتی پێشکەتودائەو جۆرە مرۆڤانە بە پێی یاسای ئەو وڵاتە ئەو کارە دەکەن بەڵام لە وڵاتانی جیهانی سێهەمدائەو کارە وەک یاسا شکێنی دێتە ئەژمارودین وئایین رێگا بەوکارە نادا).
ئێوە بۆریە نەفتەکانی وڵات بدەنە داگیرکار، ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە بدەنە ئەو دەسەڵاتانەی کە هەزاران مرۆڤی کوردیان کوشتووە.مێژوورەحمتان پێ ناکا. رۆژگارێک دێ عەڕەب وفارس وتورک لە سەر دەستی سیاسەتی هەڵەی ئێوە پێکەوە دەگەنە ئاستێک کە بەسەر مەلا مستەفای باوکت هات. ئەو رۆژەیە کە دەبێ چآوەڕوانی رقی پیرۆزی خەڵک بن کە چتان بە سەر دێنێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە