چ گەلێکی سەیرین؟

Thursday, 25/08/2016, 19:58

3612 بینراوە


گەلی کورد کۆنترین نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کیشوەری ئاسایاین خاوەن شارستانیەتێیکی دەوڵەمەند وپڕ به هاین ،خاوەن کۆنترین مێیژووین ،خاوەنی سەدان و هەزاران پاشماوەی شوێینەوارین ،خاوەنی جوگرافیایەکی ستراتیجی و هەمە جۆری ئاو و هەواین،تەنانەت خاوەن جوانترین جل وبەرگی وەرگیراو لە سروشتین،لە کۆنەوە خاوەن ئاینی باش و ڕێک و پێیک بووین بە بەراورد بە میللەتانی دیکە ئەو کاتەی نەتەوەکانی دیکە بەرد و دار و بت و خۆر و ئاسمان و ئەندامی زاوزێی مرۆڤ و گیانەوەرانیان دە پەرست ،کورد خاوەنی ئاینی زەردەشتی بووین کە خاوەن جوانترین ئادەبەکانی سەردەمی خۆی بوو، ئەو کاتەی نەتەوەکانی دیکە مرۆڤی سەرەتایی بوون و لەسەر بەروبومی دار و درەخت و گیانەوەرانە دەژیان و ئەشکەوت شوێینی حەوانەوەیان بوو ،کورد ئە و قۆناغەی تێیپەڕاندبوو کشتوکاڵی دۆزیەوە و گوندی بنیات نا، خاوەن دەیان و سەدان زانا و داناین ،خاوەنی چەندین شۆڕشین دژی ستەمکاری ،خاوەن ووڵاتێیکی دەوڵەمەندی کانزاو بەروبومی کشتوکاڵی و خاوەنی هێیزی مرۆیی زیندوین،خاوەن زمانێیکی پاراو و شیرین و پڕ شێیوەزارین ،خاوەن دەیان و سەدان سەرکردە و پیاوی گەورە و نوسەرو ڕۆشنبیری گەورەین ،خاوەن هەموو شتێیکین تەنیا خاوەن غرور و شکۆی نەتەوەیی نین،خاوەنی ئەو هەموو بەها و سامان و جوانی و گەورەییەیان ، بەڵام بێ ئاگا خۆمان بچوک دەکەینە وە بەوەی :گۆرانیبێژێیکی بێ نرخی عەرەب فارس تورک ،بیانی گۆرانییەک یان چەند دێڕێیک بە کوردی بڵێیت، یان ئەکتەرێیکی بیانی سەردانمان بکات و چەند ووشەیەک بە کوردی بڵێیت، یان پێیشکەش کارێیکی نەزان و بودەڵەی عەرەب و تورک و فارس و بیانی سڵاوێیک بە کوردی بکات یەکسەر هەیەجان دەبین و لە تەلە فیزیۆن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان شایی و لۆغانەی بۆ دەگێیڕین، کۆنتڕۆڵی خۆمان لە دەست دەدەین کاتێیک ئاڵای کوردستان لە یاری کلاسیکۆدا دەبینین گەلۆ ئەم خۆ بچوک کردنەوەیە چ کارەساتێیکە،چەند خۆشحاڵین کاتێیک لاوێکی کورد بەشداری بەرنامەیەکی ئێیکسپایەری عەرەبی و تورکی و بیانی دەکات ،ئاخر ئەم خۆ بچوک کردنەوەیە لە پای چی؟گەلۆ لاو و بەهرەمەندان و ناودارانی کورد شایەنی خەڵاتی جیهانین نەک ئەم توڕەهاتی و خۆ بەکەمزانینە،یان مەلا و بانگخوازی کورد سەڕای ئەو پاشخانە جوان و پاکە دینییەی هەمانە،گەر چیرۆکێیک و فتوا و ووتەیەکی بن باز و عەباس وقەرزاوی و باوکی پشیلە و ڕەفیق و تۆفیقی عەرەب باس نەکات لە وووتارەکەیدا ووتارەکەی بەڕاست و بەنرخ نازانێیت،ئەم ڕەفتارەی مەلاکان زەبرێیکی کوشندەی لە غروری کورد داوە و پێیگەی خۆشیان لاواز بووە لە کۆمەڵگادا،لەبواری هونەر و ئەدەب و فلم و سینەمادا خاوەن کەسایەتی گەورەین ،بەڵام ئەم دۆبلاژ و خۆبە بچوک زانیینە عەجیب پاشی خستووین، یان کاندیدەکانی کورد بۆ پەڕلەمانی عێیراق لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا پڕوپاگەندەی نەتەوەیی دەکەن بەوەی لە بەغداد شەڕی نەتەوەیی دەکەن بەڵام لە ڕاستییدا لە دووهەزا وسێوە تا ئێیستا کورد جگە لە برا بچوکی هیچ دەستکەوتێیکی نەتەوەیی نەبووە،تەنانەت سەرکردە و پەڕلەمانتار و وەزیر و بەڕێوبەرە گشتی و باڵوێزەکانی کورد بەکوردی قسەکردنیشیان پێ شەرمە ،یان ئەوەی کورد بەشەڕ بەدەستی دێینێیت سەرکردە و نوێینەرانی کورد بە هۆی خۆ بچوکردنەوە و خۆبەکەمزانین لەسەر مێیزی گفتوگۆ دەیدۆڕێنن،لەبەر ئەوە کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد تا خۆی بەبچوک و کەم بزانێ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە