بۆچی ئەمەریکا هاوکارە و ، روسیاش بێدەنگە ، سوریا و ئێرانیش هاندەرن، لە داگیرکردنی جەرابلوس؟!

Wednesday, 24/08/2016, 20:14

2382 بینراوە


پێش ئەوەی وەلامی ئەو پرسیارە بدەمەوە دەمەوێت بڵیم: لە جەرابلوس هیچ شتێک نەگۆڕاوە، پێشتر هێزی تایبەتی دەوڵەتی تورکیا لێبووە ئیستاش ، پێشتر داعش بەتەنها بوو لە گروپە تیرۆریستەکان ، ئێستا هەموو بەیەکەوەن، داعش ، جەبهەتولنەسرە ، ئەحرار الشام ، نورالدین زنکی ، فەیلەقی شام، هەموو ئەو گروپە تیرۆریستانە کە پێشتر لە تەواوی جوگرافیای سوریا بوونیان هەبوو ویا هەیە.
پێش چەند مانگێک باسمان لە هێزێکی تایبەت تورکیا کردەوە کە لە زەمەنی تانسۆچیلەر دورستیان کردبوو ، ئەو هێزە تایبەتە لە کەسانی بێدایکو باوک پێکهاتوون ، دەوڵەت لەسەر شێوازی تیرۆر وخوێرێژی وەحشیەت راهێنانی پێکردوون لە هەمبەر گەریلا دەیانخستنە دەورێ ، ئێستا بەشێکی لە جەرابلوسە ، هەموو ئەو داعش و گروپە تیرۆریستانە ئەو هێزە تایبەتە راهێنانیان پێدەکەن..سەربڕینی منداڵیک کە لەم دواییە لەسەر دەستی کەتیبەی نورالدین زەنکی ، بەڵگەی ئەوەیە ، کە هەموو گروپە تیرۆریستەکانی سەر بەتورکیا ، دەوڵەتی تورک راهێنانیان پێدەکات بۆ مرۆڤکوشتن بە هۆڤیترین شێوە .
ئێستا ئەگەر وەلامی پرسیارەکان بدەینەوە، بەم شێوە دەڵێین:
١- بۆ کێشەی سوریا ، سێ پلان هەیە ، پلانێک پێیدەڵێن نەخشەرێگای جۆنکێری و لاڤرۆڤ ، پلانێکی ئیقلیمی هەیە ، پلانێکی کوردان و گەلانی ناوچەکە هەیە.
٢- لە نەخشەرێگای جۆنکێری وروسیا ، هیچ دژایەتییەک لەگەڵ نەخشەرێگای رۆژئاڤا و باکوری سوریا نییە.
٣- پلانە ئیقلیمییەکە کە دوو بەرەبوون ، بەرەی تیرۆر کە تورکیا و سعودیە و قەتەر سەرکێشی دەکرد ، بەرەی سێدارە ومرۆڤکوژ ئێران و سوریا و شیعە ، ئێران قیادەی دەکرد، ئێستا ئەو دوو بەرەیە دەستەوەستانن لە چارەسەریی بۆ سوریا ، بۆیە هاتوونەتە لای یەک، ئێستا بەیەکەوە کاردەکەن.
٤-پلانی جۆنکێری و لاڤرۆڤ ، ئەوانە هەریەکەیان ، هەژمونیان هەیە لەسەر لایەنەکانی دیکە ، بۆیە بۆ هاتنەوەلایەکی دەوڵەتە داگیرکەرەکان ، دەبوو ئەردۆگان ملشۆڕبکات بۆ روسیا.
٥- ئەوەی کێشەیە و بۆتە گرێ ، شاری حەلەبە ، رژێمی سوریا و ئێران بە پشتیوانی روسیا زۆریان هەوڵدا نەیانتوانی لە گروپە تیرۆریستەکان پاکی بکەنەوە ، وێرای بەکاربردنی چەکی زۆر پێشکەوتوو و مورتەزەقەی حزبولا و پاساداری ئێرانی ، بۆیە دەبوو چارەیەک بدۆزنەوە بۆ کردنەوەی ئەو گرێیە.
٦- ئەمەریکا و روسیا ، بڕیاریاندا ، جەرابلوس ، ببێ بە کۆگای تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ، جەرابلس تا دەگاتە ئەعزاز ، لە پێناو کردنەوەی گرێی حەلەب ورادەستکردنەوەی بە رژێمی سوریا.
٧- ئەمەریکا بە مەرج ، پشتیوانی لە تورکیا کرد بۆ ئەوەی هەمو وگروپە تیرۆریستەکانی لەوێدا کۆبکاتەوە ، ئەمەریکا پشتیوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سنوردارەی کرد ، بۆئەوەی تورکیا لە ژێر کۆنترۆڵی خۆی بمێنیتەوە ، رێشمەی بەدەستی خۆیەوە بێت.
٨- بێدەنگی روسیاش لە چوارچێوەی ئەو پلانە هاوبەشەیە بۆ چۆلکردنی حەلەب و رادەستکردنەوەی بە رژێمی سوریایە.
٩- هەرچی ئێران و سوریایە ، ئەوانیش دوو ئامانجیان هەیە ، مەسەلەی حەلەب وەک لەسەرەوە باسمان لێوەکرد ، دووەمیشیان: هێنانی سوپای تورکیا بەرمبەر بە شەرڤانان بۆ جەنگی یستنزاف و دوورخستنەوە لە ناوچەکانی دیکەی سوریا.
١٠- هەرچی تورکیایە ، ئامانج تەنها جەرابلوس نییە ، ئەو دەیەوێت ، کۆریدۆرێک بۆ گروپە تیرۆریستەکان بۆ حەلەب بکاتەوە ببێ بە بەدیل ئەو کۆریدۆرەی کە پێشتر لە جەرابلس بۆ منبەج و باب و حەلەب و رەقە هەی بوو.، ئەمە سەرباری رێگەگرتن لە یەکخستنەوەی کانتۆنەکان کە بەلایەوە زۆر گرنگە.
١١- سەبارەت بە وتەکانی جۆبایدن ئیمڕۆ لە تورکیا ، مرۆڤ دەتوانێ ئاوا بڵێت: پاش تیگەیشتن لە پلانی جۆنکێری لاڤرۆڤ ، نە ئەمەریکا و نە روسیا هیچ پلانێکی دیکەیان نییە ، پینتاگۆ ئیمرۆ ئاشکرایکرد کە ئیمە رێگاندەین هیچ هێرشێک بکریتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراسی و هیج کشانەوەیەک لە منبەج بوونی نییە . لە ئەمەریکا ئەوەی بریار لەسەر مەلەفی سوریا دەدات ، جۆنکێری ٩ کەسی دیکەیە ، ئۆباما دەسەڵاتی پێداون.
١٢- ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا، هێزەکانی سوریای دیموکراسی و هەموو ئەوانەی ئەکتیڤن لە رۆژئاڤا و باکوری سوریا لە کار و چاڵاکی دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازیدان ، کە چۆن منبەج ئازادکرا و حەسەکە ئازادکرا ، ئاواش هەرسێ کانتۆن بەیەک دەگەیەنرێتەوە.
بە کورتی ئەوەی روویداوە ، هەریەکەو ئامانجێکی هەیە ، کێ ئازایە لەسەر ئەرز ، ئامانجەکانی خۆیان دێنێتەدی ، بەلام یەک راستی هەیە ، تورکای لە هەموو حالەتەکان دۆراوە ، گرەو لەسەر تیرۆر وکوشتن وداگیرکاریی دەکات ، بێ پرۆژەیە.کورد وگەکانی ناوچەکە لە رۆژئاڤا و باکوری سوریا ، زۆرترین سوودمەند دەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە