مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سێ کچە رەزاقورس و راوێژکەرەكه‌ی فوئاد مەعسومی سه‌رۆك كۆماری عیراق

Saturday, 27/08/2016, 14:28

5550 بینراوە


لاشەی مێژووی گەلێکمان پڕ كرد له‌ بۆری و خوێنمان پیانارد
كه‌چی له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕا..
بازرگانەکانی خوێن كارگه‌ی ویسكیان لێ دروست كرد
خوێنی سووری شەهیدانیان بە دیوار و پەنجەرەی ژووری رابواردنی خۆیاندا سیواخدا و شەوی سوریان لێدروست کرد، کردیان بە  تیاترۆ بۆ سه‌ر شانۆی نمایشکردنی دەسەڵاتی خۆیان
ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ سه‌ر خرا.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌به‌ره‌ی شه‌ری داعشدا شه‌هید ده‌بێ، هەزار و دووسه‌د و په‌نجا دینارێکی دڕاوی خوێناوی لە گیرفانی خۆی جێ دەهێڵێت!
ببینن، كچ و ژن و خزمی کەوڵە کۆنێکی بێشەرم لە به‌غدا چۆن ده‌ژیی!؟ چ پله‌ و پۆستێكی بە منداڵەکانی خۆی داوە!
ئەمانە چەند بێ ناموس و بێ ئابڕوون! ئاخر ئەوانەی کە لە خۆتان سووکتر چۆن پێیان وتن بڕۆن ببنە رابەری گەلێک، لە پێش هەموو شتێکدا شەرەف و ئابڕووتان بە گەرەنتی لێدەسەنن؟!
ئێوە کاتێک ئەو پۆستەتان وەرگرت هیچ جوانییەکتان لەگەڵ خۆتاندا نەبرد، بۆیە ئیستا ئەوەندە بێشەرمن، بە ئاشکرا خۆتان و  منداڵەکانتان دەلەوەڕێنن!.
تۆ هەر ئەو کەسە بوویت هێندە بێشەرم و پیسکە و رەزیل و پارە پەرست بوویت، کە هاتیتە سلێمانی وتت لە سلێمانی نە ماڵ هەیە و نە موڵک، ئوتێلەکانیش هێندە گرانە پارەی شەوێکی ئوتێلم پێنادرێت! ئای لەو بێشەرمیی و بێ حەیایی و بێ ئابڕووییە!
ئاخر ئیوە دیوتانە کەسێکی خائین، دز، دەستپیس و داوێن  پیس، داوای شەرەف و شەرمی لێبکەیت، تا خۆی پێوە بابدات و زوو پیشانی بدات!؟
ئاخر فوئاد بە عەرەبی واتە دڵ.. ئەو دڵە لە بری خوێن و هەستیی جوان و مرۆڤدۆستانە، جگە پیسیی و ناشرینی چی پێدا دەڕوات، کە هێندە لە هەست و خۆشەویستییەوە دوور بێت، فوئاد پڕێتی لە بێهەستیی و بێشەرمیی! خەڵکیش لە نائاگاییەوە  خۆی بۆ ئەمانە بەکوشت دا، بۆ ئەمانە دەنگی دا!
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌ چیاو پێده‌شته‌كان رژان، بۆ فوئاد و كچه‌كانی  بوو، تا کچەکانی ببنە راوێژکار و کاوێژکاری باوکیان .
شەرم لەو رۆژانە دەکەم کە چەکداری ئەو حیزبە بووم، شەرم لەو مێژووەش دەکەم، کە ئیستا من تێیدا هەست بە نامۆیی و شەرمەزاریی دەکەم، ئەو حیزبەی نمونەی فوئادەکانی تێدا بەرهەم هینا و کوڕ و كچه‌كانی خۆیان كرده‌ خاوەن دەسەڵات و پارە و منداڵی ئەو گەلەشیان رەوانەی دەریای ئیجە و دەربەدەریی کرد، ئەوەی ماشنەوە ناردیانن بۆ سەر جادە و چایخانەکان و فێری لە مادە هۆشبەرەکانیان کردن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە