زۆرجار ئەو پرسیارە دەکرێت لەبارەی ئازادی و دادپەروەریەوە؟

Friday, 09/09/2016, 19:51

2414 بینراوە


ئازادی خواستی هەرەباڵای مرۆڤەکانەو ،هیچ مرۆڤێک جگە لەکۆیلەکان ناتوانن دەست بەرداری ئازادی بن بەمانا فراوانەکەی .کەواتە هۆکاری چی یە هەمیشە ئازادی لەبەردەم مەنگەنەی زەوتکردنبۆیە دایە ؟ ئایا بەتەنها ئازادی بەسە بۆئەوەی مرۆڤەکان خۆشگوزەران بژین ؟ یاخود ئازادی بەتەنها نتوانیت خۆشگوزەرانی دابین بکات .هەروەک ئەوەی تۆ ئازادی قسەبکەیت ڕەخنە بگریت بنووسیت،بەلام ئەوە دەتگەیەنێت بە دادپەروەری ،یان ئازادی بەبێ دادپەروەری نوقسانەو ناتوانیت دەردەکانی مرۆڤ چارەسەر بکات؟
بەسەرنجێکی خێرا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە ئازادی بەبێ دادپەروەری ناتوانیت خەونی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت ،ئەگەر ئازادیش هەبێت .دادپەروەری بوونی نەبێت ئینسانەکان ،ناتوانن بە یەکسانی بژین و هاوکێسەی ژیان لاسەنگ دەبێت .
خەڵکی کوردستان دژی زوڵم و زۆری بەعس ڕاپەڕی و هەموو دەوشمەکانیان ئازادی لەدەستی بەعس بوو ،ئازادیان کردبووە هەموو شتێک و بیریان ،لەئازاد بوونی دوای بەعس نەکردوە ،بۆیە دوای رووداوی ئازاری ١٩٩١ بۆیان دەرکەوت ،ئازادی بەتەنها بەس نی یە دەبێت ئازادی دادپەروەری دوانەیەکی لێک دانەبڕاوو جیانەکراوە بن .
ئەوەی کۆمەڵگای کوردی گەیان بەم ئاستەی ئێستای ،دوای رووخانی بەعس جیاکردنەوەی ئازادی بوو ،لەدادپەروەری و یەکسانی ،بۆیەکاتێک خەڵکی کوردستان بینیان ،بەتەنها ئازادبوون ،لەدەسەڵاتی بەعس ناتوانێ داد پەروەری و یەکسانیان بۆ دابین بکات .دەستیان دایە ناڕەزایەتی دژی نەبوونی دادپەروەری و یەکسانی و ئازادیش کەوتەوە بەر مەترسی و لێ سەندنەوەو ،ئەوانەی دژی نادادی و یەکانی قسەیان دەکرد ،ئازادیان کەوتە مەترسی و دووچاری کوشتن و ڕاوەدوونان بوون .بەدرێژایی ٢٥ساڵەی سەرانی بزووتنەوەی مافیای کوردی هەر کەس و بزووتنەوەیەک داوای دادپەروەری یەکسانی کردبێت ،دووچاری لێ سەندنەوەی ئازادی یەکانی بووە.دەیان چاڵاکی سیاسی و رۆژنامەنووس تیرۆر کراون ،کەداوای دادپەروەریانکردوە .
ئێستا دەبێت داخوازی و داواکاریەکانی خەلكی کوردستان ،بەتەنها داوای ئازادی نەبێت ،بەڵکو دەبێت داوای ئازادی و دادپەروەری بکەن بەبێ جیاکردنەوەی ئەو دووچەمکە .
جیاکردنەوەی ئەو دووچەمکە دووچاری هەمان سیناریۆی سەرانی مافیای کوردی دەبینەوە ،هەموو دادپەروەری و یەکسانی یەکان ببەستیەوە بە ئازادی یەوە ،ئەو گاڵتەجاڕیەی سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی لەبیر بەرینەوە ،کەدەیان ووت ئەوەنی یە خەڵکی کوردستان ئازادبوون ،لەدەستی بەعس .
فرۆشتنی ئەو قسە بێ مانایانەی سەرانی مافیای کورد گەیاندینی بەو نادادپەروەری و نەبوونی یەکسانی یەی ئێستا ،بۆیە دەبێت ناڕەزایەتی یەکان ،لەئێستادا بەبێ جیاکردنەوەی ئازادی و دادپەروەری بێت .
هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە