کوردستانپۆست چەکی قورسی وەرگرتووە !

Wednesday, 21/09/2016, 20:09

2720 بینراوە


پێشەوایان شەهید کرد وکۆماری کورد لە مهاباد کۆتایی پێهات. نەمر قازی موحەممەد جیاوازیەکی یەکجار زۆری دەگەڵ ئەو کەسانە هەیە کە لەو سەردەمەدا خۆیان بە میراتگری ئەو کۆمارساوایە دەزانن. بڕٶن لە کۆنگەری ٢ی حیزبی دێمۆکڕات بنەڕن تائیڕە بەرهەمەی رەنجی ئەو شەهیدانە تا بەستنی کۆنگرەی / ١٥ و١٦ / دانیشتن لە ژێر دەسەڵاتی دزسالاری باشورە بە بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانییەوە. لە هەرکام لەو حیزبانە بپرسی چیتان بۆ کورد کردوە دەڵێن : ئەوە نییە خاوەنی هەزاران شەهیدین ، شەهیدیان کردۆتە بازاڕی گەمەی سیاسی خۆیان! لە ٧١ ساڵی تەمەنی ئەو حیزبە رێک نیوەی لە ناو کەمپەکاندا تێپەڕێوە.! بیر لەو رۆژە دەکەمەوە کە ئەونەخۆشآنە بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان ! وەک رۆژی رووناک لێم دیارە هەر کەس رەخنەیان لێبگرێ بە رۆژی رووناک دەیکوژن. چون لە رابوردوودا کردوویانە . هەر لە ئێستێوە دەیڵێم : هەر کات ئاڵوگۆڕی زۆر مەزن لە ئێڕان چێ ببێ وحیزبەکانی وێ بگەڕێنەوە ئەو بەشي لە وڵات من دەڵێـم : هەزار خۆزگە بە و دەسەڵاتەی کە ئەوڕۆ لە باشوور هەیە.
لە ٢٥ ساڵ تەمەنی نیگریسی عەشێرەی بارزانی خەڵكی هەژار لە نەهامەتی وبرسیەتی وبێحورمەتی ودزی وفزی چێ دیکەی نەدیوە. بۆ خزمەتکردنی وڵات شەپڵە لێداون. بۆ نۆکەری وگزیریش وەک داشەهارە وان وکێبڕکێیانە ! ئاواتی هەموو کوردێک ئەوە بوو بەشێک لەو وڵاتە مل بە کۆتە رزگار بێ وکورد دەسەڵاتی بە دەستەوە بێ. ئەوە ش دەسەڵاتی کوردی با هەڵیگرینەوە! ؟
 چەند کەسێکی بوێرو راست بێژ ئەوە چەند ساڵە خۆبەخشآنە لە سەر گیرفانی خۆیان لاپەڕەکانی دزێوێ ئەو دەسەڵاتە یەکە بە یەکە هەڵدەدەنەوە وکوردخوازانە دەیدەنە ڕای گشتی. مەسعودی باوک ساواکی بەو هەمووە کۆشکو تەلارو چەکدارو چەکی قورس ودزی وفزی نەفتو سەروەتووسامانی ئەو خاکە بریندارە زڕاوی لە چەند کەس چووە داڵ بە داڵ وڵات بە وڵات لە ئەندامەکانی ستافی / کوردستان پۆست / دەگەڕێ تا بیاندۆزێتەوە ترۆریان بکا.ئەو گەندەڵانە لە سای شەڕی داعش نان بە نرخی رۆژدەخۆن. دەزانن ئامریکا وهاوپەیمانەکانی چەندە لە شێوەی شەڕی داعش نیگەرانن. دوای شەڕی داعش بەرەو کوێ دەچن ؟
هەروەک ئەوە دەچێ کە سایتی کوردستان پۆست بە خەروار چەکی قورسی وەرگرتبێ وبەرە و هەولێر چووبێ تا ئەو دەسەڵاتە سەراونخون بکا .بەرێز مستەفا حەسەن گەورە وهاوڕێیانیان گرت . منیش بگرن. هەرچی کوردپەروەرە بیگرن وبیکوژن. ستافی کوردستان پۆستیش بە خڕوپتوونی ترۆر کەن ! ئایا بەو شیوەیە بۆتان دەچتە سەرێ ؟ ئایا دەتوانن بەوشیوەیە دەوڵەتی کوردیمان بۆ ڕاخەن ؟ لە دوای سەدامی گۆڕ بە گۆڕ وڵات بۆتە زیندانێکی سەرئاواڵا بۆ حەق بێژان. سەردەمێک ئارەزوومان ژیانی بێ داگیرکار بوو، ئێستێ ئارەزوومان ئەوەیە کە ئێووەش بڕۆن گۆڕتان ون کەن.
مەلامستەفای بابت تیكۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە ئاشکرا رادەستی شای ئێڕان دەکرد ئەوڕۆ تۆش بەرپرسانی حیزبێکت دەست بە سەر کردوە کە لە کاتی خۆیدا بابت لەو پەڕی بێدەرەتانیدا پەنای هێةایە شاری مهاباد وقازی موحەممەدیش ئامێزی بۆ کردوە تۆ بڵێی لە ئێوە سپڵەتر لە دونیای سیاسەتدا هەبێ! . دیتمان لە کۆتاییدا بابت تووشی کام چارەنووس بوو.! لەوسەردەمیشدا تۆ بوویتە پیاوی / میتی / تورکەکان ، زۆر ناخایەنێ ئەو پەندەی بەرسەر باوکت هات بە سەر تٶشی دێنن. بۆ پێتان وایە باشووری کوردستان بە بەژن وباڵای بابو باپیری ئێوە بڕاوە. بۆ پێتان وایە هەر تەنیا ئێوەن ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەن؟
لۆمپەنی بە ناوبانگ ، وشیار زێباری خاڵت زۆر سەرشۆڕانە هاتەوە لای خۆت. تۆ دەزانی خەڵک چەندە شاد بون.؟ تۆ دەزانی ژیاننامەی نیگریس ئەو چەند ساڵەتان تەنیا دوژمن خۆشکەر بووە.نۆرەی خۆشت دێ کاتێک کە سەریان پێ دانەواندی خەڵک بە هازاران بێنە سەر شەقام ودەهۆڵ وزوڕناوشاییو لۆغان بگێڕن. ئەگەر سەت هێندە چەکی قورست بدەنێ ، سەت هێندە بەکرێگیراووچەکدارت هەبێ وەک بابت بەرگەی تووڕەیی خەڵک ناگری. لە بیرتە بە شەوورۆژێک مەلای باوکتیان چۆن / چەک / کرد ؟ شەرمی دەکرد خۆی بە خەڵک وپێشمەرگە نیشان بدا! تۆش وات لێدێ . مەگەر ئاقڵ بی وبۆ خۆت دەست لەو خاکە بریندارە و ئەو خەڵکە هەژارە بەردەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە