گورگ و داڵ

Wednesday, 21/09/2016, 21:44

4166 بینراوە


لە دووڕیانێك کورد ئەبینم 
وەكو مێگەل بەبێ شوانە
لەو دووڕیانەش پارتی گورگەو
وەکو سەگیش  پاسەوانە
یەکیەتیشی تیا ئەبینم 
هەروەکو داڵ   بە ئاسمانە
نە ترسیان  لە گورگە و
نە گورگیش ترسی لەوانە
جار ناجاریش لەسەر کەلاك
لەگەڵ یەکتر ناگونجێن و
 دەمەقاڵی و   شەریانە
ئەوانی تریش
وەك ڕێوی و چەقەڵ
بەدەوری کەلاك
قرچەی ددان و 
خوڕەی  وورگیانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە