مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئاگادارییەک: تکایە کەس پەیوەندییم پیوە نەکات

Thursday, 22/09/2016, 20:01

14510 بینراوە


پاش ئەوەی لە رۆژی ٢٠ / ٠٩ / ٢٠١٦  لە خاڵی پشکنینی پێنجوین لەگەڵ چوار مامۆستای دیکەدا راگیراین، دوایی تا شەوێکی درەنگ لە ناو ئاسایشدا ماینەوە، بەلام ئەوان دەستیان بەسەر موبایل و کۆمپیتەرەکانماندا گرت و تا نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە، وەرماننەگرتۆتەوە. بۆیە لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنم، کە هیچ کەسێک لە ریگای ڤایبەر و تەلەفون، و ئیمەیل یان کۆمینتاری ناو فەیسبوکەوە پەیوەندییم پیوە نەکات، چونکە لە ژیر کۆنتڕۆلی ئاسایشدایە و لە ئیستادا من خاوەنی هیچیان نییم. هەروەها لێرەوە بە دەزگای ئاسایشیش دەڵێم کە چیتر ڤایبەر و ئیمەیل و فەیسبوکەکەم بەکار نەهێنن، ئەگەر هەر مەبەستێکی دیکەشیان لەو کارەدا هەیە، یان دەیانەوێت لەو رێگایانەوە سینارۆم بۆ دروست بکەن، پێیان دەڵێم، کەوا من خۆڕاگر و لە هەموو پلانێکیان گەورەترم و لە داهاتووشدا وەلامی خۆم دەبێت.
لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەم، کە لەو ماوە کورتەدا بوونە خەمخۆر و پشتگیرییان لێکردیین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە