بایکۆت

Monday, 03/10/2016, 19:43

2074 بینراوە


بایکۆتی ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٦ ، یەکەم بەرەنگاری بوونەی توێژی زیندووی کۆمەڵگابوو ، بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە وێرانکەرەی  ۲٥ساڵی ڕابردوو ،  لەم هەرێمە شوێن نەماوە وێرانی نەکەن ، سێکتەرێک نەماوە سەقتی نەکەن ، جوانی نەماوە نەیڕوشێنن ، دواکاریشیان کە سەری خۆیان دەخوات ، دەستبردن بوو بۆ ئابڕووی تاک ، دەیانەوێت ئەتکی بکەن ،
بایکۆتی مامۆستایان و ڕەتکردنەوەی دەوام و داخستنی خوێندنگاکان ، یەکەم وەرچەر خانی مێژووییە لەناو گەلێکدا ، لەهەموو سەردەمێکیدا دژی داگیرکەرانی کورد بوە ، ئەم جارەیان دژی دەسەڵاتێکی کوردیە ، کە بێ ئەزموون لە دەوڵەتداری و ناشارەزا لەپێشکەوتن ، لەبیرتەسکی گەورە بۆ خێڵ و بنەماڵە، ئەزمووندار لە وێرانی دەرنەچو لەکار و ڕەفتاری مرۆڤی ئەشکەوت و جەنگەڵ
بایکۆتی مامۆستایان بەتەنها شۆڕشێک نیە بۆنان بەڵکو شۆڕشێکە دژی ستەم و ورەدانە بە خوێندکاری کورد . هیچ کاتێ قوبوڵی ستەم نەکەن ، لە ئاست دەسەڵاتێکی لات و وێرانکەر و نەخوێندەوار ، سەرنەوی و مل شۆڕنەکەن  .
پەیامێکی ڕون و ئاگادار کردنەوەی گرنگ بوو ، لەو تەنگ پێهەڵچنینەی دەسەڵات بەرامبەر بەگەل کردوویەتی ، دەسەڵاتێک حکومەت و پەرلەمانی پەکخستبێ دەستی بۆ قوڕگی میللەت بردبێ لە پێناوی ئەوەی خۆی بسەپێنێت و داهاتی میللەت هەڵلووشێ هیچ چاوەڕوانیەکی لێناکرێت جگە لە پێووتنی بڕۆ
ڕۆیشتنێک بەتەنیا بۆ ئەوانەی دەستیان سورە بەخوێنی ڕۆڵەکانی و دەست تێکهەڵکێشان لەگەڵ دووژمن و بڕینی قووتی خەڵک تاکەچارەسەرنیە ، ڕەنگە بۆئەوەی بۆهەموو ئەوانەی بەنابووتی خۆیان بیانەوێ ببن بە خاوەنی هەمووشتێ ویژدان نەبێ ، جگەلە بەپەندکردن هیچتر چارە نیە
پێوێیستی لەسەر هەرتاکێک کە خۆی بە پارێزەری ئازادی دەزانێ و لە شکۆی نەدرێت و جوانیەکانی لێڵ نەکرێ ، دەنگیان پێویستە بخەنە پاڵ دەنگی مامۆستایان ، تا کەس لەپێناوی خۆی نەوێرێ دەست بۆ شکۆی هیچ کەسێک بەرێت ، فێربێت پێلە بەڕە زیاتر ڕاکێشان بڕینەوەی بەدواوەیە .
زەنگی بایکۆت زەنگێکی گرنگ بوو ، بۆ کەسێک کەخۆی بەسەرۆکی حکومەت بزانێ و کەسێک لە کورسی وەزارەتێکی بەناوپەروەردە دانیشێ ، ئەمە لەڕەونەق دانی ئەوانەیە کەلەناوەندەکانی جیهانی بانگەشەی هزر و دونیای پێشکەوتن دەکەن ، دەیانەوێت خویانی پێوەبابدەن لەیەکەم ڕۆژی دەوام ی خوێند ، دەرگای قووتابخانەکان داخراوبن .
داخستنی دەرگای خوێندنگا نیشانەی لەکارکەوتن و ژەنگ هەڵێهێنای دەسەڵاتی کوردیە کەدەمێکە لە پێکهاتەی خۆی لایداوە ، بەڵام ڕەنگە (( درۆو دراو ))چاوی هەندێک کەسی کوێرکردبێ ، بەڵام بەداخراوی مانەوەی دەرگای داخراوی خوێندگاکان ، ئەوەی بۆ دوونیا ڕوونکردەوە .
گەلێک هەیە هێندەی دووژنانی لەلایەن گەلەکەی و هەندێک کەسی بەناو شۆڕشگێر ئازار دەدرێت و تەنگی پێهەڵچنراوە و ئازادی لێزەوت کراو مافی ڵێ خوراوە ، لەهەموو شووێنێکدا شۆڕش کرابێ گەلان ڕزگاریان بوە ، لێرەنەبێت شۆڕش وێرانی و کوێرەوەری بۆمیللەت هێناوە . بۆیە ئەو ودۆخە سەلمێنەری ئەوەیە کە شۆڕش نەبوە ئەوەی لەشاخ ڕوویداوە بەڵکو ئەمە گرووپێکی هەلپەرستی بەرژەوەندی خواز بوە ،لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوانەی بەپاکی کردیان و قوربانی گەورەیاندا لەپێناوی میللەت ، من سەریان لەئاست دادەخەم .
ئەم گرووپە بەرژەوەندخوازەی دەسەڵاتی کوردی ئەگەر لە ڕابردوو لەناو ڕژێمە داگیرکەرەکانی کورد ، ئەومامەڵەی ئێستایان لەگەڵ دەکەن لەوسەردەم لەگەڵیان کرابا جاشێکی دەستەمۆی دەرەجەیەک بوونایە ،
ئەم بایکۆتە لەکاتێکی گرنگدا بوو ، ئەوەی گرنگە بەرەنجامی شۆڕش بەڕووسوری بەدەستی بێنن ئەوەیە ، پڕۆسەی خوێندن پەک بخەن باساڵی خوێند ببێتە ساڵی بایکۆت و لەمێژوودا وەک ڕاپەڕینە جۆراوجۆرەکانی کورد خۆی ڕەنگ ڕێژبکات . لەهەموو سەردەمێکدا خوێندکار و مامۆستا بەنەفرەت کردن لەدەسەڵاتی کوردی ستەمکار یادی بکەن ، بەڵام ئەگەر بایکۆتان شکاند بەجۆرێک بیشکێنن . کە مووچەی تاواو لەگەڵ مووچەی ساڵی ڕابردوو بەیەکەوە بدرێت ، 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە