ئەم جەلادەی هێرۆ لە رانیە بناسن

Thursday, 06/10/2016, 18:32

6389 بینراوە


لیوا لە‌شکر ئەو پیاوە کۆنە بەعسی و سوکەی هێرۆ، كە‌ ماوە‌یە‌كە هەرخۆپیشاندانێك لە ‌رانیە بكرێ، ئە‌م پیاوە سوكە‌ هە‌وڵی ئاژاوەگێڕی و بە‌كارهێنانی زە‌بروزە‌نگ بە‌رامبە‌ر خۆپیشاندە‌ران دە‌دا.تە‌نانە‌ت لە‌خۆپیشاندانی ٢٧ی سیپتیمبە‌ردا، لە‌هە‌ردو كە‌ناڵ و رۆژنە‌مە‌ی روژنیوز و سپیدە‌ی دا و كامیراكانی شكاندن، ئەمڕۆش پەلاماری مامۆستایەکی ئاینی داوە و هەوڵی نانەوەی ئاژاوەگێری دا، خۆی و هێزەکەی ویستویانە پەلاماری خۆپیشاندەران بدەن بەڵام لەلایەن ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەوە ڕێگری لێکراوە.
 ئە‌م پیاوە‌‌ پیسە‌ی هیرۆ، بە‌هۆی ئە‌وە‌ی باكگراوندیكی جوانی سیاسی نییە‌ و كۆنە‌ بە‌عسیە‌ و پە‌روە‌ردە‌ی دە‌ستی هیرۆ و بە‌عسە‌ و هیچ بە ‌كورد ماندو نە‌بووە، كە‌وتوتە‌ گیانی خە‌لكی قوربانی و نیشتمانپە‌روە‌ری رانیە‌ و دە‌وروبە‌ری، لە‌تە‌ك ئە‌مە‌ش ئە‌و پیاوە‌ ترسنۆكە‌ كە‌ خۆی لە‌سە‌ر خە‌ڵكی سڤیل و بێچە‌ك وە‌ك قارە‌مان نمایش دە‌كات، ئە‌و هە‌موو دزیی و تاڵانییە‌ی من دە‌یزانم دە‌مە‌وێ پیتان بناسینم.
١.باخێکی لە تەنیشت قوڕەگۆ درووستکردووە، نرخەکەی نزیکەی ٤۰ دەفتەرە، بە سێ ساڵ تەواوبوو، کە هەموو کاروبارەکانی بە پۆلیسەکان تەواوکرد
٢.مەفرەزەیەکی ۱۰ پۆلیسی بۆپاسە‌وانی ماڵەکەی داناوە.
٣.کوڕەکانی هەر ٤ ی بە پاسە‌وانی خۆی نووسیوە‌، هیچیشیان دە‌وام ناكە‌ن.
٤.مەفرەزەیەکی ۱۰ پۆلیسی بۆ باخەکەی داناوە.هە‌رچی خزمی نە‌بیت داینامە‌زرێنێ.
٥.بەعسی بووە و زەمانی بەعسیش هەر مدیری بنکەی پۆلیسی ڕانیە بووە.
 ٦.بەم قەیرانە، ساڵی پار دوو وەنەوشەی سفری وەرگرت، یەکێکیان لە حکومەت و یەکێک لە حساباتی ئیدارە‌ی گشتی یە‌كیتی و ئیستا هە‌ردوكیانی لایە.
٧. هەرچەندە دەرچووی کۆلێژی پۆلیسە (کلیة الشرطة)، بەڵام هێرۆ زوو پلەکەی بە ئەمری خۆی بۆ بەرزکردۆتەوە بە بێ مەرج کردوویەتی بە لیوا.
٩.سەر بەباڵی هێرۆیە و لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پار، بە عەوڵا بۆری گووتبوو پێویست ناکا تۆ بێیتە ناو بازاڕ هەرچی تۆ بڵێی من ئەوە دەکەم.
سە‌ر بە‌باڵی هێرۆیە، بۆیە عدنانی مینا، پێی گووتبوو بەهیچ جۆرێک بۆت نییە بێیتە‌ مەڵبەند.
بنەماڵەکەیان بەردەستی ماڵی ئەنوەر بەگی جاشن تائیستاش.بۆخۆی دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ هیزی پێشمەرگە گرتیان، خەریک بوو بیکوژن، بەڵام ماڵی ئەنوەر بەگ پاراستیان ئێستا دەیەوێت شەوانە سەرپەرشتی باڵی هێرۆ دەکات، لەناو باخەکەی، کۆبوونەوە بە ئە‌ندام مەڵبەندەکانی باڵی هێرۆ دەکات. جا لەبەرئەوەی مەلبەندی راپەرین سەر بە باڵی ناوەندی بڕیارە و لەشکر سەر بە باڵی هێرۆ لەجێی جەلال شێخ کەریم، پۆستی یەکێتیە چونكە‌ جەلال سەر بە باڵی ناوەندە، هێرۆ دەیەوێ ئەو جلالە تڕۆبکات، بۆیە لەشکر هەفتانە سەردانی هێرۆ دەکات و ئێستاش خۆی وەکوو جەلادێك نمایش دەکات، بۆئەوەی رەزامەندی هێرۆ وەربگرێت بۆ وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازاتی زیاتر، ئێستاش پەیوەندی ماوە لەگەڵ بنەماڵەی ئەنوەر بەگی جاش و چەندین پۆلیسی بە تەلەفۆن بۆ نەوزادی ئەنوەر بەگ دامە‌زراندوە‌.لەکاتیکدا ماڵی ئەنوەر بەگی بێتواتە لەهەولێرن و لە پاڵ پارتیدا دالدەدروان.
لە‌كۆتاییدا بە‌و پیاوە سوکەی هێرۆ دە‌ڵیێن ئە‌و روژە‌ نزیكە‌ كە ‌نە‌وە‌یە‌كی سیاسی عە‌لی نە‌بی لە‌ بە‌یانیە‌كی زوودا بە‌سزای گە‌لت بگە‌یە‌نێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە