ناوی بەشێک لەو بەرپرسانەی پارتیی، کە بڕوانامەی ساختەیان بەدەست هێناوە (بەشى یەکەم)

Tuesday, 18/10/2016, 22:47

7876 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست- هەولێر
(عومه‌ر محێدین)، کە لە سەر لیستی پارتیی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کراوە، بڕوانامەی ساختەی بۆ دروستکراوە، بۆیە حکومەتی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی دا، ئەو مووچە و پارانەی کە پێشتر بە پێی ئەو بروانامەیە وەریگرتووە، هەمووی لێدەسەندرێتەوە.
ئەم هەوالە بۆتە جێى باسى سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتى و راگەیاندنەکان. لێرەوە ئێمەش بە پێویستىمان زانی کەوا ئاگاداری هەموو لایەک بکەینەوە، کە ئەم کەسە ساختەکارە تاکە کەسێک نییە بڕوانامەی ساختەی لەلایەن حیزبەکەیەوە بۆ دروستکرابیت و پلە و پۆستی پێ وەرگرتبیت، بە دەیان و سەدان ئەنداام و بەرپرسی دیکەی عیزبەکانی دەسەلات بە هەمان شێوە ناسنامە و بڕوانامەی ساختەیان  بۆ دروست کراوە، ئێمە لە خوارەوە ناوى چەند بەرپرسێکی دیکەی پارتى بڵاودەکەینەوە، کەوا  بڕوانامەکانیان بە ساختە بەدەست هێناوە ئەوانەش بەرپرسانی ئەمنى و حیزبى و حکومین پارتیین، لەوانە:
1. ناسح غەفور رەمەزان ئەندامى دوو خولى پەرلەمان و بڕوانامەى ساختە لە وڵاتى ئۆکرانیا بەدەست هیناوە .
2. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و پەروەردە خاوەنى بڕوانامەى ساختەیە، ماجستیر و دکتۆراکەى لەلایەن نەجدەت ئاکرەیى بۆ نووسراوە ئەوکات عەمیدى کۆلیژى یاسا بوو .
3. کاکەمین نەجار بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى خاوەنى هیچ بڕوانامەیەکی نییە و پیش چەند ساڵێک لە زانکۆى سۆران ئەوەی لێ ئاشکرا بوو.
4. دلشاد حەسەن نەجار لیوا لە ئاسایشى گشتى و برازاى کاکەمین نەجار، پیش چەند ساڵێک ئاگادار کرایەوە بە پێى یاساى سەربازى پلەى لیوا نابەخشرێت بە کەسێک کە بڕوانامەى کۆلیژى نەبێت، ناوبراو بڕوانامەى بەکالۆریۆسى تەزویرى لە بەشى یاسا بۆ دروستکرا.
5. تارق گەردى بەرپرسى ئاسایشى هەوڵێر بە وەکالەت بڕوانامەى دکتۆراى تەزویرى بەدەست هیناوە.
6. بەهادین حەمە سەعید لیوا لە ئاسایشى گشى و جێگرى بەریوەبەر بڕوانامەى نییە و بە نایاسایى ئەو پلەیەی پێبەخشراوە و پێش چەند ساڵێک لە وڵاتى روسیا بووە و کەسیکى ئاست نزمە لە روى کۆمەڵایەتى، لەکاتى شەرى داعش ئاسایشیکى لە جەلەولا بەشەهید کردن دا، خۆشی هەڵهات .
7. محمەد چاوشین بەرپرسى دژە تیرۆر، ئەمیش بە ساختە و بڕوانامەیەکیان بۆ دروست کرد.
8. على حسین سورچى بەرپرسى لقى2 بڕوانامەى بەشى یاساى تەزویرە، بەنیاز بوو بکرێتە وەزیر، بۆیە پیش چەند ساڵێک ئەم بڕوانامەى بۆ ئەو مەبەستە تەزویر کرد . شایانی باسە پیشتر لە سەردەمى بەعس موستەشار بوو ەلەسەر رێگاى هەریرو باتاس رێگرى لە هاوڵاتیان و پێشمەرگە دەگرت .
9. ڤیان سەبرى ئەندامى سەرکردایەتى دکتۆرا و ماجستیرەکەى تەزویرە .
10. شیخ یادگار ماوەى 18 ساڵە بەریوەبەرى ئیقامەى هەوڵێرە و ئیستا عەمیدە دەیەویت بکریتە لیوا، بەلام لەبەر ئەوەى بڕوانامەى نییە، ئیستا بە بڕوانامەى تەزویر لە کۆلیژى جیهان دەخوێنێت ماوەى 3 ساڵە 3 هەفتە دەوامىشی نەکردووە .
11. ئاراز حەسۆ میرخان بەرپرسى لقى16 ماجستیرو دکتۆراکەی تەزویرە .
12. شاهین حەسۆ میرخان ئەندامى مەکتەبى نیچیرڤان بارزانى ماجسترەکەى بۆ نووسراوەتەوە لە وڵاتى بەریتانیا و ئیستا هەمان کەس یارمەتی دەدات کە دکتۆراکەی بۆ بنووسێتەوە و شاهین حەسۆ میرخانیش لە هەوڵى بەدەست هینانى دکتۆراکەیەتى .
13. جەعفەر ئیمنکى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لە رێگاى ئۆنلاین بە هاوکارى ئاراس حەسۆ میرخان، کەسێک لە بەریتانیا هەمان بڕوانامەى بۆ هەردووکیان بەدەست هیناوە، واتا ئەو کەسە بۆی نووسیونەتەوە.
14. نیاز لاجانى بەرپرسى پێشووى کەنالى زاگرۆس بڕوانامەى دکتۆراى ساختەی لە وڵاتى ئۆکرانیا بەدەست هیناوە .
15. على تەتەر ئەندامى سەرکردایەتى بڕوانامەى ماجستیرو دکتۆراى تەزویرە .
16. عیرفان عەزیز سکرتیرى پێشووى قوتابیان ئیستا لە وڵاتى بەریتانیایە و خەریکی دکتۆرایە، کەسیک بەناوى دانیال میونخ ماجستیرى بۆ دەنوسیتەوە .
17. محمود محمەد ئەندامى سکردایەتى بڕوانامەی ساختەی بۆ دەرکراوە
18. زەعیم على ئەندام سەرکردایەتى نەخویندەوار ، بڕوانامەی ساختەی بۆ دەرکراوە
19. ئەدهەم بارزانى سکرتیرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى سلیمانى بڕوانامەی ساختەی بۆ دەرکراوە .
20. رەمزى شەعبان ئەندامى سەرکردایەتى بڕوانامەی ساختەی بۆ دەرکراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە