تیرۆرکردن درێژەی هەیە

Saturday, 03/12/2016, 0:57

2405 بینراوە


گەر ئاوڕێک لە مێژووی حزبەکانی باشور بدەیتەوە پڕیەتی لە رووداوی تەمومژاوی پڕیەتی لە کارەسات پڕیەتی لە تیرۆر ئەم کردەوانەش تەنها بەرامبەر حزبی بەرامبەر نەکراوە لە چوارچێوەی شەڕی براکوژی بەڵکو لەناوخۆی حزبەکەدا سەدان رووداوی تیرۆرکردن روویداوە بەشێک بەفەرمانی راستەوخۆی کەسی یەکەمی حزبەکانی بەشێکی لە ململانێی بەرپرسەکانی حزب باس لەوە زۆری دەوێت لێکۆڵینەوەش لەو رووداوانە تاڕادەیەک ئەستمە چونکە لەسەردەمی شاخ بووە بەشێک لەوانەی فرمانی تیرۆرکردنەکانیان داوە لە ژیاندا نەماوە یاخود تۆمەتی خیانەت و سیخوڕی دراوەتە پاڵ کەسی تیرۆرکراو.
ئەوەی ترسناکترە حزبەکان ئەزموونی تیرۆرکردنی نەیارەکانیان یاخود کادرە و لایەنگرەکانی خۆیان لە شاخەوە گواستەوە بۆ شار
لە دوای ڕاپەڕینی ۹۱تا ئێستا سەدان کەسایەتی و  نووسەر ورۆژنامەنووس و مامۆستایی ئایینی تیرۆرکراون کە تائێستا کەیسەکانیان بەکراوەیی ماونەتەوە بکوژەکانیش وونن
بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا وبەتایبەت لە شەش مانگی رابردوودا ئاماری تیرۆرکراوان بەشێوەیەکی ترسناک زیادی کردووە  چەندین هەوڵی تیرۆرکردن و رووداوی تیرۆرکردن روویداوە ئەمەش ئەوە دەردەخات پرۆسەیەکی رێکخراو و بەرنامە بۆ دارێژاو لە ئارادایە بۆ لەناوبردنی دەنگە ناڕەزاییەکان بەدڵنیاییەوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبین ژمارەی تیرۆرکراوەکان بەرەو زیاتر بچێت هەموو ئەم رووداوانەش پەیوەندی بە سیاسەتی برسیکردنی میللەت و ئەتککردنی دیموکراسی و پەکخستنی حکومەت و پەرلەمان و  وازنەهێنانی مسعود بارزانییە لە کورسی سەرۆکی هەرێم.
دەسەڵات لە هەرێم بە تیرۆرکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و مامۆستایانی ئایینی یەکەم ئەو دەنگ کپ دەکات کە لە خودی کەسی تیرۆرکراوە بەرزبۆتەوە دووەم تەواوی کۆمەڵگای پێ چاوترسێن دەکات بۆ نمونە مەلا وشیار تیرۆرکرا راستەوخۆ کاریگەری کردە سەر مەلا دەنگ دلێرەکانی تر لە یەکەم  هەینی دوای تیرۆرکردنی مەلا وشیار ئەم ترسە بە زەقی دەردەکەوت لە ژێر دەسەڵاتی پارتی مەلاکان ووتاری هەینیان نەرمتر بوو لە ووتارەکانی پێشتووتریان.
دواهەمین تیرۆری رۆژنامەنووسان تیرۆرکردنی "شکری رێکانی "یە ئەم رۆژنامەنووسە پەیامنێری کەناڵی KNNبووە لە سنوری بادینان دوای رفاندنی پێش چوار رۆژ شەوی ۱/۲ـی ۱۲ تەرمەکەی لە گوندێکی قەزای ئامێدی دۆزرایەوە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات پڕۆسەی تیرۆرکردن بەردەوامی دەبێت بێ دوودڵی دەتوانم ئەوە بڵێم ناوی زۆربەی رۆژنامەنووسان لەلیستی پێشنیارکراوی  تیرۆرکردن دایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە