فەوزای سیاسی و زورو بۆری ڕەوتەکان و کۆبونەوەیان لە چەمکێکدا

Sunday, 04/12/2016, 17:39

3362 بینراوە


لە دەرئەنجامی نەبونی کارەکتەری سەرکردەیەکی سیاسی دیموکراتی خواز کە بتوانیت ئاڵو گۆڕی دەسەڵات بکات و ڕەگی دوبەرەکی و ئێران نیزمی و تورکیا نیزمی ببڕێت و بتوانێت بناغەیەک بۆ سیاسەتی ڕەسەنی نەتەوەی و نیشتیمانی دا بڕێژێت و تا دواتر لەسەر بنەماکەی بتوانرێت درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە بدرێت و کورد هەر هیچ نەبێت لە هەڵای دروشمی سیاسی قەبارە گەورەی ناوەرۆک پوچەوە بگاتە دەسپێکێکی داڕشتنی بناغەیەکی سەر بەخۆی ، لە نەبونی سەرکردەیەکی وەهادا و لە ئاکامی نا عەدالەتیو نا دادی و حیزب پەروەری و بەرژەوەندی پەروەری و لە پێناوی مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات و دابەش کاری سەروەت و سامانی گشتی بە ئیتیفاقیاتی شەراکەتی بەرژەوەندی لە نیوان کارەکتەرە سیاسیەکاندا لەژێر پەردەی حیزب و بە ناوی خەباتو تیکۆشان گەرچی لەودیو ئەو ڕێکەوتنانەوە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی لەگەڕدایە بۆ تێکشکاندن و داڕماندنی هەیمەنە و هەیبەتی حیزبی بەرامبەرو تەنانەت سەرکردە حیزبیەکانیش بێ ئەوەی بچوکترین ئاماژە بە بەرژەوەندەیەکانی شەریکایەتی سەرکردەکان بدەن و لەهیچ نوسراوێکی فەڕمی و نا فەڕمی و تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیشدا نایبینین ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو دۆسیانە دزەی کردبێت، نمونە وەزارەتێک بەناوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەک وەزارەتێکی سیادی حکومی لای پارتی دیموکراتی کوردستانە بە ڕاست و بە چەپدا نەوت هەناردە دەکات و دەفروشێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبری داهات و بەرزکردنەوەی ژێرخانی ئابوری لیستی قەرزار بونی حکومەت ڕادەگەیەنێت کە قەرزاری کۆمپایاکانی نەوتە ، لەم حکومەتەدا جێگری سەروک وەزیران سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و بێ دەنگ و بێ هەڵوێستی لەمەڕ ئەو کەیسە تاریکە بێ سەرەو بەرەیەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە دەگوزرەێت بێ ئاگاداری و بێ بونی پشکی گەورە نە شیاوەو نە دەچێتە ئەقڵی هیچ کەسێکی سادەیشەوە، تا ئێرە ڕونە ئەو جوت حیزبە لە ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ تا ئەم ساتە وەختە چیان کردووە وچۆن ڕێک کەوتون لەسەر دابەشکردن و پەخشان و تەخشانی سەروەتی ئەم هەرێمە بە ویست و خواست وئارەزوی خۆیان کە ئەمەی کراوە خۆی لە بنەڕەتدا حیزب نەیکردوە بەڵک و کەسایەتیەکانی حیزب کردوێتی وەک سەرکردەو مەکتەب سیاسیەکان .. جەماوەری حیزبەکان بی بەرین لەو تاوانانە چونکە کادیر و جەماوەر لەسەر بنەمای پەیڕەوو پڕۆگرام دەبنە خاوەنی بیرو ڕا لە کاتێکدا ئەمەی دەگوزەرێت و ڕوی داوە لە پەیڕەوو پڕۆگرامی هیچ حیزبێکدا نە شیاوەو نە بونی هەیەو نە بونیشی دەبێت، کۆی دیزە بەدەرخۆنە کردنی ئەم داهاتانە و شوێنی دابەش کردنی پشک و جیا کردنەوەی هەر کەس بەشی خۆی و هەناردەکردنی عمولە و سیولەی نەقدی چ بۆ ناو خۆو چ بۆ دەرەوە و هەڵگرتن و مانەوەو سەڕف کردنی ئەم داهاتی لیست ڕەشە لە شوێنێکدا دەکرێت کە پێی دەوترێت بانکی کوردستان،، جگە لە یەکێتی و پارتی و کە هاوبەش و شەریکی دێرینن هەڵبەت دەبێت بڵێم کەسایەتیەکانی یەکێتی و پارتی نەک یەکێتی و پارتی وەک دو حیزب لەم دواییانەدا بزوتنەوەی گۆڕان وەک حیزب نەک وەک کەسایەتی و شەریک لە داهاتدا بە دروشم و بەڵێنەوە هاتە کایەی سیاسی و بە قەبارەیەکی گەورەوە بە ویستی چاکسازی و بەدامەزراوە کردنی دامودەزگاکان هاتە مەیدانەکە و لە حکومەتی بنکەفراواندا بەشداری کرد و یەکێک لە وەزارەتە هەرە بنەڕەتیەکانی بەدەست هێنا کە وەزارەتی دارایی بوو ، لە خولی موعارەزە بونیەوە تا چونە ناو دەسەڵاتیش میدیای بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانەی کە کادیری ئەم حیزبەبون پسپۆڕی حسابی و ژمێریاری بون لە میدیاکانەوە دەر دەکەوتن و باسیان لە بانکی کوردستان و ناڕونی هاتوو ڕۆشت و زۆری بڕی عمولە و نا ڕونی داهات و ناردنە دەرەوەی پارەو باس کردن لە ژمارەی خەیاڵی دەکرد ، بە جۆرێک دەدوان کە دەیان وت گەر بانکی کوردستان دابخرێت و ئەم حساباتە بدرێتە بانکێکی حکومی تەواوی گرفت و کێشەکان چارەسەر دەبێت .. لە سەرو بەندی بەڕێوە بردنی وەزارەتێکی ئاوا بنەڕەتیدا کە دەکرا لێرەوە لە یەکەم هەنگاودا ئەو ڕەگی گەندەڵی و دزییە ببڕدرێت ... پرسیارەکە لێرەدایە بۆچی وەزیرەکەی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان حسابەکەی دایەوە بە بانکی کوردستان و نەیخستە سەر بانکێکی حکومی ؟! حوکمی شەراکەتی سەرکردەی سیاسی بو وەک سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی یان فشاری یەکێتی و پارتی بو یان مەرجی پێش وەختەی یەکێتی و پارتی بو لە کاتی وەرگرتنی ئەو وەزارەتەدا ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە