گردبوونەوەی چڵكاوخۆرەكانی پایەتەخت

Tuesday, 13/12/2016, 1:48

4265 بینراوە


ئەگەر پێویست بێت خەڵك لەدژی لێدوانی (سروە عبدولواحید) گردبوونەوە بكات ئەوا خۆپیشاندان و ڕاپەڕین لەدژی بنەماڵەكانی بارزانی و تاڵەبانی ئەرك و واجبە لەعیبادەت زیاتر.
سروە عبدولواحید لەپێناو مەعیشەت و ژیانی خەڵكی لەبغداد خەبات دەكات كەچی ھەردوو بنەماڵەی ناوھێنراو و دەست و پێوەندەكانیان لەپێناو دزی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەل لەم وڵاتەن.
سروە عبدولواحید ئەگەر ھەڵەی كردبێت لەم لێدوانە كوڕانی خێڵی تاڵەبانی و بارزانی كفر دەكەن دەرحەق بەگەلی ئەم ھەرێمە و مرۆڤایەتی.
سروە عبدولواحید داوای پێدانی سەرەتایترین مافی بەشەریەتی ئەم ھەرێمە دەكات كەچی لەدژی گرد دەبنەوەو گوتافی پڕۆتستۆكردنی لێدەن بەڵام كوڕی دزترین و جەللادترین و تاڵانچیترین تاكی ئەم ھەرێمە وەكو موقەددەسات وێنەی لەگەڵ دەگیرێ.
سروە عبدولواحید داوای مافی ئەوانەش دەكات كە ئاڵای دژایەتیكردنیان بەرامبەر ھەڵداوە كەچی ئەو كەسانەی كە چەوسێنەریانن بەتاجی پیرۆزو خودای ئەم نیشتمانە لەبەردەمیان دەچەمێنەوە.
چەوسێنەران دەیانگوت: ئەوانەی دێنە سەر شەقام كەمینەنەیەكی ئاژاوەگێڕن.
منیش دەڵێم: ئەوانەی ئەمڕۆ بۆ پڕۆتستۆی لێدوانی سروە عبدولواحید لە ھەولێری داگیركراو ھاتنە سەرشەقام كەمینەیەكی ڕیسواو خۆفرۆش و كۆیلەو عیززەت سفرن.
وەك چۆن ئێمە تاڵان و دزی دەبینین و شایەدی تیرۆركردنی مرۆڤایەتی و كەلتورو ویژدانی ئەم نیشتمانەین، عیززەت سفرەكانی گردبوونەوەی ئەمڕۆی پایەتەخت و سێڵفی چیە كەللەپوتەكانیش دەیبینن بەڵام ئەوان لەویژدان و شەھامەت داشوراون بۆیە چاویان تەنھا بەخوداوەند كراوان دەبینن تاكو وێنەیان لەگەڵ بگرن.
ئەمڕۆ لیوای گەنج (مەسڕور بارزانی) بەژداری گردبوونەوەی پایەتەختی كرد لەدژی پەرلەمانتاری بەغداد (سروە عبدولواحید)، خۆ ئەگەر خەڵكی لەپێناو شەفافیەت ھاتبوانە شەقام ئەوا جەنابی لیوا بەكۆمەڵێك چەتەوە پەلاماری خۆپیشاندەرانی دەداو وەكو گورگ قەپاری لێدەگرتن نەوەكو بەژداربێت لەگەڵیان.
گردبوونەوەی ئەمڕۆی پایەتەخت تەنھا چڵكاوخۆرەكان بوون، ئەوانەبوون كە پاڵپشتی مانەوەی زاڵم دەكەن، لەھەمانكاتدا خۆشیان بەشێكن لەمەزڵومانی ئەم ھەرێمە، بەشێكن لە غەدرلێكراوان، تەنانەت قەفەزی مەغدوریان لەوانیتریش زیاترە، چونكە ناتوانن لەماڵەكانیشیان بە سەربەستی بیر بكەنەوە.
ھێندە مەزڵومن تەنانەت خاوەنی كەڕامەتی چواردیواری ماڵەكانیشیان نین.
ئەم چڵكاوخۆرانە بەشێكن لەم جەللادخانەیە كە ئەولادەكانی مستەفا بارزانی لەناچەی زەرد بونیادیان ناوە.
ئەوانەشی كە لەزۆنی سەوزدا پەلاماری ھەموو شتێكی گەل دەدەن و پیرۆزیەكانیان خستۆتە ھەنبانەی قەتارچیەكی چاوچنۆك بەشێكن لەچڕنووكەكانی منداڵانی پیاوە نەخۆشەكەی جەڵدەی كورسی.
ئیتر ھەموو شتێ ڕوون وڕەوانە و چیتر پێویست ناكات زۆر بۆ درۆزنەكان بڵێین، بەرەنگاری كرداری بەباشترین چارەسەر دەزانم، با بەم ڕێبازو چەكە لەگەڵ خیانەتكارو مافیاكانی سەروەتی گەل بجەنگین كە خۆیان باوەڕیان پێ ھەیە، ئامانجی یەكەمیش ڕزگاركردنی ئەم كۆمەڵە دەستبەسەر كراوەی كەجەللادانی ژینی گەل بەخوداوەند دەزانن و چڵكاوی ژێرپێی جەردەكانی ئیدارە خێڵەكیەكەی ھەرێم بەئاوی كەوسەر دەزانن و بۆ گشت كردەوەیەكی ناحەق چەپڵەو چەپك لێدەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە