دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی 2016

Tuesday, 13/12/2016, 1:52

2286 بینراوە


ئاماده‌كردنی : مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی 
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م دروشمانه‌ی خواره‌وه‌، دروشمی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی له‌مانگی 9 بۆ 12 ی 2016 ، بۆیه‌ حه‌زم كرد بڵاوی بكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ ده‌شێت دێڕی تیا بێت كه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌. 
1ـ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دزه‌ / وه‌ك نه‌خۆشی ئایدزه‌ 
2ـ ئه‌وه‌ی نایه‌ت له‌گه‌ڵمان / رازییه‌ به‌ تێهه‌ڵدان 
3ـ به‌باران و به‌ ته‌رزه‌ / مامۆستا وره‌ی به‌رزه‌  / حكومه‌ت دێنینه‌ له‌رزه‌ 
4ـ پێنج حیزبه‌كه‌ی كوردستان / واز بێنن له‌ دیوه‌خان 
5ـ ئه‌م حكومه‌تی دیوه‌خانه‌ / نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه‌ 
6ـ یه‌كێتی نیشتمانی / كوا داهاتی سلێمانی؟ 
7ـ چیتان ئه‌وێ مامۆستا / موچه‌ی ساڵێك پێش ئێستا
8ـ مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران / عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتیان به‌زان
9ـ پارتی به‌ته‌نها نیه‌ / شه‌ریكی یه‌كێتیه
10ـ مامۆستا داعش نیه‌ / ئه‌و هێزانه‌ی بۆچیه‌؟
11ـ به‌كێتی و به‌ گۆڕان / سلێمانیان دۆڕان
12ـ بڕوخێ دز ، شه‌ریكه‌ دز
13ـ له‌دێگه‌ڵه‌ به‌م لاوه‌ / وه‌زیر تڕۆ كراوه‌
14ـ نه‌داعشین نه‌جاشین / مامۆستای بێ مه‌عاشین
15ـ دز دز ده‌سه‌ڵات / كوانێ داهاتی وڵات؟ 
16ـ به‌تۆپ و به‌ ته‌یاره‌ / بایكۆت ناشكێ له‌م شاره‌ 
17ـ كۆیله‌ وا له‌ده‌وامه‌ / بوێر له‌سه‌ر شه‌قامه‌ 
18ـ ئه‌ی حكومه‌تی كه‌ڕوكوێر / ئێره‌ نابێ به‌ هه‌ولێر 
19ـ به‌رپرسی دز و گه‌نده‌ڵ / ده‌رناچیت له‌ سزای گه‌ل 
20ـ خه‌ڵك له‌سه‌ر جاده‌یه‌ / بۆ شۆڕش ئاماده‌یه‌ 
21ـ كێ كوردستانی فه‌وتان / پێنج حیزبه‌كه‌ی كوردستان 
22ـ به‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو / سلێمانیتان دا به‌شوو 
23ـ ئێره‌ سلێمانیه‌ / كۆیله‌ی هیچ كه‌سێ نیه‌ 
24ـ حكومه‌تی پینه‌و په‌ڕۆ / ملت بشكێنه‌و بڕۆ 
25ـ چیتان ئه‌وێ مامۆستا / موچه‌و نه‌وت و كاره‌با 
26ـ ماڵمان ناچێ بۆ هه‌ولێر / لێره‌ ئه‌ژین وه‌كو شێر 
27ـ ئه‌م شۆڕشی سپیه‌ / موڵكی هیچ حیزبێ نیه‌ 
28ـ زستان هات و پایز چوو/ حكومه‌ته‌كه‌ش دز ده‌رچوو 
29ـ ئه‌ی كه‌ناڵی نه‌وته‌كه‌ / كوا داهاتی نه‌وته‌كه‌؟ 
30 ئه‌ی حكومه‌تی قومارچی / پاره‌ی نه‌وتت دا به‌چی؟ 
31ـ نه‌وته‌كه‌مان براوه‌ / بۆ كوردسات و رووداوه‌ 
32ـ بودجه‌ له‌ به‌غدا نیه‌ / لای یه‌كێتی و پارتیه‌ 
33ـ بوێر له‌سه‌ر جاده‌یه‌ / بۆ شۆڕش ئاماده‌یه‌ 
34ـ دایكی شه‌هید برسیه‌ / حكومه‌تیش قاچاخچیه‌
35ـ پێشمه‌رگه‌ كاری چیه‌؟ / پاسه‌وانی بۆریه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە