دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان

Friday, 30/12/2016, 22:43

3181 بینراوە


خۆپیشاندانی مامۆستایان جیاوازییەکی زۆری هەبو لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی تردا ، بە شێوەیەک ئەم خۆپیشاندانە سنوری دروشمەکانی مامۆستایانی بڕی بۆ ئاستی داواکارییە باڵاکان ، کە دەتوانرێت لەم چەند خاڵەدا باس بکرێت:
1. لەسەر ئاستی موچە نەک هەر گۆرانێکی ناچاری بەدەسەڵات کرد ئەگەر چی کەمیش بێت ، بگرە چارەکە موچەی نەدراوی پیشەکانی تریشی خستە بەردەم باس کردن ، بە شایستە داراییەکانیشەوە  .
2. بێ خوێن و بێ چەک تونرا گەورەترین فشار دروست بکرێت.
3. پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بۆ مامۆستایان دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بو .
4. داواکاری بۆ بە نیشتیمانی کردنی دام و دەزگاکان یەکێک بو لەو داواکارییانەی کە هەر کات بکرێت دەستکەوتی ئەم خۆپیشاندانانە و شەقام دەبێت.
5. سەرۆکی سەپێنراوی ناشەرعی هەرێمی ناچار کرد کە داوا بکات یاسای سەرۆکایەتی باس بکرێت بە ئاوت کردنی خۆی ، ئەمەش فشاری مامۆستایان بۆ بەرز تر لە داخوازیەکانی مامۆستایان دەگەیەنێت .
6. بۆ یەکەم جار شەقام خۆی خۆی بو ، هیچ حیزبێک نەیتوانی خۆی بکات بەخاوەنی ئەتونم بڵێم لەم خۆپیشاندانەوە سەرەتای لە دایک بونی تاکی ئازاد بو بێ جیاوازی .
7. هەمو ڕەنگەکان وەک بەرژەوەندی نیشتمانی بەشداریان کرد .
8. هەمو حیزبەکانی ناچار کرد کە دان بە شکستی دەسەڵاتی خۆیاندا بنێن .
9. بەدەر لە مامۆستایان هەمو پیشەکان لە بەقاڵیکەوە تا کرێکارێک بەشداریان کرد لەم خۆپیشاندانە .
10. بۆ یەکەم جار شەقام گەورەتر بو لە حیزب .
11. دەتونم بڵێم سەرەتای دەستپیکردنی خۆپیشاندانی مەدەنیانەیە کە بتوانێت فشاری گەورە دروست بکات .
12. بۆ یەکەمین جار ژنان ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبو .
13. سەرەتای دەرکەوتنی کۆتای هێنان بو بەم جۆرە مۆدیلەی دەسەڵات .
14. ئەم خۆپیشاندانانەی مامۆستایان ئامانجی خۆی پێکا ، بگرە سەرەتایەک بو بۆ پێکەوە گرێدانی خەمی پیشەکان ، وای کرد ئەگەر پیشەیەکی تر خۆپیشاندان بکەن ئەوا هەمو پیشەکان پاڵپشتی بکەن .
15. یەکەم لە دایک بونی ناڕەزای و شەقامی نیشتمانی بو .
16. ئەوەی دەسەڵات کردی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و لێکترازانی پیشەکان ، ئەم خۆ پیشاندانە ئەو پەیامەی گەیاند و وەک جارەسەرێک بوە هۆی پێکەوەگرێدانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە پیشەییەکان ، پێچەوانەی پلانی دەسەڵات .
17. بۆ یەکەم جار بەرەی میللەت لە مامۆستایانەوە بو بە بەری میللەت بەرامبەر پاشکۆیەتی  و جاشایەتی بۆ ولاتانی درواسێ .
18. دنگی خەڵک بو بە واتای دەنگی هەقیقی خەڵک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە