مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شه‌قێك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵده‌ن و وه‌رنه‌ نێو به‌ره‌ی خه‌ڵكه‌وه‌

Saturday, 07/01/2017, 19:10

3949 بینراوە


وتاربۆ خۆپیشاندەران:
تا ئیستا دەسەڵات خەبەری نەبۆتەوە، بۆیە گوێمان لێ ناگرێت، دەبەنگی دەسەڵاتی کوردیی  لەوەدایە، کە پێیان وایە، لەسەر ئەو مێز و کورسییەی لەسەری دانیشتوون راوچین و ئێمەش لەسەر شەقامەکان نێچیرین، بۆیە هەمیشە لە بۆسەدان و بۆ خاڵی لاوازی ئێمه‌ی خۆپیشاندەران دەگەڕێن. وا دەزانن بە گرتنی دوو سێ کەس، ئازاردان و هەڕەشەکرد، لێدان و سوکایەتیی پێکردن دەتوانن دەنگمان کپ بکەن، نازانن خۆیان بێ ئاگا و نووستوون، خەڵک ئەو هێزەیە کە دەتوانێت بە خەبەریان بکاتەوە و بە ئاگایان بهێنێتەوە، ئەو کاتەش بۆ ئەوان کورت و کەمە، فریای هەموو ستێک ناکەون، نە دەتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن، نە توانای وەڵامدانەوەشیان دەبێت، تەنانەت ناشتوانن کاتێک خەبەریان دەبێتەوە لە شوێنی خۆیان هەڵبستن و رابکەن!
رەوشتی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئاوایە، بە لوتبەرزی خۆیاندا هەڵزنێن و پێیان وایە گەیشتوونەتە بڵندیی، نازانن عەقڵیان لە خوارەوە جێ هێشتووە و نووستوون، تا ئەو کاتەی بە ئاگا دێنەوە، کارەکەیان لە دەست چووە، مێژوو زۆر لەو لوتبەرزانەی دیوە، کە لە ئاست توڕەیی خەڵکدا نەیانتوانیوه‌ لەسەر پێی خۆشیان بوه‌ستن.
دەسەڵاتێک کە هەست بە ئازاری خەڵکی نەکات، ناتوانێت چارەسەر بۆ ئازارەکان بدۆزێتەوە، چونکە دەسەڵات خۆی ئازار و دەردەکەیە، دەبێت هەموو لەوە بگەین، کە بۆچی دەڵێین چارەسەرسەر لە دەرەوەی دەسەڵاتە، ئەمە بە خۆڕایی نەوتراوە، ئەوەی بڕوای وایە کە چوونە بەردەم عەرشی دەسەڵات و داواکردنی داخوازییەکی بچوک،  چارەسەرە بۆ کۆتایی کێشەکان، ئەو کەسانە ئەوانەن، کە بە دوای بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆینانەوەن، کاتێک بۆیان چارەسەرکرا، ئیتر ئێمە جێ دەهێڵن، دەبێت ئێمە رێگا بەو عەقڵە بگرین کە بە بچوکی بیردەکاتەوە و شتی بچوک داوا دەکات و شتە گەورەکان نابینێت، داواکردنی ستی بچووک داخوازی ئەندامانی حیزبەکانە کە لە ناوماندا دزەیان کردووە و دەیانەوێت بەم جۆرە داخوازییانە، رامانبگرن و لەهەمان کاتدا کەلێن بخەنە نێومانەوە.
داخوازیه‌كانی خەڵک دەبێت زۆر گەورە و گەورەتر بێت، بۆ ئەوەی دەسەلات هەست نەکات ئێمە بچوکین.
لە کۆتاییدا ته‌نیا دوو به‌ره‌ هه‌یه‌، به‌ره‌ی خه‌ڵك و به‌ره‌ی دز. تۆ لەکام بەرەیانیت خۆت ساغ بکەرەوە! ئەگەر لەبەرەی خەڵکیت، شه‌قێك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵبده‌ و وه‌ره‌ نێو به‌ری خه‌ڵكه‌وه‌.
تۆ تا ئه‌ندامی یه‌كێك له‌م حیزبانه‌ بیت، ناتوانی لەگەڵماندا بیت و بڕیاری كۆتا بده‌یت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە