نهێنی مانەوەی دوور و درێژی نەوشیروان لە دەرەوەی کوردستان

Monday, 09/01/2017, 0:25

19991 بینراوە


ساڵی رابردوو ٢٠١٦، کە زۆر قەیران و کارەسات لە جیهان و لە کوردستان روویان دا، بۆ بزوتنەوەی گۆرانیش ساڵیکی نەهامەتی و پاشەکشەی ئەو بزوتنەوەیش بوو، نەک تەنیا بۆ خودی رێکخراوەکە بەڵکو بۆ ئەو خەڵکەش کە چۆن لەگەڵ دروستبوونیدا متمانەیان پێی دابوو و لەگەڵیدا رۆیشتن، بەڵام دواجار ئەو هیوایەش کەم بوونەوە، ئیستا وەکو دەبینن خەڵکی و خۆپیشاندەرانیش بە ئاشکرا کەوتوونەتە تەقەکردن و رەخنەگرتن لێیان، یەکێک لە هۆکارەکان کە باسی لێوەدەکرێت، دوورکەوتنەوەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری ئەو بزووتنەوەیە بوو، تەنیا چەند مانگێکی لێدەربچیت، بە درێژایی ساڵی رابردوو ئیتر لە دەرەوەی کوردستان بوو، ئەررکی خۆی وەکو رێکخەری ئەو بزووتنەوەی بەجێ نەهێنا. لە بارەی ئەمەوە قسەی زۆر لەسەر دیارنەمانی نەوشیروان دەکرێت، یەکێک لەوانە وەک دەگوترێ ئاڵۆزی باری تەندروستی نەوشیروانە، لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لە لەندەن، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەو زانیارییانەی خوارەوەی سەبارەت بە  گومانی نەخۆشی نەوشیروان مستەفا پێراگەیاندین، وتی:
نەوشیروان مستەفا بۆ خۆی نایەوێت باس لە هۆکاری مانەوەی لە ئینگلتەرە باس بکرێت، ئەوانەیشی کە لە نزیکەوە ئاگادارن، دەشزانن، یان گومانیان لە سەر تەندروستی هەیە، بەڵام بێدەنگن و جۆری نەخۆشییەکەی نادرکێنن، سەرچاوەکە دەڵێت: بەلای منەوە هەرچۆنێک بێت دەبوو نەوشیروان مستەفا خۆی وەکو بەرپرسێک و رێکخەری ئەو بزووتنەوە بە ئەرکی تەواویی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بەرامبەر بەو بزووتنەوەیە هەڵبستایە، چونکە کەسێکی ئاسایی نییە  هەر هۆکارێک هەبێت بیشارێتەوە و باسی نەکات، ئەو رێکخەری بزووتنەوەیەک ناکرێت هەرچییەک بێت ئەو ماوە زۆرە دوور بکەوێتەوە باسی نەکات، دەبوو ئەوەی رابگەیاندایە، ئەگەر بۆ نەخۆشیی دوورکەوتۆتەوە، باسی بکرادایە، یان لایەنی کەم قسەیەکی بدرکانایە و بە فەرمی وەکو هەموو بەرپرس و رێکخراوێکی دنیا کە وا دەکەن یەکێکی بە فەرمی لە شوێنی خۆی دابنایە، تا بە کارەکانی ئەو هەڵبستێت، ئەوەتا وەک دەبینن، هەر بەرپرس و ئەندام پەرلەمانی گۆڕانە بە ئارەزووی خۆیان وەکو باڵەکانی نێو یەکیتی لیدوانی جیاواز و دژوار بە میزاجی رۆژانەی خۆیان دەدەن. سەرچاوەکە دەڵێت نەوشیروان تەمەنی هەیە و زۆر ئاساییە ئەگەر نەخۆشیش بێت، بەڵام ئەوە نائاساییە کە کەسێکی وەکو ئەو لەبەر هەر هۆیەک بێت، ئەو ماوە زۆرە لە وڵات دوور بکەوێتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا نەکات. 
سەرچاوەکە دەڵێت: لەبەر ئەوەیە من لێرەوە دەمەوێت هەندێک زانیاریی لەسەر باری تەندروستی نەوشیروان مستەفا باس بکەم، ئەویش بە پشتبەستن بە دوو دکتۆری ئینگلتەرە کە یارمەتیان داوم لە شیکردنەوەی گوماناکان، کە لە قسەکردن و پەیوەندییەکانمدا گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی نەوشیروان مستەفا نەخۆشە و خۆی نایەوێت باسی بکات، بەڵام من دڵنیام هیچ هۆکارێکی سیاسیی لە پشتەوە نییە:
1- هەندێک باس لەوە دەکەن کە نەوشیروان نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، چونکە زۆربەی تەمەنی جگەری تێدا کێشاوە و خیزەی سنگی دێت و زۆریش دەکوکێت!
نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە سەدا هەشتا ٨٠% جگەرە کێشانە ئینجا بە پلەی دووەم ڕادۆن و پیس بوونی هەوایە. شێرپەنجەی سییەکان بە داخەوە زوو هەستی پێ ناکرێت، بەڵکو لە کۆتایی قۆناغەکانی کۆتاییدا، کە نزیك بەبڵاو بوونەوە دەبێت، لە ڕێگای سوڕی خوێن و لیمفەکانەوە بڵاودەبێتەوە. خانە سەرەتانەکانی سی، بەزمانی پزیشکی پێی دەڵێن (مێتاستازن) کە بڵاو دەبنەوە بۆ ئەم بەشانەی خوارەوەی لەش:
- (مێشك، جگەر، ئیسقان و گورجیلەی لاوەکی لە بەشی سەرەوەی گورجیلە کەوتووە شوێنی دروست کردنی چەندین هۆرمۆنی لەش.
- ئازاری پشتی بەردەوامیش چەند هۆکاری وەك ئیلتیهاب و هۆکاری فیزیایی هەیە.
لە حاڵی حازردا من گومانم هەیە کە نەوشیروان تووشی نەخۆشی شیرپەنجە بووبێت، بەڵام گومانەکان زیاتر بۆ ئەمەی خوارەوە دەچێت:
2- نەوشیروان مستەفا نەخۆشییەکی دیکەی هەیە، کە بەم شێوەیە دەتوانین باسی بکەین:
بچووکبوونەوەی بڕبڕەکانی پشت و زیاتر بەسەر یەکدا دەکەون، پاڵ بە دەمارەکانەوە دەنێن کە بۆ قاچ و قول بەردەوام ئازار دروست دەکەن، نەوشیروان ئیستا ئەو نەخۆشییەی هەیە، ناتوانێت بە پێوە زۆر رابوەستێت، یان زۆر دابنیشێت، هەروەها خزانی کرکڕاگەکانی نێوان بڕبڕەی پشت بۆ دواوە یان پێشەوە یان بۆ تەنیشت، ئەمیش پاڵ بە دەمارەکانی پشت و قاچ و قولییەوە دەنێت و ئازار لە پشت و قاچدا تا سەری پەنجەکانی پێی دروست کردووە. هەندێک جاریش درێژ دەبێتەوە بۆ پەنجەکان. وەک بیستوومە نەوشیروان مستەفا ئیستا بە گۆچان دەڕوات، بۆیە خۆی دەرناخات و ئەو کاتانەش کە خۆی پیشان دەدات، تا کەس هەستی پێنەکات، زوو دوای ئەوە دەگەڕێتەوە، چونکە ناتوانێت زۆر بمێنێتەوە، ئەگەر نەوشیروان تەمەنی نەبوایە، دەتوانرا بە نەشتەرگەریی چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام لەبەر تەمەنی پزیشکەکان ناتوان ئەوەی بۆ ئەنجام بدەن.
ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە لەسەر باری تەندروستی نەوشیروان مستەفا و هۆکاری مانەوەی لە ئینگلتەرە. لە کۆتاییدا سەرچاوەکە وتی وەکو پێمڕاگەیەنراوە، گوایە نەوشیروان مستەفا جارێکی دیکە و بەمزوانە دەڕواتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام چاوەڕوانی وەڵام و رێنمایی پزیشکەکان دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە