هەڕەشە لە ئاست نەبوونى وەڵامێکى زانستیانەدا

Tuesday, 17/01/2017, 15:18

2554 بینراوە


لەم ووتارەمدا باس لەو هەڕەشانەدەکەم کە لەلایەن کۆنە پەرستانى ئیسلامییەوە دەکرێنە سەر ڕەخنە گرانى ئاین و ئاینزا جیاوازەکان بە تایبەت دینى ئیسلام،کە هیچ کاتێک ناتوانن ڕاستیە زانستیەکان قبوڵ بکەن،بگرە ئەگەر قبوڵیشى ناکەن ئاساییە،چونکە ئاینى ئیسلام بەڕاى من چەقبەستویى فکرە لە یەک ئاستاو مۆدێرنەو پێشکەوتنخوازى هەڵناگرێ،مۆمیا کردنى ئەقڵى مرۆڤەکانە لە یەک ستایلداو کە هیچ بوارێک نادات بۆ بەرەو پێش چوون و پێشکەوتن خوازى،لە بەر ئەوەى ئەمان پێشکەوتن و زانست و زانیارى تازە بە کوفرى ئەزانن و دینەکەیان ڕێگەیان نادات بە دواى زانست و زانیارى تازەدا بگەڕێن،تەنها بە سەردەمى بیابان نشینى و ئەشکەوت نشینى بیر دەکەنەوە و لەوە زیاتر بڕ ناکات،هەر ئەمەشە واى کردوە کە ئەو وڵاتانەى زۆرینەى دانیشتوانى موسوڵمان نشینن لە بوارى زانست و زانیاریدا،زۆر دواکەوتون و لە کاروانى مۆدیرنە بە جێ ماون و قاچەکانیان سڕبوون و تواناى ڕێ کردنیان نى یە،ئەمان تەنها لە خورافیات و خەیاڵات و ئەفسانەدا دەژین،دینەکەیان ڕێگەیان پێ نادا بە دواى زانست و زانیارى تازەو نەدۆزراوەدا بگەڕێن،نە ڕێگە بە خۆیان دەدەن توێژینەوەیەکى ئاقڵانەو زانستیانە لە سەر فکرو بیرو بۆ چوونى دینەکەیان بکەن،وە نە ڕێگە بە کەسانى تر دەدەن لە دەرەوەى خۆیان کە ڕاستیەکانیان بۆ بخاتە ڕوو،ڕێک بە کوفرى لە قەڵەم دەدەن و،ڕاستییەکانیان پێ هەزم ناکرێت،ئیتر دێن بە شێوە ناشرین و نا ئەخلاقیەکەى خۆیان دێن دەکەونە هەڕەشەو ووشەى نەشیاو دەکەونە هەڕەشە لێت،نازناوى سەیر سەیرت لێ ئەنێن وەک و مولحید مرتد.....هتد،زۆر شتى تر،ئەم کۆنە پەرستانە سەرە ڕاى ئەوەى چەندین کەناڵى ناوخۆیى و فەزایی و ڕادیۆو ڕیکخراوو قوتابخانەى تایبەت بە خۆیان هەیە،زیاتر لە 5000 هەزار مزگەوتیش بوونى هەیە لە هەرێمى کوردستان،کە ئەمانە وەک پیشەى هەمیشەییان هێرش بردنە سەر پیشکەوتن خوازان و زانست خوازانن،مەلاکانیش لە میمبەرى مزگەوتەکانەوە شاڵاوو هێرش دەبەنە سەر هەر کەسێک بچوکترین ڕەخنەى زانستیانەیان لێ بگرێت،سەرە ڕاى ئەوەى ئەمانە بە بەردەوامى خەریکى جنێوو ووشەى ناشرینن بە ڕۆشنبیران و دیموکراسى خوازان،بەڵام بە زوڵمێکى گەورەى ئەزانن ئەگەر تاکێک بێت و بە جورئەتانە بە ووشەى قەڵەم بەر پەچى فکرەکانیان بداتەوە،ئامادەى وەڵام دانەوە و دیالۆک نین چونکە هیچیان پێ نییە تەنها قەوانى کۆن لێ ئەدەنەوە.
من دواى گەڕان و هەوڵدانێکى زۆرم بە شێوەیەکى زانستیانەو مۆدێرنانە توانیم کتێبێک بنوسم دەربارەى کۆمەڵێک ڕەخنە لە ئاینى ئیسلام،بەڵام کۆنە پەرستان و شەڕواڵ کورتە ئەقڵ بە مۆمیا کراوەکان،دواى ئەوەى کە نەیان توانى بچوکترین ڕەخنەى زانستیانە بگرن لە توێژینەوەکانم و نوسینەکانم،هاتن بە شێوەیەکى نا مرۆڤانە کەوتنە هەڕەشەو ووشەى ناشرین پێم،بە مرتد و مولحید ناویان بردم،پآ یان گوتم کە دینى ئیسلام بێ خاوەن نییەو باجى کردەواکانت بە زیاوە ئەدەیتەوە.
بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە حکومەت زۆر کەم تەرخەمە لە ئاست ئەو زوڵمانەى کە لە ڕەخنە گرانى ئیسلام دەکرێت،من پێم وایە حکومەتیش خۆى دەستێکى باڵاى هەیە لە بەرەو پێش چوونى فکرى کۆنە پەرستان،قەت ئەو جورئەتەى نییە دڵى کۆنە پەرستان لە خۆى بڕەنجێنێت،ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆربەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان سەر بە دیانەتى ئیسلامن نایەوێت دڵى کۆنە پەرستان لە خۆى بڕەنجێنێت لە پێناو چەند دەنگێک لە کاتى هەڵبژاردنەکاندا،بەڵام ئەمە مەترسییەکى زۆر گەورەیە لە سەر داهاتووى هەرێمى کوردستان،چونکە تابێت ئیسلامى تووندڕەو لە زیاد بوون و بەرەو پێش چووندان،لە هەرکاتێکدا گونجاو بێت بۆیان کارو چالاکییەکانیان ئەگۆڕن بۆ شێوەى باند و گروپى تیرۆرستى و ئەمنیەت و ئاسایشى هەریم تێک دەدەن،ئەوەى لە سەر حکومەتى هەرێم پێویستە ڕێ و شوێنى پێویست بگرێتە بەر بۆ کارى ئەم کۆنە پەرستانە تاک و کار لە کار نەترازاوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە