مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


وەرە با پێتان بڵێم، کە بۆچی ئێمە بەرەی خەڵکیین!

Saturday, 21/01/2017, 13:10

3524 بینراوە


پێمان ده‌ڵێن:
- به‌ چ حه‌قێك ئێوە خۆتان ناو ناوه‌ (به‌ره‌ی خه‌ڵك)؟
ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین:
- ئه‌ی كێ ئه‌و حه‌قه‌ی پێداون، دزیی و خیانه‌ت له‌م نیشتیمانه‌ بكه‌ن و کەسیش دەنگ نەکات؟
ئێوە دەڵێن:
- ئێمە مێژوومان هەیە و خه‌باتی شاخمان کردووە؟
ئێمەش دەڵێین:
- ئەوە ئێمە بووین لەوێ بووین و مێژوومان دروست کرد و ئێوەش دزیتان، وامان زانی کە ئێوە شایستەی ئەوەن،  رابەرمان بن.
ئەوەی ئێوە ئیستا لە شار دەیکەن، لە شاخیش هەر ئەوەتان دەکرد، بەڵام کردارەکانتان سنوردار بوو.
- ئه‌وه‌ ئێمه‌ بووین شه‌ڕمان ده‌كرد، ئێوەش پاڵتان لێدابووەوە، سەروەریی ئێمەتان بۆ خۆتان تۆمار دەکرد.
- ئێمە لە سەنگەرەکاندا شەڕمان دەکرد، قوربانیمان دەدا، ئێوه‌ش كلكتان له‌ تاران و سه‌رتان له‌ ئه‌نقه‌ره‌  و ده‌ستتان له‌ناو ده‌ستی به‌عسدا بوو... بڕۆن سەیری فایلەکانتان بکەن، فایلەکانی  لای بەعستانجوانه‌.. هەی (....)

- ئێوە خه‌باتی شاخمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه‌.. کام خەبات!؟ ئێوە کە کڵاشەکانتان بە تێهەڵدانی بەردێک دەدڕا، خۆتان دەکرد بە مزگەوتەکاندا پێڵاوە دڕاوەکانتان لەگەڵ پێڵاوی خەڵکی گوندییەکاندا دەگۆڕییەوە!
- ئه‌وه‌ ئێوه‌ بوون واتان دەکرد.
----------------------------------
کەوا زەردەکانی بەر لەشکری میتی تورکیش، مێژوویان دیارە چییان تێدا تۆمار کردووە بۆ کورد!
رێك خه‌ریكی جاشایه‌تی بوون له‌ (كه‌ره‌ج).
- ئێوە باس له‌ خوێنی شه‌هیدان ده‌كه‌ن..!؟
- کوا کەی ئێوە شەهیدتان هەیە!؟ ئەوە ئەو خەڵکەیە، کە شەهیدی هەیە، نەک ئێوە!
- ئێوە منداڵەکانتان لە دەرەوە دانابوو، ئیستا هێناوتانەتەوە و کردووناتە بە حاکمی ئەو خەڵکە!
- برۆن سه‌یری لیستی ناوی جاش و ئه‌نفالچیه‌كان بكه‌ن بەراوردی بکەن لەگەڵ لیستی شه‌هیداندا؟ بزانن کامیان زۆرن؟ زۆری ناوی جاشەکان لە ناو لیستی شەهیدان و خانەنشینەکاندا پێمان دەڵێت، کە ئێوە نوێنەری جاش بوون لە شاخ! بۆیە کە هاتنەوە کەوتنە دڵدارییکردن و رازکردنی جاش و ئەنفالچیی!
داوای بەڵگەمان لێدەکەن!؟
بكوژی براكه‌م دوو ئه‌وه‌نده‌ مووچەی پێشمەرگەیەک وەردەگرێت!
ئێوە زۆر بێ چاو و روون،  زۆر بێ شه‌رمن، کە ئه‌م رۆژە  و ئەزمونە سه‌قه‌ته‌ ده‌كه‌نه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان.

به‌رپرسێكی باڵای شاخ و گه‌وره‌ دزێكی ئێستا ووتی:
چه‌ندین كه‌سمان تیرۆر كرد و دواتر به‌ مۆسیقای كاروانی شه‌هیدان به‌ڕێمان دەکردن.. ئای کە شەرمە باسی تاوانێکی وا بکەیت و شانازیشی پێوەبکەیت، ئێوە خەڵکی دڵسۆز و بێ وەیتان لەپاڵ کەسانی دیکەدا تیرۆر دەکرد، ناوتان لێدەدان خائین، خائینەکانیشتان دەگرتە خۆتان و دەتانپاراست! چەندین پێشمەرگەتان بە کوشت دەدا و  بەرەو رووی مەرگتان دەکردەوە، چاوتان دەبڕیه‌ خوشكی شه‌هید و كچی شه‌هید و هاوسه‌ری شه‌هیده‌كان!

ساڵی پار كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌نفال ته‌نیا (٦) مووچه‌یان وه‌رگرت.
بۆیە دەڵێم، ته‌نیا نه‌فره‌تی كه‌سو كاره‌كه‌ی ئێمه‌ به‌سه‌ بۆ نەهێشتن و ته‌فر و تونا كردنتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە