فرە ژنى لە ئیسلامدا

Saturday, 28/01/2017, 1:53

10285 بینراوە


فرە ژنى لاى عەرەبەکانى پێش ئیسلامدا کارێکى ئاسایی بوەوە و بەوەشەوە نەوەستاون بەڵکو لەوەش زیاتر بێ سنوور کۆیلەى دەسکەوتى شەڕ و تاڵانى و جاریەى کڕدراو لە بازاڕى کڕین و فرۆشتن لە ژێر ڕکێفى خۆیاندا مۆڵدراوە وەک هەمو کاڵایەکى دیکە.
ئەم خواستەى پیاوە عەرەبەکان لە ئایینى ئیسلامیشدا بێ کۆسپ و تەگەرە مایەوە و بەرگێکى شەرعى کرا بە بەردا،بۆیە چ پێغەمبەر و چەند خەلیفە و ێەحابەکانى پێغەمبەر کە مژدەى بەهەشتى بونیان پێدراوە بە هەمان شێوە و لە بەرگێکى ئایینیدا بەریان بەڕەڵا بوە لەوەى بە کۆمەڵ ژن بهێنن لە ژێر جۆرەها ناونیشان وەکو ژنى ئاساو (ئوم ولد)و (ما ملكت ايمانكم)،وە هەر بە دەمى خواوە (کە ئەویش هەر بە نێر باس ئەکرێت) لە قورئاندا لە ئایەتێکدا لە سورەتى النساء ئەم فرە ژنییە حەڵاڵکراوە کە تێیدا هاتوە (و ان خفتم الا تقسطوا في اليتامى فانكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى و ثلاث و رباع خفتم ان لا تعدلوا فواحدة او ما ملكت ايمانكم)،ئاواو بە ئاسانى بەریان بۆ خۆیان بەرەڵڵاکردو ئیزنیشیان لە خواوەندەوە وەرگرت کە وەک مێگەل  (لەگەڵ تەواوى ڕێزم بۆ ژن کە دایکمەو خوشکمەو ژنمە و کچمەو هاوڕێمە...)لە حەرەمە ماڵەکانیاندا کۆمەڵیان بکەن و ئاوێک بڕێژن کە تا ئێستاش پەڕلەمانەکەى هەر دوو حزبى سۆشیال دیموکراتى کوردستان لە ئاستى ئەو ئایەتە دۆش داماون و فرە ژنیی بە فەرمانێکى خودایی ئەزانن.
ئەمەى خوارەوەش ئەو کلتورە دوور لە مرۆڤایەتییەیە کە ئەو عەرەبە دەشتەکیانە وەک میراتێک بۆ موسوڵمانانیان بە جێهێشت:
یەکەم خەلیفەى ئیسلام ئەبو بەکر-ژنەکانى ئەمانە بوون: 
1.قتیلە،ئەم قتیلەیە دایکى عەبدوڵاى کوڕە گەورە و ئەسماى کچە گەورەیەتى.
2.ئوم رومان کچى الحارس،ئەممیشیان دایکى عەبدولرەحمانى کوڕى و عائیشەى کچیەتى کە ژنى پێغەمبەر بوە.
3.اسماء کچى عمیس،دایکى محەمەدى کوڕیەتى.
4.حبیبەى کچى خارجە،دایکى ئوم کەلسومى کچیەتى کە لە دواى مردنى باوکى لە دایک بوە.
دووهەم خەلیفەى ئیسلام عومەرى کوڕى خەتاب-ژنەکانى ئەمانە بوون:
1.زەینەب کچى مڤعون،دایکى عەبدوڵا و عەبدولرەحمانى گەورە و حەفێیەى ژنى پێغەمبەر بوە.
2.ئوم کەلسومى کچى عەلى کوڕى ئەبى تالیب،دایکى زەیدى گەورە و روقیە بوە.
3.جەمیلەى کچى عسم،دایکى عاسمى کوڕى بوە.
4.مەلیکە کچى جرول،دایکى زەیدە بچکۆل و عەبدوڵا بوە.
5.لهیە(ئوم ولد)بوە،دایکى عەبدولرەحمانى ناونجیە.
6.عاتکەى کچى زەید،دایکى عیاڤە.
7.ئوم وەلەدێک کە دایکى عەبدولرەحمانە بچکۆل بوە و ناوى نەهاتووە.
8.فکیهە(ئوم وەلەد)بووە،دایکى زەینەبە.
9.ئوم حکیم کچى الحارپ،دایکى فاتیمەیە.
سێهەم خەلیفەى ئیسلام عوسمان کوڕى عەفان-ژنەکانى ئەمانە بوون:
1.ئوم کەلسومى کچى پێغەمبەر.
2.رقیە کچى پێغەمبەر،دایکى عەبدوڵا بچکۆلە.
3.فاتیمە کچى غەزوان،دایکى عومەر و عەبدوڵاى گەورە بووە.
4.کچى جندب کچى ئەلئەزد،دایکى خالید و عومەرە.
5.فاتیمەى کچى ئەلوەلید کوڕى عەبد شمس،دایکى سەعید و وەلید بووە.
6.ئوم ئەلبەنین بنت عینیە،دایکى عەبد ئەلمەلەکە.
7.رملە کچى شیبە،دایکى عائیشە و ئیبن عومەرە.
8.نائلەى کچى الفرافسە،کە لە خێزانێکى دیان بووە و بۆتە ئیسلام و کەسوکاریشى هەر بە دیانى مانەوە.
9.ئوم وەلەد،کە ئوم ئەلبەنینى بوو.
چوارەم خەلیفەى ئیسلام عەلى کوڕى ئەبى تالیب-ژنەکانى ئەمانە بوون:
1.فاتیمەى کچى پێغەمبەر،دایکى حسن و حسین و محسن و ئوم کەلسوم زەینەبى گەورە.
2.خولە کچى ڕیاس کوڕى جەعفەر ئەلحەنیفە،دایکى محمدى ناسراو بە (ئیبن ئەلحەنیفە).
3.لەیلە کچى مەسعود،دایکى عەبدوڵا و ئەبى بەکرە.
4.ئوم ئەلبەنین کچى حزام،دایکى عەباسى گەورە و عوسمان و جەعفەر و عەبدوڵا.
5.ئوم وەلەدێک،کە دایکى محەمەدە بچکۆل بوە و ناوى نەهاتووە.
6.اسماء کچى عمیس،دایکى یەحیاو عەوف و دایکى محەمەدى کوڕى ئەبو بەکرە چونکە پێش وەخت چنى ئەبو بەکر بوە.
7.ئوم حەبیب ئەلسەهباء،دەستکەوتى خالیدى کوڕى وەلید بوە لە شەڕى (ئەلرەدە) و عەلى کوڕى ئەبى تالیب لێى کڕیوەتەوەو ،دایکى عومەرى گەورە و رقیە بوە.
8.ئیمامە کچى ئەبى ئەلعەس،(دایکى ئەم ئیمامەیە زەینەبى کچى پێغەمبەر بوە)دایکى محمدى ناوەنجى بوە.
9.ئوم سەعد کچى عروە،دایکى رملەى گەورەیە.
ئەمە جگە لە ژمارەیەک ئوم ولد کە ئەم نەوانەیان بۆ خستوەتەوە،مەیمونە و رملە بچکۆلەو زەینەبە بچکۆلەو کەلسومە بچکۆلەو فاتیمەى ئیمامەو خەدیجەو ئوم ئەلکەرەم و ئوم سەلمەو ئوم جەعفەر و جومانەو ئوم هانى،ئیبن تەیمییە دەڵێ ژمارەى ئەو ئوم وەلەدانە ى کە ژنى على بون چواردە دانە بون ئەشڵێن شازدە بوون وەک ئەلموحب ئەلتەبەرى ئەڵێت.
ئەو سەحابانەى تریش کە مژدەى بەهەشتى بوونیان دراوەتێ:
تەلحەى کوڕى عەبدوڵا 9 ژنى هێناوە.
ئەلزوبێر کوڕى ئەلعەوام 6 ژنى هێناوە،عەبدولرەحمانى کوڕى عەوف 20 ژنى هێناوە.
سەعدى کوڕى ابى الوقس 11 ژنى هێناوە.
سەعید کورى زەید کوڕى عومەر کوڕى نەفیل 31 منداڵى هەبوەو 13 یان کوڕ بون،تەبەرى باسى ژمارەى ژنەکانى ناکات.
ئەبو عوبەیدەى جەراح،پیاوێکى بێ تەماع بوە لە هەموو مەیدانێکدا،تەبەرى تەنها یەک ژنى ناو دەبات کە ئەویش هیندى کچى جابر بوەو 2 کوڕیشى هەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە