دز و منداڵی جاسوس و خائینەکان کەوتونەتە گیانی یەکتر و بۆنی نەوتیان لێدێت

Wednesday, 08/02/2017, 2:11

7553 بینراوە


بەچکە و منداڵی جاسوس و خائینەکانی کورد کەوتونەتە گیانی یەکتر، خیانەت و جاسوسی باوانیان بە خەبات و نیشتیمانپەروەرێتی دەفرۆشنەوە، لەکاتێکدا بۆ خۆیان ئەمڕۆ بوونەتە نەهامەتی و کارەسات بۆ خەڵکی کوردستان، ئەم بێشەرمانە، بزانە چی بە یەکتر دەکەن و هیچیان بۆ یەکتر تیانەهێشتۆتەوە، بۆیە لە لاشەوە پەلاماری کوردستانپۆستیش دەدەن، بڕوانە سەروتارەکەی رۆژنامەی هەولێر.
--------------------------------------
هەڵۆی برایم ئەحمەد لە ترسی بڕیاری دادگا لە سوید هەرچی پارە و سەیارە و ڤیلا و موڵکی هەیە خستویەتە سەر منداڵاکەنی خۆی، بەتایبەتی کاتێک لە دادگا کەیسەکەی بەرامبەر بە کوردستانپۆست دۆراند و نزیکەی ١٢ هەزار کڕۆنی سویدیی قەرزداری کوردستانپۆستە، جگە لە پارەی پارێزەر و دادگا، ئیستا خیشی لێکردووە و زیاتر لە پێنج ساڵە خۆی کردووە بە کەڕەی شەربەت.
بۆ زانیارییتان خولی پێشووتر، هەڵۆ رەش خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبژارد، بەمە ریکلام و خزمەتێکی باشی بۆ مەسعود بارزانی کرد، وای پیشان دا کە ئەم هەڵبژاردن و دەنگدانە دیموکراتییە و بێ غەل و غەشە، بە دوایدا کوردستانی جێهێشت، دوورکەوتەوە و بیدەنگ بوو.
ئیستا هەڵۆ برایم ئەحمەد، کە دەبینێت خوشک و خوشکەزاکانی بوونەتە خاوەنی ملیاردەها دۆلاری دزیی، ئەمیش گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و داوای بەشی خۆی دەکات، کە خوشکە دز و خوشکەزا خائینەکانی دەستیان بەسەردا گرتووە، بەو نووسینەی پەلاماری قوباد دەدات، وەکو هەڵویستیش بە خوێنەری دەفرۆشێتەوە، بۆیە بە پێویستمانزانی ئەو بابەتانەی کە بەدوای ئەو نووسینەدا نووسراون، لێرەدا ریزیان بکەین و لە ئەرشیفی کوردستانپۆستیشدا بیانپاریزین.
لە کۆتاییدا بە خوێنەرە بەڕێزەکانیش دەڵێین، بڕوا بە نەوەی ئەم بێچووە دز و خائینانەی کورد، مەکەن کە ئاوا پەلاماری یەکتر دەدەن، ئەمانیش لە باوانیان باشتر نیین، بگرە خراپتریشن، بۆ چەواشەی خەڵکی ئاوا جارجار پەلاماری یەکتر دەدەن، کاتێک مەترسییەکەش روویان تێدەکات، سەریان لە ژوورە تاریکەکاندا دەردەهێنن و یەکتر دەبیننەوە، ئەمەش رەوشی ئەو خائینانەیە کە لەسەر سفرەیەک نان دەخۆن و لەگەڵ یەکتریشدا شەڕدەکەن، بەبێ ئەوەی ئاگایان لە برسێتی ئەو خەڵکە بێموچە و هەژارە بێت. لە خەڵکیش دەگەیەنن کە ئەم شەڕە بۆ ئەوانە،  ئاگاشیان لەوە نییە نازانن کاتێک رۆژیان هات، چۆن بەرەو رووی دادگای گەل دەبنەوە.


رۆژنامەی هەولێریش وەلامی هەڵۆ دەداتەوە، لە کۆتاییدا پەلاماری کوردستانپۆستیش دەدات، بە جنێوفرۆش ناوی دەبات، چونکە کوردستانپۆست ١٦ ساڵە بەمانە دەڵێت ئەمانە دز و خائین و نیشتیمانفرۆش، ئەو وشانە لای ئەمانە جنێوە، نەک کردارەکەی کە ئەوان پێی هەڵدەستن! ئەوا مێژووش سەلماندی، کە کێ وڵاتفرۆش و جنێوفرۆشە!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە