بۆچی کاک رێبازی حەمەی حەملان لە هەولێر دانیشتووە؟

Friday, 17/02/2017, 22:22

9435 بینراوە


رێبازی حەمەی حەملان وەزیری دەرکراوی دارایی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر  لیستی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرت، ئیستا هانی هانی زۆری لەسەرە گوایە لە ژێرەوە دەستی لەگەڵ پارتییدا تێکەڵ کردووە و ئەمیش وەکو ئازاد جوندیانی بووە بە پیاوی نێچیرەوان. ئەمە تا چەند راستە، ئەوە با کاک رێباز خۆی وەڵام بداتەوە، دەنا بۆ وەڵام وەرگرتنەوە دەیدەینە دەست رۆژانی داهاتوو، بۆیە من لێرەوە راستەوخۆ ئەم چەند وشەیە  ئاڕاستەی ئەو بەڕێزە دەکەم، کە تا زووە خۆی ساغ بکاتەوە، ئەگەر وا نیە  رەتی بکاتەوە، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەم نووسینە قسەی ترمان دەبێت بە تێری و تەسەلی لەسەری دەنووسین، هەرچەندە زۆربەی قسەکان و هەڵسوکەوتەکان بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆن کە ئەم بەڕێزە وەکو ئازاد جوندیانی زەرد هەڵگەڕاوە، بۆیە ئیستا لە هەولێر دانیشتووە و لەگەڵ نێچیردا پەیوەندیی گەرموگوڕ هەیە!.
من گومانم لەوەدا نییە، کە حیزبە کوردییەکان، بە حیزبی دەسەڵات و بە ئۆپۆزیسیۆن و ئیسلامیی و هەموویانەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نابینم، تێکڕا لەناو  یەک سیستەمدا هەڵسوکەوت دەکەن بۆ من وەکو یەکن، ئەم جۆرە کەسایەتییانەش بەرهەمی عەقڵیەتی حیزبە کوردییەکانە و لەشێکی نامۆ نیین لە ناو یەکتردا، کە مۆراڵ و رەوشتیان لە ئاستی بەرپرسیارێتی و هەستی نەتەوەییدا گەیشتبێتە ئاستی بەرپرسیارێتیی و لێپرسینەوە، تا شەرم و شکۆیان هەبێت بۆ داهاتوو، ئەمانە کە شەرم لە رابردوو نەکەن، بۆ داهاتووش هەروا دەبن! ئەگەر بەیانی ببیستمەوە هەموو سەرکردەی حیزبەکان  خۆشیان بە نەوشیروان و عەلی باپیر و بەهادین و  تەنانەت هێرۆ و شاناز و هەموویان ببنە پارتیی زۆر بە ئاسایی وەریدەگرم، ئەوە نەبوو تالەبانی پێش ئەوەی جەڵتە لێی بدات و عەقڵ لەدەست بدات، دەیگوت ئێمە هەڵەمان کرد کە لە پارتیی جیابووینەوە! ئیتر ئەمانەی تر بۆ وا نەڵێن!؟ ئەوانە ئەگەر لە دەرەوەی پارتیش بن، هەر پارتیین، پارتیی بوون رێکخستن نییە، بەڵکو رەوشت و موڕاڵە،  پارتیی بوون خیانەت و وڵاتفرۆشیی و بێشەرەفییە، هیچ کام لەوانەی کە ناوم هێناون ئەو موڕاڵە بەرزەیان نییە، کە لە مانای بەرزی جوانی و رەوشت تێبگەن، ئەوەی کە ئەمانەشی نەبوو، یان هەیبوو لە دەستی بدات، ئەوا خۆی لە ناو پارتییدا دەبینێتە، هەر کەسێک نامەکەی ئازاد جوندیانی بخوێنێتەوە، تێدەگات کە ئازاد بۆچی بووە بە پارتیی، ئەو لە مێژە پارتیی بووە، ئازاد جوندیانی کە یەکێتییش بوو، بەڵام بە ئەخلاق و بە بیرکردنەوە پارتیی بوووە، جیاوازییەکەی ئەوە بووە، کە ئەو کاتە کەمێکی تێدا هێشتووەوە، بەڵام ئیستا شەرمی خۆی شکاند و ئاشکرای کرد. ئازاد جوندیانی لە کۆسرەت و لە شێخ جەعفەر و زۆربەی کەسەکانی تر ئازاتر بوو، ئەوان وەکو ئازاد ئازا نیین، تا زوو رایبگەیەنن و بڵێن ئێمەش ناپاک و خائین و ناپیاوین، هەڵویست وەرگرتن پێش هەموو شتێک ئازایەتییە، ئازایەتیی لە ناو هەگبەی کەسانێکدایە، کە هەڵقولاوی دیاردە کۆمەڵایتییەکان بێت، کە شەرم بەرامبەر بە خیانەت تێێدا شکۆمەند بێت، ترس لە ئاستی ئازایەتیدا چۆک بە مەردی دەدات دەدات، ئەمانە تەنیا ئەو ئازایانتییەیان تێدایە، کە ترسێکیان لە خەڵکی نەماوە، بۆیە هەموو شتێکیان تێکەڵ بە یەکتر کردووە، تا کەس سەری لە پاکی و پیسی دەرنەچێت، لە مانای جوانی و ناشرینی نەگەن، پێشمەرگە و جاش لە یەکتر جیا نەکەنەوە، کاک رێبازیش لەو دیاردەیە بەدەر نیە  کە گومان بخەینە دەرەوەی هەڵسوکەوتەکەی، دەنا کاک رێباز ئیستا لە هەولیر چی دەکات!؟ بۆ لە دیگەڵەوە ناینێرنەوە بۆ سلێمانی، بۆ رێگایان داوە لە هەولێر دایبکوتێت و بمێنێتەوە؟!
کاتێک رێبازی حەمەی حەملان  دەچێت لە بری ماستاوکردن، تابلۆیەک دەدات بە نێچیرەوان، بۆ خۆی ئەمە گومانی زۆرتر دەخاتە سەر کەسێتی رێباز، تەماشای وێنەکە بکەن، هەر لەو کاتەوە من کەسێتی رێبازم ناسی و بە دەموچاوییدا خوێندمەوە، کە ئەمە وەزیرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو  کۆیلەیەکی ئەڵقە لەگوێشە، کەسێکە دەڵێت کاک نێچیر ئامادەم بەم تابلۆیە پەشتەماڵی داپۆشینی عەیبەکانی خۆمت بدەمە دەست! تۆ عەیبم دامپۆشی! رێبازی گۆرانوەزیر دەیەوێت بنی پێی نێچیرەوان لە رێگای ئەو تابلۆیانە بلێسێتەوە و بڵێ من ئەو کەسەم کە دەتوانیت کەڵکم لێوەربگریت و متمانەم پێ بکەیت، بمکەیت بە پیاوی خوت و پرۆژە و داخوازییەکانت بخەیتە بەردەمم، فەرمو لەگەڵتام بۆ تورکیا، هەرچی لیستی رەشی دزیینی خۆتان هەیە بە من خاوێنی بکەرەوە، پێم رابوێرە، قاسەی بەتاڵی بودجەی هەرێم کە هیچی تێدا نییە، بە دەستی من گسکی لێبدە، بە من رابوێرە و ملی من زۆر لەوە ئەستورترە کە تۆ دەیبینیت، من هەرچەندە لە رێگای کاک نەوشیروانە گەیشتم بە مەقامی تۆ، کە مایکرۆفۆنم بۆ ئەو هەڵگرت، سەلماندم کە ئامادەی هەموو ملکەچییەکم، ئیسا لەو زیاتر بۆ تۆ دەکەم.
ئەوە بوو نێچیر ناردییە تورکیا و هەرچی سوکاییەتی بوو پێیان کرد، ئەمیش قبولی کرد، هەڕجی تەوێڵی پیستی بنەماڵەی بارزانی بوو بە خۆی سڕی.
ڕێباز گومانی  زۆری لەسەر کە من لێرەدا ئاماژەی پیدەم، گوایە ئەو کاتەی وەزیری دارایی بوو، بڕێک پارە دیار نەماوە، جەماعەتی گردەکە گومانی زۆری لێدەکەن، بۆیە هانی هانی زۆریان خستۆتە سەر، گوایە لەسەرو دوو سێ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە، ژمارەکە لێکدانەوەیەکی بیرکاریانەیە، واتە ماتماتیکیە، حسابکردنی ئاسانە، کاک رێباز دەبێت وەڵامی ئەو حیسابکردنە بداتەوە، کە ئەو پارە نوقستانە چی لێهاتووە، کەوتۆتە لای کێ!؟
دەڵێن نازەنین خانی دایکی رێباز ئەوەتەی رێببازی کوڕی بووە بە وەزیر، نانی کەوتۆتە نێو رۆنەوە، هەر رۆژەی سەردانی وڵاتێکی ئەوروپی دەکات،  ئەم پارە و پولەی لە کوێ بوو؟ خۆ نازەنین خان مامۆستاش نییە، بەڵکو فەرمانبەرێکی بچوکی قوتابخانەیەکە و موچەکەی دیارە چەندە، ئەگەر وەکو هەموو مامۆستاکان موچەی بۆ حیساب بکرێت، دەبوو چارەکە موچە و بە چوار پێنج مانگ جارێک پارە وەربگرێت، دەبوو ئیستا ئەویش لە دەنگە ناڕازییەکان بوایە هاواری بکردایە بیواتەیە:
دەوڵەتی کوردییم بۆچییە، میللەت هەمووی برسییە!
لە کۆتایی ئەم کورتە نووسینەدا دەمەوێت وەڵامێکی راست و دروست لە کاک رێباز وەربگرمەوە، دەنا لە داهاتوودا ناچار دەبم شڕ و وڕی بکەم. بەتایبەتی ئەو مەسەلەیەش دەبێت ساغ بکاتەوە کە پارەی لە کوێ بوو، وا لە سوید داوای ئیقامەی کاری کردووە، ئەوجۆرە ئیقامەیەش بە کەسێک دەدرێت کە پارەیەکی زۆری دانابێت بۆ کارکردن، ئەمە تا ئیستا ساغ نەبۆتەوە، من بەدواداچوونم لەسەر کردووە لە داهاتوودا لەسەر ئەمەش قسە دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە