بۆ بە هانای تەها ئاغاجانەوە نەچوون؟

Sunday, 19/02/2017, 1:12

3571 بینراوە


تەها ئاغاجانی هونەرمەندی هەست ناسکی بر لەتوانا و بەهرەمەند، راستە خەڵکی شارێکی لاتەریکی زوڵم لێکراوی خانەقینی کوردستان بوو، بەڵام هەموو توانا و کارە هونەری و خزمەتەکانی لە شاری دێرینی هەولێر کرد و، بەخۆی ئەگەر هەمیشە تامەزرۆی بینینی خانەقین بوو بەلام هەولێریشی بە شاری خۆی دەزانی و هەمیشە باسی میهرەبانی و غەریب دۆستی و  دڵ سافی هەولێریانی دەکرد . بەڵی خۆی بە هیج حزبێکەوە وابەستە نەکرد و پشتی بە عەشیرەت و بنەماڵە و پێکهاتە تەسکەکان نەبەست، بەڵام داخەکەم کەس  ئەوە لەبەرچاو ناگرێت کە بەهرەمەندی و توانا و خزمەت بە هەموو رێگەیکەوە دەبێت، نەک تەنها لە رێگە و چاویلکەی حزبەوە تەماشی کار و کردەوەی خەڵک بکەیت  . نابێت  هەڵسەنگاندنی توانا و بەهرەمەندی  و ئاستی خزمەتکردن و هونەردۆستی و بیروباوەری پێشکەوتنخوازی هونەرمەندان بە پێوەری ئایدیۆلۆجی نەخوێنیتەوە .
لێرە من لۆمەی ئەم دەسەڵاتە ناکەم کە تەنها لە زومی حزبەکانەوە تەماشای پێکهاتە و بەهرەو توانای خەڵک دەکات و ئەوەی کەس و عەشیرت و دەنگی زۆری نەبێت پشتگوێی دەخات  وئەوەندە گلەییم لە شاری هەولێر و خەڵکە هاورێدۆستەکانیشی لەوێ  نیە، چونکە تەها زیاتر مەیلی خۆشەویستی راستەقینەی لای خانەقین بوو و سەجان جار باسی ئەمەی کرد و بە خزمەتی هەونەری بۆ ئەو شارە ئەمەی سەلماند . پێش لەوەی لە هەولێر گەشە بە خۆی بدات هەمیشە عاشقی ئاوی ئەڵوەن و پردەکەی خانەقین و مەسفا و کاریز و ئەرکەوازی و مەزرەعە و تۆڵەفرۆش  بوو . داخەکەم ئەو هاورێیانەی لە کاتی تایبەتیدا پێویستیان پیچ بوو، کە لە بانگەشەی حزبی خۆیان قازانجیان لەم هونەرمەندە کرد و بۆ کاری حزبی وەک خانەقینیەک بەکاریان دەهێنا بەر لەوەی هیچ قازانجێکی تایبەتی بکات و تەنها لەبەر خۆشەویستی خانەقین هەموو کارێکی دەکرد و بە لەخۆبوردەییەوە زۆرێک لەو شانۆییانەی تەنانەت بە شێوە زاری خانەقینی پێشکەش کرد و، ئێستا ئەوانەی کە خۆیان بە دۆست و برادەری نزیکی دەازنی ئەندام پەرلەمان و وەزیر و ئەندامی مەکتەبیسیاسی  و سەرکردایەتی و پلە و پۆستی باڵایان لەم دەسەڵاتە تا بیناقاقا گەندەڵەدا هەیە، بۆچی لەم ماوەیدا ئەمان خۆیان قر و قەپیان لێکرد و هیچ کارێکی تەنانەت خێرخوازانەیان بۆ نەکرد کە ئەگەر خەڵکێکی تر و ئەگەر لەشولار ناسک و بێ ...ێک خۆی فرێدایە ماڵەکەیان یان بەتەلەفۆنێک هەزار و یەک هەوڵیان بۆ دەدا، نەک تەنها هەرچیەکی بویستایە بۆی دابین دەکردن . رۆژێکیان پێش ئەوەی ئاوا ئەم نەخۆشیە زۆر زەفەری پیچ بەرێت پێی وتم: کاک عماد ئێمە کوری فەقیرین و هیچ کەس تەنانەت خەڵکە خۆ بە پرۆلیتاریا زانەکەش قەدرمان نازانن لەسەر ئەرزی واقیع، هەرچەند لاف و گەزافی هەژاردۆستی دەکەن، وتی تۆ کوری پیاوێکی حەماڵی شارەخۆشەوەیستەکەیت و بر بە دڵ هیوادارم ئاگات لەخۆت بێت و پێویستیت بەمانە نەبێت . وتی لەبیرت دێت لە پاش راپەرین لە حزبەکەی تۆش نەبووم کەچی لەبەر خاتری ئەوەی فلانەکەس خەڵکی شارەکەمە بە هەموو توانا و ئیمکانیاتی کەمی خۆمەوە هاتم بۆ کەلار و چەندین رۆژ ئەو شانۆگەریەم بۆکردن و دواتر هیچ رێزێکیشیان لێنەگرتم، ئەی دوای رزگاربونی خانەقین بینیت چەند کاری ناوازەم بۆ شارە خۆشەویستەکەم کرد و دواتر پیشتگوێش خرام . بەڵی ئەوەی کردم پەشیمان نیم و بۆ شارەکەم کرد نەک بۆ ئەو کەسانە بەڵام ئێستا بێگانە خاوەن ماڵ و خاوەن ماڵ بووە بە بێگانە .
ئەوەی جێگەی باسە لێرەدا بوترێت، چارەسەرنەکردنی کاکە تەها و کَیان لەدەست دانی لە ئەستۆی خەڵکە بێفەرە خۆپەرست و نامەسئولەکەی شاری خانەقینە پێ ش ئەوەی لەسەرهەر کەس و حزبێکی تر  بێت . دەکرا هەموو یارمەتیەک بدرێت کە شایانی بوو، بەڵام ملی بۆ کەس کەچ نەکردو لا یخۆیەوە دەیوت ئەگەر بیانەوێت یارمەیتم دەدەن، نەبوو بە پیاوی کەس ، باوەری تەنها بە هونەر بوو دوور لە حزب، عیزەتی نەفسی رێگەی نەدا دەمی ببات بۆ هیچ دەسێک، ئاوا بەو حاڵەتەوە بە دەستی نەخۆشیەکی زاڵم ەوەگیانی لەدەستدا و لەوەدەچێت تەنانەت بەرپرسە هاورێکانی سبەی موزایەدە بەسەر پرسەنامە ناردنەکەتەوە بکەن  کاکە تەها . مەرۆن کەس نەروات تەها ئاغاجان رۆیشت و بە دەم بە گلەییەوە لەهەموتان، رۆیشت، بەڵی رۆیشت و لە ناخەوە رقی لێتان هەڵسابوو، تفی و نەعلەتەی لێکردن، بەڵام بە دڵە ناسکەکەی هیوادار بوو کە کەس لەدوای ئەو خەفەت نەخوات و گلەیی لەخۆی نەکات کە بێهەڵوێست بووە وپێش مردنی بەهانایەوە نەچووە . بەڵێ تف و لەعنەت لە بیر و کار و مامەڵەتان لەگەل تەنانەت کەسە نزیەکانیشتان، ئەگەر هاوکوف و هاورا و هاوحزبی و هاوکوتلەتان نەبێت تەنانەت نایناسن، تف لە ئەخلاق و بیرکردنەوەتان و تف لە بێ ئەمەکی و رق و کینەتان ،کەچی لە لاف و گەزافی راگەیاندن و موزایەدە کردندا کەس بەرتانناگرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە