ئەم تاوانبارانەش بناسن، کە جارێ هیچ نیین، بەڵام تاوانی گەورە ئەنجام دەدەن

Wednesday, 22/02/2017, 22:36

9038 بینراوە


بنەماڵەیەکی کوردی ڕۆژهەڵات کە ماوەیەک پێش ئێستا کوڕەکەیان لە لایەن حەسەین یەزدانپەنا کە خاوەنی پارتی ئازادیی کوردستانە دەستگیرکراوە و دواتر کوشتوویانە. 
ئێستا ئەم بنەماڵەیە داوا لە مەسعود بارزانی دەکەن فریایان بکەوێت، چونکە کچێکی هەمان بنەماڵە کە دەیویست سەردانی براکەی بکات لە لایەن چەتەکانی حسەین یەزدانپەناوە گیراوە و ئازادی ناکەن.
حسەین و حەسەن ناسراو بە (سمکۆ) یەزدانپەناە کە کوڕی عومەرە سووری نەوبەهارن ماوەی چەند ساڵێکە لە باشووری کوردستان دەیان جینایەتیان لە دژی کوردانی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان ئەنجامداوە. سمکۆ دەستدرێژی کردۆتە سەر دەیان ئەندامی بنەماڵەی ڕۆژهەڵات کە ڕوو دەکەنە باشووری کوردستان و حسەینی برا گەورەشی بە هەمان شێوە دەیان و بگرە سەدان جینایەتی دیکەی کردووە و وەک نموونەی پێش ئەم ڕووداوەش کوشتنی سێ ڕۆڵەی کوردی خەڵکی ناوچەی ئیلام بە تۆمەتی ئەوەی یەکێکیان ئەوانی دیکەی کوشتووە و لە ڕاستیدا هەر خۆی ئەم سیناریۆیەی درووست کرد و ئێستاش ئەم ڕووداوە قێزەونە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هاوکاری بەرچاوی ماددی و مەعنووی دەکرێت.
" شایانی باسە پێشتر حسەین یەزدانپەنا سووکایەتی بە یەکێک لە کەسایەتیەکانی تەریقەتی نەقشبەندی بە ناوی شێخ ئەحسەن کردووە و ناوبراویش لە دادگای سلێمانی شکاتەکەی بەرز کردۆتەوە و تۆمەتبەرەکانیش بە شێکی زۆریان بە پلانی بنەماڵەی یەزدانپەنا هەڵاتوون بۆ ئۆرووپا و لەوانە سەلاح عەباس زادە ناسراو بە ڕزگاری خەرمان و تەها جەدکارە ناسراوە بە شەماڵ حەساری کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان داوای پەنابەرییان کردووە.
------------------------------------------------------
هەواڵەکە:

ڤیدیۆ، داواكاری باوك و دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌‌كی شه‌هیدی روژهه‌ڵات له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و كاك مه‌سعوود بارزانی

ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. پاش ئاگاداربوون له‌و هه‌واڵه‌، بنه‌ماڵه‌ی ساكۆ پێوه‌ندی به‌ پارتی ئازادییه‌وه‌ ده‌گرن و له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌

sarko-mahan

كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌یان له‌ گرتووخانه‌ ئازاد ده‌كرێ. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌، پاش یه‌ك مانگ پارتی ئازادی ڕایگه‌یاند كه‌ ساكۆ له‌ ئاكامی هێڕشی بۆمبه‌یی داعشه‌وه‌ شه‌هید كراوه‌. گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌‌، ته‌نیا بۆ داپۆشینی كرده‌وه‌یه‌كی جێی گومانه‌وه‌ بێ‌ كه‌ دوور نیه‌ ده‌ستی نێوخۆیی تێدا هه‌بێ. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا خووشكێكی ١٣ ساڵانه‌ی ساكۆ به‌ ناوی ماهان حوسه‌ینی كه‌ بۆ سه‌ردان چووبوو بۆ لای براكه‌ی، له‌ لایه‌ن پارتی ئازادییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ماهانیش به‌ ده‌ردی ساكۆه‌وه‌ بچێ.

ئێستا باوك و دایكی ساكوی شه‌هید و ماهانی به‌ند كراو كه‌ خه‌ڵكی سه‌قزی روژهه‌ڵاتی كوردستانن له‌ په‌یامێكی ویدیویدا له‌ سه‌ر گوری كوره‌كه‌یان داوا له‌ رێزدار كاك مه‌سعود بارزانی سه‌روكی هه‌ریمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تاكو كچه‌كه‌یان به‌ ده‌ردی كوره‌كه‌یان گیروده‌ نه‌بووه‌ پارتی به‌ ناو ئازادی كوردستان پیلانیكی هاوشێوه‌ی كوره‌كه‌یانی بۆ دانه‌رشتوه‌ یارمه‌تیده‌ریان بن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان بۆ باوشی دایك و باوكی.

دایك و باوكی ساكوی حسه‌ینی شه‌هید دەڵێن:  ماهان حسه‌ینی سێزده‌ ساڵی دیلە له‌ ده‌ستی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا

سەرچاوە:
http://peshmergekan.com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە