یەکێتی، بەدەستی دوو، لە تورکیا دەبێت بۆ بەیعەتدان بە خەلیفە!

Wednesday, 01/03/2017, 20:16

3699 بینراوە


- هەموو ئەوروپا ، ئەردۆگان بە خەلیفەی داعش و تورکیا بە میحوەری ئیرهاب دادەنێت
- یەکێتی تازە بەتازە ، دەچێتە ژێرباری دەولەتێکی ئیرهابی ئیخوانی!.
پێشتر باسمان لەوەکرد کە پارتی تەنگەتاو بووە ، کاتی بەدەست نەماوە تا یەکێتی پەلکێشی ناو ئیتفاقییەیەک بکات بۆ ئەوەی شەرعیەت بدەن بە بوونی تورکیا لە زۆنی زەرد و شەرکردن لە دژی گەریلا.
ئەم پیلانە هی تورکیا بوو ، پارتی سەرنەکەوت لە جێبەجێکردنی، بەڵام هۆکارگەلێک لە ناو خودی ستراکچەری یەکێتی ئەو پیلانەی دواخست .
دوای بانگهێشتکردنی سەرۆکی پارتی و تووڕەبوونی ئەردۆگان (پرۆتۆکۆڵی بردنەکەی بۆ تورکیا ئەوەمان پێدەلێت) ، ئیستا پیلانەکە بە شێوەیەکی دیکە و بە فەرمانێکی سوڵتانی دارێژراوەتەوە.
بانگهێشتکردنی دەسترۆیشتوانی یەکێتی لە گەڵ پارتی بۆ ئەوەی لەسەر دەستی دەوڵەتی تورکیا لە پایتەختی خیلافەت ، رێککەوتنێک ئیمزا بکەن:
١- دان بە بوونی هێزە داگیرکارییەکەی تورکان بهێنن .
٢- داوا لە تورکیا بکەن ، پارتی ویەکێتی بەیەکەوە، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بمێنێتەوە لە زۆنی زەرد و هەندێ سەربازگەش لە زۆنی سەوز بکرێتەوە .
٣- هەردوولا ئامادەیی خۆیان نیشان بدەن بۆ شەرکردن لەگەڵ گەریلا.
٤- وەستاندنی پرۆژەی رااکێشانی هێلی نەوتی کەرکوک-ئیران.
نەرم نواندنی ناوەندی بڕیار بۆ نزیک بوونەوە لە بالی دەستڕۆیشتتووی ناو یەکێتی ، پیلانی B یە لە پێناو یەک گوتاری یەکێتییە لەگەڵ تورکیا لە رێگای پارتییەوە.
نەخشە رێگا گوماناوییەکە و وەهمییەکە بۆ گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و بنکە جەماوەرییەکەی یەکێتییە.
ئێستا یەکێتی لە رۆژانی دادێ ، دەچێت بەیعەت بۆ خەلیفە ئەردۆگان نوێ دەکاتەوە ، وەک پیلانەکە دارێژراوە ، بەیەکەوە لەگەڵ پارتی وەک جاری جاران بە هەندێ دەستکەوتی مادیی تەنگ ، دەکەونە پێش سوپای داگیرکەری کوردستان بۆ لێدانی گەریلا .
لە لایەکی دیکەوەش ، تورکیا دەیەوێت لە رێگای یەکێتییەوە ئەو پرۆژەی حکومەتی ناوەند بۆ راکێشانی بۆری نەوتی کەرکوک -ئێران بوەستێنێت، چونکە وەک دەزانرێت ئێستا تەواوی نەوتی کەرکوک ، تورکیا لە رێگای پارتییەوە، دەستی بەسەرداگرتووە و بۆ مەجهودی حەربی دژی گەریلا و رۆژئاڤا بەکاری دەبات.
ئەوەی سەرەوە باسمان لێوەکرد، تەواوی پیلانەکەیە ، ئایا دەنگە وڵاتپارێزەکانی ناو یەکێتی بەم پیلانە چەپەڵەی تورکیا رازی دەبن و، دەچن بەیعەت بۆ خەلیفە ئەردۆگان نوێ بکەنەوە؟!.
ئەم پرسیارە رۆژانی دادێ ، وەڵامەکە وەردەگرینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە