خۆرهه ڵات و تینوێتی خوێن ڕشتن..!

Tuesday, 28/03/2017, 21:44

2335 بینراوە


خۆرهەڵات به هۆی په یوه ست بوونی ،به چه مکی هێزه وه وبینینی هه مووشته کان وپێوانه کردنیان به وه ی تاچه ند خاوه نداری ده کات ،بووه ته خاوه نی عه قڵیه تی سادیزم و هه میشه ده یه وێت له ڕێگه ی توندوتیژی و ئازاره وه خۆی بسه پێنێت.
که لتوری په روه رده کردن ،له ناوخێزانی خۆرهەڵات دا به پێدانی ده سه ڵات، به ره گه زی نێرو هاندانی بۆسه پاندنی ده سه ڵاتی خۆی به سه ر ره گه زی میینه ی ناوخێزان و ئازاردانیان .هه رله ته مه نی منداڵیه وه ئاشنایان ده که ن به عه قڵیه تی خۆسه پاندن و به کارهێنانی هێز بۆئازارگه یاندن به هه موو ئه وانه ی خواسته کانی جێ به جێ ناکه ن.ئه م تاکه نێرینه یه به هۆی ئه وپه روه رده یه وه ده بیته که سێکی توندوتیژ،له گه ڵ گه وره بوونی دا ئاسته کانی به کارهێنانی توندوتیژی گه شه ده کات و وه سیله کانی توندوتیژی ،له به کارهێنانی ده سته وه ده گۆڕێ بۆ وه سیله بره رو بکوژه کان.
گه یشتن به به کارهێنانی وه سیله ی کوشتن ،له لای نێرینه ی خۆرهەڵاتی ده بێته شانازی وهه ستکردن به باڵادەستی و پاڵەوان وشه هامه ت وپیاوه تی.
کاتێک که سێک ده کوژێت ناوبانگ په یداده کات و ده بێته خاوه نی کۆمه ڵێک پیاهەڵدانی،وه ک ئازاو قاره مان و چاونه ترس.زیاتر هانی ده دات په یوه ست بیت به فه لسه فه ی خوێن ڕشتن و له ناوبردن ،بۆیه داده بڕێت له هه موو هه ستێکی ئینسانی و ده بێته تینووی خوێن و کاری ده بێته کوشتن و له ناوبردن.
بۆیه ده بینین کۆی ده سه ڵاته کانی خۆرهەڵات خاوه نی گروپێکی پیاوکوشتنن،که کاریان کوشتن وله ناوبردنی ئه وتاکانه یه که خاوه نی بۆچوونی جیاوازن،له پیاوه کانی ده سه ڵات.
ئه وگروپه هه موو شتێکی بۆدابین کراوه و ژیانیشی پارێزراوه ،تائه وکاته ی کاریان پێیه تی.
به جیاله وه ی که سه کانی ناو ئه وگروپه کار بۆحاکمان دەکه ن،هه ندیک جار له پێناو خۆشیاندا ئینسان کوژی ده که ن.به تایبه ت ئه گه ر تاکێک سه رپێچی له قسه کانیان بکات ،له وکاته دا هه ست به له ده ست دانی شه هامه تیان ده که ن و ئه وتاکه له ناو ده به ن ،دڵنیان له وه ی ده سەڵات سزایان نادات.
هەمووئەوتاکانەی لەلایەن سەرانی مافیای کوردو،هەردووبنەماڵەی هۆڤی بارزانی و تاڵەبانی یەوە تیرۆرکراون ،لەڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی ،یەکەسیش لەتاوانبارانی ڕاستەقینە ،نەک سزانەدراون و بەڵکو دەستگیریش نەکراون و پارێزراون پاداشت کراون .
په روه رده کردنی گروپه کانی کوشتن و داپۆشینی تاوانه کانیان ،له کۆمه ڵگا تۆتالیتارودیکتاتۆره کاندا.گه یشتن بووه به بێده نگ کردنی کؤمه ڵگاو به رهه مهینانی ترس و بیده نگی.
بۆیه ده بینین ده سەڵاتەکانی کۆمە ڵگاکانی خۆرهەڵات به گشتی کار له سه ر به رهه مهێنانی ترس و بێده نگی ده که ن ،له ڕێگه ی کوشتن و له ناوبردن،ئه مه ش وایکردووه ترس و بێده نگی ،وه ک مۆته که یه ک تاکه کان داگیربکات و به رده وام له دڵه راوکێ دا بژین و نه توانن ده سه ڵاته کان بگۆرن.
کۆمەڵگای کوردیش ،وه ک کۆمه ڵگایه کی خۆرهەڵاتی و خاوه نی عه قلیه ت و فه لسه فه ی سڕینه وه وخوێن رشتن ،خاوه نی هه مان گروپی کوشتنی ئینسانه کانن و به ئاره زووی خۆیان کاری ئینسان کوژی ده که ن و له سه روو یاساو لێپرسینه وەوە ن.
ئەمەجگەلەوەی وەی خاوەنی سەدان ئینسان کوژن بۆتۆقاندنی هاوڵاتیان و ،لەناوبردنی هەردەنگێکی ناڕازی و هەرکاتێک بیانەوێت ئەنجامی دەدەن،دواتریش لەڕێگەی کۆمەڵێک بەناو نووسەرو خاوەن بڕوانامەی علوج دەکەونە پاساو هێنانەوە بۆ کارە دڕندەکانی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی و شەرعیەت دان بەتیرۆر ،وەک لەماوەی حاکمیەتی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی دا بینیومانە ،هەرکاتێک نووسەرێک ،ڕۆژنامەنووسێک ،چاڵاکوانێکی سیاسی تیرۆر دەکەم ،ئەم علوجە بەناو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسە خاوەن بڕوانامە علوجانەی قبوڵ خاصی دیوانی زانکۆکانی کوردستان ،دەسەڵات بە حەق دەزانن و تیرۆر کراو بەناحەق و تیرۆر کردنەکەی ،لەلایەن دەسەڵاتەوە بەڕەوادەزانن ،لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لەدزی وگەندەڵی و تاوانەکانی سەرانی مافیای کوردایەتی گرتووە.
ناکرێت چاوه ڕوانیه ک ،له تینوانی خۆێن بکه ین بۆئە وه ی ده ست به رداری ئینسان کوژی بن ،یاخود باوه ڕبه سیناریۆ گا ڵته جاڕیه کانیان بکه ین ..
خه ڵکی کوردستان ده بێت ،له ڕێگه ی شۆڕش و ڕاپه رینه وه کۆتایی به سه رانی کوردایه تی و عه قڵیه تی خوێن ڕشتن و کوشتنی ئینسانه کان بهێنریت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە