پارتى سیاسەتەكانى یەكێتى ئا‌ڕاستە دەكات

Wednesday, 12/04/2017, 19:20

2506 بینراوە


ئەو بالَبالَێنەى كە لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا هەیە هەمیشە لە لایەن پارتییەوە بەكار هێنراوە بۆ بەدەست هێنانى ئەو ئامانجەسیاسیانەى كە هەیەتى، بۆیە دروستكەرى ب‌ڕیار لەناوپارتى دیموكراتى كوردستان سیاسەتەكانى خۆى بەرامبەر یەكێتى لە سەر ئەو بنەما دروست كردووە كە بە هەرشێوەیەك بێت  بارودۆخى ناو یەكێتى بەشلۆقى و ناجێگیرى  بهێلَرێتەوە لە پێناو ئەوەى كە یەكێتى و بەو شێوەیە ئاراستە بكات كە لە گەلَ بەرژەوەندیەكانى پارتى دەگونجێت. 
 پارتى لەدواى دروست بوونى ئۆپۆزسیۆنێكى بەهێز لە هەرێمى كوردستا كە مەبەستمان سالَى (2009)یە  دەستى كرد بە دا‌ڕشتنى سیاسەتێك بە مەبەستى ئا‌ڕاستەكردنى یەكێتى بۆ بە دیهێنانى بەرژەوەندیەكانى.
ئەكرێت بلَێن كە پارتى سەر كەوتوو بووە لە سیاسەتى ئاراستە كردنى یەكێتى، چونكە بەوشێوەیەى كە خۆى مەبەستیەتى توانیویەتى  لە زۆر بەى بارودۆخە سیاسیەكاندا
 یەكێتى ئاراستە بكات . 
 لێرەدا  چەند نمونەیەك دەخەینە ‌ڕوو سەبارەت بە ئاراستە كردنى یەكێتى لەلایەن پارتیەوە ،ئەكرێت در ێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكایەتى (مەسعود بارزانى) لە سالَى (2013) بە گرنگترین خالَى ئاراستە كردنى یەكێتى دا بنێین لە لایەن پارتیەوە،  لەبەر ئەوەى لەو كاتەدا هەموو یەكێتى ئەو‌ڕاستیەیان دەزانى كە ئەمە كارێكى نایاساییە بەڵام بەهۆى ئەوەى كە پارتى تواناى  ئاراستەكردنى سەر كردایەتى یەكێتى هەبوو،  پێكەوە ماوەى (2) سالَ سەرۆكایەتى بارزانیان لە پەرلەمان درێژكردەوە.
 بەكۆتایهاتنى ئەم (2) سالَ درێژكردنەوەى ماوەی سەرۆكایەتى هەرێم یەكێتى وەك پارتێكى سیاسى نەیتوانى رێگربێت لە بەردەم مانەوەى بارزانى لە پۆستەكەیدا، وە هەروەها هەندێك لە بەر پرسانى ئەم پارتە لە سەر ئاستى باڵا  تاوەكو ئێستاش وەك سەرۆكیكى شەرعى تەماشاى بارزانى دەكەن.
 كاتێك بزووتنەوەى گۆ‌ڕان رێكەوتنى لە گەلَ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەست پارتى لە رێگەى شانە نوستوەكانى خۆیەوە لەناو یەكێتى دەستى كرد بە هێرشكردنە سەر گۆران و ئەو رێكەوتنە، بۆیە رێكەوتنى نێوان گۆ‌ڕان و یەكێتى  لە چوار چێوەى حیبرى سەر كاغەز مایەوەو  نەچووە بوارى جێبەجێكردنەوە.
 ئێستاش پارتى دیموكراتى كوردستان دەیەوێت جارێكى تر شانە نوستووەكانى خۆى لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكار بیەنێتەوە دژى ئەو سەر كردەو پلە باڵانەى كە لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستانن و دەیانەوێت ئەم پارتە بەرەو ئەوە ئاراستە بكەن كە بكەوێتە دژایەتى بەرژەوەندیەكانى پارتى.
 لەپالَ ئەوەى كە پارتى بەبەرنامە كار لە سەر دروست كردنى پشێوى دەكات لەناو یەكێتیدا وە مەبەستیەتى یەكێتى وەك پارتێكى لاواز بمێنێتەوە بۆ ئەوەى كە بەردەوام بێت لە سەر ئاراستەكردن و بەكارهێنانى.
 لەراستیدا ئەو پەرتەوازییەى كە ریزەكانى یەكێتى  گرتۆتەوە لە سەر ئاستى بەرز شانسى ئەوەى داوە بە پارتى كە بەوشێوەیەى خۆى دەیەوێت یارى بەچارەنوسى یەكێتى  بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە