ڕیفراندۆم و دەنگدان بەکۆیلەیەتی بەردەوام

Saturday, 15/04/2017, 19:29

2720 بینراوە


ماوەیەکە بنەماڵەی مافیای بارزانی و کۆیلەکانی ،لەناوبنەماڵەی مافیای تاڵەبانی خەریکی سیناریۆو یاریەکی ترسناکن ،لەسەر ژیان و قوتی خەڵکی کوردستان و درێژکردنەوەی دەسەڵاتی هۆڤیانەی خۆیان ،لەڕێگەی گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و بەردەوامی دان بەکۆیلەکردنیان.
هەرکاتێک سەرانی مافیای کوردایەتی دووچاری ناڕەزایەتی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەبنەوە بەهۆی گەندەڵی دزی و داوێن پیسیەکانینان و دەستگرتن بەسەر تەواوی مافەسەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان .لەدابین نەکردنی ئاو و کارەبا و مووچە و ،بەئاشکرا دزینی قوتیان و سەرباری خوڵقاندنی کەشێکی نائارام و تۆقێنەر بۆ هەموو ئەو تاکانەی ،کەدژی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی ئەو دووبنەماڵەمافیایە قەراریان گرتوەو ناچینە ژێرباری سیناریۆکانی ئەو دەسەڵاتە مافیاگەریەوە ،هەوڵی شکاندنی کەسێتی و ڕاونان و تیرۆر کردنی دەدەن .
میژووی دەسەڵاتی ئەو دووبنەماڵە مافیایە تەژیە بە کوشتنی ئینسانە ئازادی خوازو شەریفەکانی کۆمەڵگاو کپکردنی هەردەنگێکی نەخێر بەڕوویاندا.کاتێکیش کوشتن و ئەتککردنی کەسێتی و ڕاوونان  ناتوانیت بەر بەشەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بگرێت بەرامبەر بەهەموو ستەمەی بەدەست ئەو دووبنەماڵە مافیایەوە دەیچێژن ،ئەوا دەست بۆ سیناریۆی گاڵتەجارانە دەبەن دەیانەوێت ،لەوڕێگەیەوە زنجیری کۆیلەیەتی  لەملیان تووند دەکەنەوەو ،پەنابۆ بزواندنی سۆزی خەڵکی کوردستان دەبەن ،بەناوی ئاڵاو سەربەخۆیی و دەوڵەت و کۆمەڵێک قسەی پڕوپوچ و بێمانای تر ،کەمەگەر گەمژەو نەزانەکان بە و گاڵتەجاری و سیناریۆیانەی سەرانی مافیای کورد فریوبخوات و بەو سیناریۆیانە باوەڕبکات و دڵخۆش بێت.
تازەترین سیناریۆی کۆمیدی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی ،کەسەدان ملیار دۆلاری ،لەقوتی خەڵکی کوردستان دزیوەو ،خۆشگوزەرانی خۆی و بنەمالەکەی دابین کردوەو بانکەکانی خۆرئاوای پێ ئاوەدانکردوەتەوە ،بەهاوکاری کۆمەڵک کۆیلە .لەناو بنەمالەی مافیای تاڵەبانی دەستیان بۆ سیناریۆیی ڕیفراندۆم و گەوجاندنی خەڵکی کوردستان بردوە ،گوایە ئەم مافیایە دەیەوێت دەوڵەت دروست بکات .
لەمێژوو داهیچ سەرکردەیەک ،کەخیانەتی لە خەڵک و نەتەوەکەی کردبێت ،هەرگیز ڕووی نەهاتوە باسی دروستکردنی دەوڵەت بکات ،جگە لە مەسعودی گەورەمافیاو خەڵکی گوێی لێبگرێت و میدیاو بەناو ڕۆژنامەکان بەخۆیە مەژغوڵ بکات و قسە بێتامەکانی بڵاو بکەنەوە لۆبی بۆبکەن .
لەجیاتی ئەوەی میدیاو بەناوڕۆشنبیرەکان کاریان ئەوەبێت ،بەخەڵکی کوردستان بڵێن بە سیناریۆی ئەم پیاوە بچوکە فیریوو مەخۆن و بەڵکو وەرنە مەیدان بۆدادگایی کردنی ،لەسەر تاوان و دزیەکانی بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان
،گێڕانەوەی ئەو هەموو ملیارە دۆلارەی خۆی و بنەماڵەکەی دزیویان ،بەڵام کۆمەڵگایە خاوەنی بڕیار و یادەوەری نەبێت ،بەدڵنیایی هەرگیز نایەتەدەنگ و کۆتایی بە مێگەل بوونی خۆیی بهێنێت و خائین و گەندەڵ دەکاتە خاوەنی خۆیی و وەک میگەل ملکەچ دەبن و دوایی سیناریۆگاڵتەجارەکانی سەرانی مافیاو گەندەڵ و تاوانبار بەمافەکانیان دەکەن و قبوڵی هەموو کۆیلەیەتی و ملکەچ بوونێک دەکەن .
دەبێت خەڵکی کوردستان باش لەوە تێبگەن ئەم سیناریۆی ڕیفراندۆمەی مەسعودی مافیا بەهاوکاری باڵەکەی سەربەخۆی ،لەناوبنەمالەی مافیای تاڵەبانی دەیەوێت ،خۆی بێبەری بکات ،لەهەموو ئەو تاوانانەی ٢٦ ساڵە دژتان ئەنجامی دەدات و هەموو تان دەکاتە هەلەکە سەما بەناوی سیناریۆیی رێفراندۆم و دواتر لەیاریەکا دا هەمووتان دەفرۆشێت ،بەووڵاتانی دراوسێ و خۆی دەکات بەخاوەنتان و ملکەچی خواستەکانی خۆی بنەماڵەکەیتان دەکات و ،لەوڕێگەیەوە دەیەوێت شەرعیەتی هەتا ..هەتایی بدات بەحاکمیەتی خۆی بەسەرتاندا و بەدنیاش بڵێت ،ئەوەتا خەڵکی کوردستان منیان دەوێت .
بۆیە کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان شکست بەو سیناریۆگاڵتەجاڕیەی دەسەڵاتی بنەماڵەی مافیای بارزانی بهێنن و ،لەجیاتی بەژداری لەو گاڵتەجاریە دا ،بەدەنگی بەرزو لەڕێگەی شەقامە دژی ئەو گاڵتەجاریە بوەستنەوە و داوای دادگای کردنی بکەن و ریفراندۆم بگۆڕن بۆ بەسزاگەیانی سەرانی مافیای هەدووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و زینجیری کۆیلەیەتی و بپچڕیین و واز لەمێگەل بوون بهێنن و بێنە مەیدان بۆگەیشتن بەمافەکانتان و گەیشتن بەئازادی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە