بۆ ئۆردوگان دەیەوێ سیستمی پەرلەمانی بگۆڕێت بۆ سەرۆکایەتی ؟

Wednesday, 19/04/2017, 22:52

3242 بینراوە


ڕۆژنامەی ( زمان ) ی تورکی ئەنوسێ :  سەرۆک وەزیرانی تورکیا بن علی یلدریم بە ئاشکرا ڕایئەگەیەنێ  : (  ئامانجمان لە گۆڕینی   دەستور و سیستمی پەڕلەمانی  بۆ سەرۆکایەتی  ئەوەیە ئۆردوگان لە مەترسی ڕزگاربێت )
هەروەها لە کەناڵی ( خبر ترک ) ئەڵێ : ( ترسی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن دەست و پێی مرۆڤ ئەبەستێ و هێزی ئیش و کاری نامێنێ ، لەبەر ئەوە هەوڵ ئەدەین سەرۆک کۆمار لەو مەترسیە ڕزگارکەین ) 
ئەم لێدوانانە ئەوە ئەگەیەنێ ، گۆڕینی دەستور و سیستمی سەرۆکایەتی ، ئۆردۆگان لە هەمو بەرپرسیاریەک قوتار ئەکات بۆ ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون ، لە مەسەلەی گەندەڵی و بەرتیل خواردن لە ٢٠١٣ ، وە ئەو هەوڵی کودەتا شکست خواردوەی لە ٢٠١٦ ڕوی دا
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هۆشداری ئەوە ئەدەن ، ئەم گۆڕنکاریانەی لە دەستورا ئەکرێت ، دەسەڵاتێک ئەدا بە ئۆردۆگان ، سوڵتانەکانی عوسمانی نەیانبوە ..وە لە هەمو لێکۆڵینەوە و ئەگەری دادگایی کردن ئەیپارێزی ..
لایەنگران و بەرپرسانی حزبی عدالە و تەنمیە بەرگری لەم گۆڕانکاریە دەستوریانە ئەکەن ، بە بەهانەی ئەوەی گوایە وڵات لە هەرج و مەرج ئەپارێزی و بارو دۆخی وڵات جێگیر ئەکات ..........
رۆژنامەی ( واشنتۆن تایمز ) ئەنوسێ : ( پێویستە ئۆردۆگان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دا دادگایی بکرێت )
ڕۆژنامەی ( زەمان ) ی تورکی لە ( واشنتۆن تایمز ) ەوە نوسینێکی ( احمد یایلا ) نەقڵ ئەکا ، یایلا خاوەنی کتێبی (( خەلافەتی تۆقاندن :  چیرۆکی هەڵاتوانی ناو  داعش  )) کە تازە دەرچوە .. وە یایلا سەرۆکی بەشی مکافحە ی ارهاب بوە ، لە بەریوەبەرایەتی دایرەی ئاسایشی ( شانلی ئۆرفا ) ،  لە نێوان ٢٠١٠ تا ٢٠١٣
یایلا لەو نوسینەدا ئەڵێ : ئۆردوگان بەرپرسی سەرەکیە لە کارە تۆقێنەرەکانی داعش ، وە گرێبەستی فرۆشتنی نەوت ی لەگەڵ داعش جێبەجێ کردوە ، پێویستە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دا دادگایی بکرێت ، بۆ ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داون .ئەم نوسینەی یایلا کە سەدایەکی گەورەی هەبو لە رای گشتی جیهان دا . باس لەوە ئەکات : ئۆردوگان چاوی لەوە پۆشی تورکیای وەک پێگە و دەروازەیەک بو بۆ هێرشەکانی  داعش ، وە بازرگانیی نەوتی لەگەڵ گروپە ئیرهابیەکانا ئەنجام دا لە سوریا و عراق ، ئۆردوگان باش ئەزانێ ئەم تاوانانەی بەسەرا تێناپەڕێ بۆیە هەوڵێکی شێتانە ئەدا بۆ استفتای ١٦ ی نیسان ، تا بێتە خاوەنی حەسانەی یاسایی ..
ئۆردوگان هەڵەیەکی گەورەی کرد لە ٢٠١١ دا ئەیویست دەسکەوتی گەورەی سیاسی بەدەس بێنێ و پێگەی تورکیا بەهێزکات بە هۆی قەیرانی سوریاوە ، سەرەتا ئەیویست ڕژێمی سوریا بگۆڕێت ، پاش پەلاماردانی کورد لە لایەن داعشەوە ویستی شەری کوردەکانی لایەنگری پ ک ک لە رۆژاوا بە داعش بکات . بۆ خۆ دزینەوە لە کۆمەڵێک تاوان وەک :
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ناوەندی مکافەحەی ارهابی ئەکادیمیای سەربازیی امریکی بڵاوی کردۆتەوە ئۆردوگان ڕێی بە (٢٥) هەزار داعش داوە لە تورکیاوە بپەڕێنەوە بۆ سوریا و عراق ، بۆ پەیوەندی کردن بە داعشەوە ..
هەندێ یەکەی مخابەراتی تورکیا چەک و تەقەمەنیی ڕادەستی داعش و قاعدە ئەکرد ، کاتێ دو شاحنە ی بارکراو بە چەک و تەقەمەنی سەر بە موخابەرات نزیک شاری ئەزنەی تورکیا گیرا ، دەرکەوت توریا چۆن دەستی بە داعشەوەیە ..
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێخراوی  car  مانگی ١٢/ ٢٠١٦ بڵاوی کردۆتەوە ، ڕێخراوێکی لێکۆڵینەوەیە یەکێتی ئەوروپا خەرجیی ئەکێشێ ، بە دوای سەرچاوەی ئەو چەکانەیا ئەچێ داعش بە دەستی دێنێ ، تورکیا یەکەم سەرجاوەی چەکی تەقلیدیە بۆ داعش ، وە تۆڕێکی کڕین سەر بە داعش لە تورکیا کارئەکەن بۆ دابین کردنی پێویستیەکانی داعش و گواستنەوەی ئەو کەل و پەلانە بۆ عراق و  سوریا ..
احمد یایلا وەک بەرپرسێکی امنی باس لەوە ئەکات خۆی ئەرکی پاسەوانیی داعشە بریندارەکانی پێ سپێرراوە لە خەستەخانەکانی تورکیا ، لەسەر ئەرکی حکومەت چارەسەر کراون ...
کاتێ نامە الکترۆنیەکانی برات البیراک وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکان و زاوای اردوگان  ئاشکرا بو ، دەرکەوت بازرگانیی نەوت لەگەڵ داعش ئەکات بە حەواڵەی نایاسایی ، لە ڕێێ کۆمپانیاکەیەوە  پاوەر ترانس ( power trans  ) ، قەبارەی ئەو بازرگانیە بە شێوەیەک فراوان بو ڕۆژی ٣ ملیۆن $ دەسکەوتی داعش بو ..
ئۆردوگان لەم ڕاپرسیەدا بە ( % ٥١ ) ی دەنگەکان توانی ،  گۆڕانی دەستور بەدەست بێنێ ، ئەو لە %٤٩ یەی دەنگی پێ نەداوە زۆربەی لە شارە گەورەکانی  استنبوڵ و ئەنکەرە و ازمیر ە ، واتە کۆمەڵگای هوشیار و ڕۆشنبیر دەنگی پێ نەداوە ، لە ڕوانگەی هەستکردن بەو مەترسیەی ئۆردوگان ئەبێتە دیکتاتۆر ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە