چەند جۆرێک لە بونەوەر لە کەوندا (بەشی دوو)

Saturday, 29/04/2017, 16:16

5740 بینراوە


باڵندە ڕاستیەکان و هەنگەکان
ئەم بیرکردنەوەیە کەمێک زەحمەت دەبێت بۆ زۆرێک لە ئێمە کە باوەڕی پێ بکات، بەڵام لە راستیدا بە بێ ئەم جۆرە بونەوەرانە بۆی هەبوو ئێمە بونمان نەبێت.
ئەوان زیاتر دروستکەری ئێمە نین وەک لەوەی کە هەنگ گوڵ دروست دەکات،
بەڵام بە بێ هەنگ  کە هەڵاڵە دەگوێزێتەوە گوڵ بونی نابێت، بەم جۆرە گەردون دەورانی ژیانی تێدا دروست دەبێت و بەردەوامی دەبێت.
نەک تەنها بۆ گوڵ و حەشەرات بەڵک و بۆ بونەوەرە زیرەکەکانیش هەمان پرەنسیپە هەیە لە گەردوندا، بەم جۆرەش دەتوانیت پەیوەندی بونەوەرەکان بە مۆرڤەوە ببەستیتەوە.
ئەوان هەموو یەکن
وەک کۆمەڵ ، ئەم بونەوەرانە کۆمەڵێک نین پێک هاتبن لە تاک ، بەڵک و کۆمەڵێکن کە تاکیان هەیە، هەموویان لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەکتردا، ناتوانیت وەک تاک هەژماردەیان بکەیت.
ئەگەر یەکێکیان زانیاریەک بزانێت ئەوا هەمویان ئەو زانیاریە دەزانن.
ئایا تۆ سەیری ئەکواریۆمی ماسیت کردوە کە کۆمەڵە ماسیەکی تێدایە هەموویان پێکەوە بە یەک ئاڕاستە دەڕۆن و بە یەک ئاڕاستە ڕوی خۆیان دەگۆڕن؟ ئەمەش هەمان کردارە واتە ماسیەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندی تەلەپاتیان هەیە پێکەوە.
هەموو یەکێک لەو تاکانە دەزانێت ئەوی تر چی دەزانێت واتە نهێنی نیە لە نێوانیاندا،
ئەم جۆرە بونەوەرانە یەک هەستیان هەیە کە بە کۆمەڵ بەکاری دەهێنن.
ئەو پیاوەی کە ناوی نییە
زۆرێک لە بونەوەری هەسارەکانی تر وەک ئێمە ناوی تاکییان نیە. ئەگەر ئەوان لەگەڵ مرۆڤدا لە پەیوەندیدا بن ئەوا ناوێک ئامادە دەکەن کە بۆ ئێمە ئاسان بێت.
ئەوەش بۆ ئەوەیە کە بتوانیت لەیەکیان جیا بکەیتەوە یان بیانناسیتەوە، هەموو یەکێک لەو بونەوەرانە فەرکوێنسیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، لە ڕێگای لەرزینەوە هەست بە یەکتری دەکەن وزانیاری دەگۆڕنەوە، مرۆڤیش بە هەمان شێوە هەر یەکەو فەرکوێنسیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، بە هەمان شێوەی پەنجە مۆر هیچ دوو کەسێک هەمان فەرکوێنسیان نیە، بەڵام ئێمە تا ئێستا خۆمان فێری ئەوە نەکردوە کە لە ڕێگای لەرزین و فەرکوێنسیەوە لەگەڵ یەکتر پەیوەندی بکەین.
ئێمەی مرۆڤ زۆر متمانەمان بە چاومانە لەگەڵ دەنگ کە گوێ بیستی دەبین.
بونەوەرەکانی خەریکی گەڕان و لێکۆڵینەوە
بەوەی کە وەک گروپ هەمان هەست و زانیاری بەکار بهێنیت بۆ ئەم گروپە گەڕۆکە زۆر سودی هەیە، ئەگەر گروپێکیان بڕۆن و نەگەڕێنەوە ئەوانی تر دەزانن چی ڕوی داوە، کەواتە پێویستیان بەوە نیە کە بگەڕین و بزانن چی ڕوی داوە، یەکسەر دەزانن چی ڕووی داوەو لە کوێ، دوری هیچ دەورێکی نیە بۆ پەیوەندی نێوانیان لە ڕێگای تەلەپاتیەوە، هەنگاوی ئایندەیان چیە؟ ئەو هەنگاوەی گروپی یەکەم دوبارە ناکەنەوە، واتە دووجار هەمان هەڵە دوبارە ناکەنەوە،
ئەمەش بە پێچەوانەی ڕەفتاری مرۆڤەوەیە، ئێمە دەمانەوێت بزانین چێ بوەو بچین یارمەتیان بدەین وە هەمان هەڵە زیاتر لە جارێک دوبارە دەکەینەوە.
کۆتایی بەشی دووەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە