مناڵەکان.. ئەی یاخییە ژین تاڵەکان

Saturday, 29/04/2017, 17:22

2941 بینراوە


بە ڕوخسەتی مامۆستا  پەشێوو
----------------------------

مناڵەکان
باوەڕ نەکەن
بە ووتەی باق و بریقی سەرکردە
بە رێفراندۆم هەڵخەڵەتێن 
بە بیانووی دەولەتی کوردە
من چەند  باوەڕم بە هەڵکێشان و
داکێشانی  ئاڵا بوو لە کەرکوك
هەر ئەوەندەش باوەڕم بە ووتەی
دزو  جەردەو  درۆیەکانی  سەوزو   زەردە

مناڵەکان
دەولەتی کوردی بە کەسانێك ناکرێ
کە خۆی تاڵان کەرو  پاڵپشتی
گەندەڵ و مرۆڤ کوژو  نامەردە
بە کەسانێك ناکرێ
کەکڕیارو  فرۆشیارو  
گەورە تاجری  دۆژمنی گەندە
بە کەسانێك ناکرێ
کە نەخۆشن و   
ڕەنگ و ڕوویان سیس و  زەردە
بە کەسانێك ناکرێ
کەدەستخەڕۆی کورسی و  پلەو پایەو 
گیرۆدەی سی و یەك دەردە
بە کەسانێك ناکرێ
شیری تیژە  بەڕووی برا
بۆ دوژمنیش لە کاڵانەو
پشتی هەردەم وەکو  پردە

مناڵەکان '''
ئەی یاخییە ژین تاڵەکان ''' 
دەوڵەتی کوردی تەنها
بە کەسانێك ئەکرێ 
وەك خۆسیە مۆخیکا ''' 
ژان و ژیانی  بە هەژاری وڵات  بەندە
بەکەسانێك ئەکرێ وەك ماندێلا
لە زیندانی تاکە کەسی سەری بەرزە
بەکەسانێك ئەکرێ 
خاوەن ڕابردووی پاك و بێ گەردە
بەکەسانێك ئەکرێ 
خاوەن پێشمەرگەی دلێرو گەریلاو 
شێرە ژن و سوارچاکی مەردە

تێبینی:

1- مناڵەکان و ئەی یاخییە ژین تاڵەکان: لە فەرموودەکانی پەشێو  وەرگیراوە
2- خۆسیە موخیکا: شۆڕشگێڕ و سەرۆکە هەژارەکەی  ئوروگوای بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە